بەشی شەشەم ( بوون بە مامۆستا )

13 2 0
                                    

POV Eros
ڕۆژەکان خێرا دەرۆیشتن نێوانی من و زۆی ئاسای بوو هەموو کات دەهاتە سەر گردەکە بەیەکەوە تا خۆر ئاوا بوون دەماینەوە باسی خەونەکانی و کێشەکانی دەکرد منیش گوێم بۆی دەگرت هەموو کات وامدەکرد هیوای لە دەست نەدا بەرامبەر بە خەونەکانی ئەمرۆ لا لێواری گردە وەستا بووم هێشتا خۆر ئاوا نەبوو بوو وێنەم دەکێشە وێنەی پزیشکی بۆ وانەکانم لە ناکاو گوێم لە گریانێک بوو هەستامەوە بینیم زۆی بە گریانەوە بەرەو ئەوێ دەهات کە منی بینی گریانی زیاتر بوو بەرگەی گریانەکەم نەگرت چومە لای شانەکانیم گرت

"زۆی چیتە بۆ ئاوا بە خراپی دەگریت؟" گوتم

"مامۆستا..هەمووکات من دەشکێنێتەوە...تاوااانمم چییە من چیییی"زۆی بە گریانەوە ئەوەی گوت

"مەگری مەگری من یارمەتیت دەدەم تۆ هێمن ببەوە" گوتم

هەر دەگریا بۆیە لە باوەشم گرت ئەمە یەکەم
باوەش و بەرکەوتنمە لەگەڵ رەگەزی بەرامبەرم بەڵام دەبوایە ئەوە بکەم بۆ باشتر بوونەوەی ئەو کچە تا ماوەیەک ئاوا بوو وەستا لە گریان لە باوەشم لاچوو

"ئێرۆس دەتوانم داوی شتێکت لێ بکەم؟"زۆی بە چاوی گریانەوە سەیری دەکردم

"بێگومان بچکۆڵ داوای بکە"

"ببە بە مامۆستام"
"من؟.."

"بەڵێ تکایە تۆ دەتوانیت یارمەتیم بدەیت ببە مامۆستام تا خەونەکەم بهێنمە دی"

"باشە باشە دەبم بە مامۆستات...لە بەیانییەوە دەست پێ دەکەین"

"سوپاس زۆر سوپاس ئێرۆس"

بە دڵخۆشیەوە سوپاسی کرد سەیری کردم کەمێک لەوێ مایەوە دواتر هەردوولا گەڕاینەوە ماڵەکانمان...

‏‎دوو گەنجەکەی شەو ☽Where stories live. Discover now