بەشی پێنجەم ( ڕازی بوو シ )

19 2 0
                                    

‏ZOI

زۆر بیری گردەکەم کردووە بۆیە چاکەیە کڵاو دارەکەم پۆشی چومە دەرەوە لە ماڵ گەشتمە گردەکە سەیرم کرد کەس لەوێ نییە بە ئاسودەی دانیشتم چاوم داخست هەست با شنەبا فێنکەکە لە ڕوخسارمی دەدا بەڵام خێڕا چاوم کردەوە کە هەستم بەو دەنگە کرد لە دواوای دارەکە دڵنیا بووم کە کەس لەوێ نییە بەڵام..

"سڵاو خاتوون" ئێرۆس گوتی بە زەردەخەنەوە کاتێک سەری لە دوای دارەکە دەرهێنا

"سڵاو" زۆی گوتی بە ساردی

ئێرۆس هات لای دانیشت

"ئەم ماوەیە بۆ نەدەهاتی بۆ ئێرە چەند شەوێک چاوەرێ بووم" ئێرۆس پێی گوت لە کاتێک سەرنجی چاوەکانی دەدا

"نەمدەویست بێم کاتێک کەسێکی تر لە شووێنە تایبەکەم
بوو" زۆی بە رقەوە سەیری دەکرد پێچەوانەی ئێرۆس

"ههههـ کەواتە شوێنەکەم لێت تێک داوە؟...پێت چۆنە ببین بە هاوڕێ "

وەڵامی نەدایەوە

"دڵنیام پەشیمان نابیتەوە لە هاوڕێیاتی کەسێکی وەک من کچی جوان هەم بە بەختیش دەبی کە کوڕێکی قۆزی وەک من ببێتە هاوڕێت" ئێرۆس گالتەی کرد تا ئەوەی بەرامبەری ئەو روخسارەی نەمێنی بەڵام بێ سود بوو بۆیە خۆی ئاسای کردەوە

"بۆچی ببم بە هاوڕێی تۆ" زۆی

"چونکە حەز دەکەم ببم بە هاوڕێت" ئێرۆس

کەمێک سەیری کرد بیری کردەوە کە چی دەبێت ببێتە هاوڕێی خۆ شتێکی ئەوەندە خراپیش نییە هەم لەوانەیە یارمەتی بدات

"باشە ڕازیم ببمە هاورێت...من زۆی " دەستی بۆ درێژ کرد

ئێرۆس بە دڵخۆشیەوە دەستی گرت

"خۆشحاڵبووم بە ناسینت زۆی"

"دەبێت بڕۆم من خوات لەگەل" زۆی هەستا نەیدەویست درێژە بە قسە بدات چونکە ئەومشەو باش نەبوو بۆیە زوو ئەوێی جێ هێشت گەرایەوە ماڵەوە خەوت...

‏‎دوو گەنجەکەی شەو ☽Where stories live. Discover now