ئەو کچە سەر لێشێواوە بە ڕاکردن بە شەقامەکە دەرۆیشت لە درەنگی شەودا رووناکی مانگ بەردەمی رووناک دەکردەوە تا گەشتە شوێنە تایبەتەکەی لە ژێر دارەکە دانیشت لەسەر گردەکە کە تاکە هاورێ و هاو خەمی بوو هەموو کات گوێی بۆ دەگرت کاتێک باسی خەمەکانی خۆی بۆ دەکرد
" ئەمرۆ رۆژێکی سەختر بوو لە رۆژانی تر" ئەمەی گوت پشتی بە دارەکە دا و چاوەکانی داخست
"بۆچی ئەوان من نابینن کە هەوڵ دەدەم بۆچی گرنگی بە من نادەن بۆچی تەنها لەبەر نمرەکانم هەڵمدەسەنگێنن منیش دەمەوێت گرنگیم پێ بدرێ"
هەموو ئەمانەی بە دڵێکی پڕەوە گووت پاشان کە خۆر هەڵات ئەوێی جێهێشت
بێئاگای لەوەی کەسێک لە پشتی دارەکە بوو گوێی لە هەموو شت بوو
ئەو کەسە کێیە ؟
ئایا ئەو کەسە بە چ مەبەستێک گوێی لەو کچە گرتبوو؟....
YOU ARE READING
دوو گەنجەکەی شەو ☽
Short Storyپێشەکی " کێ لێرەیە؟" "بۆ بەدوای منەوەیت ؟چیت لە من دەوێت"بە هاوارەوە "نەخێر سەیرکە بە هەلە تێگەیشتوویت من..من تەنها..." "دووبارە چاومان بەیەک کەوتەوە" ئەوەی بەرامبەری سەیری کرد و لە دوای خۆی جێی هێشت ئایا ئەم دووانە بە کێ دەگەن؟ بۆچێ نایەوێت تێکە...