بەشی سێیەم (☽یەکتر بینین☽ )

27 2 0
                                    

وا وەرزی یەکەمی خوێندن کۆتای دێت ئەو کچە«زۆی» هەموو کات نمرەکانی بەرەو خراپی دەڕووات و توشی ڕەخنە و گرفتی زیاتر دەبێتەوە هەموو شەوێک دەڕوات بۆ سەر گردەکە دەردی خۆی بۆ ئەوێ باس دەکا بێگومان ئەوەش لە بیر نەکەین کە ئەو کوڕە هەموو شەوێک دەڕوات بۆ بینینی ئەو کچەو گوێ بیست بوونی خەمەکانی لە پشت دارەکە خەم بۆ ئەو کچە دەخوات بێ ئەوەی بیناسێت و ناوی بزانێت وە لە ڕۆژیش لە هەمان پاسی ئەو دەبوو لە کورسی دوای ئەو یان لە شوێنێک دادەنیشت نزیک بێت لەو کچە ....

دووبارە گەڕایەوە سەر گردەکە ئەمجارە لە لێواری شوێنەکە دانیشت و سەیری دیمەنی شارۆچکەکەی دەکرد کە بە شەو بە گلۆپی سەیارە و خان و باڵەخانەکان دراوشاوەتەوە پێچەوانەی ناخی ئەو کچە کە بە تەواوی تاریکە

"دەبینیت شارۆچکەکەم چەندە جیاوازیمان هەیە تۆ ناخت پڕە لە ڕووناکی و هەموو خۆشیان دەوێیت دەیانەوێ بتپارێزن بەڵام من. ناخێکی تاریک و کەس هەوڵی پاراستنم نادا لە رووخان"زۆی بە زەردەخەنەیەکی شکاو گوتی

POV BOY

لە دواوەی دارەکە بووم گوێم دەگرت ویستم برۆم تا هەستم پێ نەکات هەڵسامەوە بەڵام قاچم بە دارێک کەوت دەنگی هات سەیرم کرد بە ترسەوە هەستایەوە....

‏‎دوو گەنجەکەی شەو ☽Where stories live. Discover now