٢ ساڵ تێپەریوە دوای وەرگیرانی زۆی و لیانە لە بەشی پزیشکی دڵخۆش بوون وە هێشتا لەگەڵ ئێرۆس چاویان بە یەک دەکەوت وەک دوو هاوڕێی نزیک وابوون وە بە بەردەوامیش یارمەتی دەدا لە کردنی وانەکانی و فێرکردنی دەربارەی پزیشکی بەڵام نزیکەی مانگێک دەبێت زۆی هەستی بە تێکچونی تەندروستی خۆی دەکرد زوو زوو هەستی بە ئازار دەکرد لە جەستەی بە تایبەتی دڵی بۆیە بریاری دا ئەمڕۆ بچێتە لای دکتۆر پشکنین بکا بێ ئەوەی کەس بزانێت بۆیە جلەکانی گۆڕی و چووە نەخۆشخانە چاوی بە دکتۆرێک کەوت و دویا باسکردنی ئازارەکانی پشکنینی بۆ کرد چاوەڕێ بوو ئەنجامەکان دەرچن هەستی بە ترس دەکرد کاتێک ئەنجامەکە دەرچوو بە تەواو سەرسام بوو نەیتوانی هیچ بلێ گەرایەوە ماڵەکەی
"وەرە نان بخۆ زۆی"
"برسیم نییە سوپاس دایکە"
چووە ژوورەکەی پالکەوت بیری لە نەخۆشیەکەی دەکردەوە تەواو بێهوا بوو بڕیاری دا ئەوە بشارێتەوە تا کەس بەمە نەزانێت و بەزەی پێیدا نێتەوە بەتایبەتی لیانە و ئێرۆس...
POV Eros
ئەمە ٥ ڕۆژە دێمە سەر گردەکە بەڵام زۆی نایەت پەیوەندیم پێوە کردووە چەند جارێک هەموو کات دەڵێ سەرقاڵم هەستم بە شتێک دەکرد بۆیە ئەمڕۆ چومە بەردەم زانکۆ تا بیبینم کاتێک هاتە دەرەوە منی بینی کەمێک سەرسام بوو
"سڵاو زۆی"
"سڵاو ئێرۆس چی تۆی هێناوەتە ئێرە؟"
"ماوەیەکە یەکمان نەبینیەوە وا هەستم کرد دوای ئەوەی وانەکانم پێت گوت کارت بە من نەماوە "
"نا نەخێر ئاوا نییە ئێرۆس تەنگها ئەم چەند ڕۆژە سەرقاڵ بووم"
"باشەکێشە نییە پێت چۆنە بچینە شوێنێک نان بخۆین"
"باشە ڕازیم"
بەیەکەوە چوون نانیان خوارد لە کاتی نانخواردنەکە زۆی هەستی بە باشی نەدەکرد ئازارێکی زۆر لە سنگی پەیدا بوو
"تۆ باشیت"
"ئا بەڵێ باشم..بە یارمەتیت"بە شلەژاوی وەڵامی دامەوە هەستایەوە بەڵام کەوت ترسام خێرا چوومە لای و هەڵم گرت بردمە نەخۆشخانە پشکنینیان بۆی کرد دکتۆرەکە هاتەوە لام ئەو منی دەناسی چونکە بەیەکەوە قوتابی بووین
"هاوڕێ ئەو کچە نەخۆشیەکەی زۆرتر بووە پێمان گووت دەبێت ئاگاداری خۆی بێت و بێت چارەسەر وەرگرێت"
"مەبەستت چییە لە نەخۆشیەکەی؟!!!"
"ئەو نەخۆشی دڵی هەیە ئەوەت نەزانیبوو!!"
بە تەواوی سەرمسوڕما چۆن دەبێت شتێکی ئاوا بشارێتەوە..دویا ئەوەی هۆشی هاتەوە چوومە لای سەری داخستبوو
" بۆچی هیچت نەگوت زۆی"
بیدەنگ بوو
"بۆچی باست نەکرد دەتویست تا کەی نەخۆشیەکەت بشاریتەوە وادەزانی بە شاردنەوە هەموو شت باش دەبی دەبووایە قسە بکەی تا بتوانم چارەسەرت بۆ بدۆزمەوە" هەمووم بە هاوارەوە گوت چونکە زۆر خراپ بووم بەو نەخۆشیەی هیچی نەگوت بە هێواشی گریا دەستم بە سەرمەوە گرت
"چارەسەرت بۆ دەدۆزمەوە دەبێت بژیت تۆ بە. هەر جۆرێک بێت"....

YOU ARE READING
دوو گەنجەکەی شەو ☽
Короткий рассказپێشەکی " کێ لێرەیە؟" "بۆ بەدوای منەوەیت ؟چیت لە من دەوێت"بە هاوارەوە "نەخێر سەیرکە بە هەلە تێگەیشتوویت من..من تەنها..." "دووبارە چاومان بەیەک کەوتەوە" ئەوەی بەرامبەری سەیری کرد و لە دوای خۆی جێی هێشت ئایا ئەم دووانە بە کێ دەگەن؟ بۆچێ نایەوێت تێکە...