꧁𝒑𝒂𝒓𝒕 𝒕𝒘𝒐꧂

1.6K 253 132
                                    

هاااایییی گوڵی بامێ تکایە ڤۆت و کۆمێنت بکە پێش خوێندنەوە،وەکو ڕێزیێک بۆ ماندوو بونم🥰

letsss gooooo in inside the storyyy💖





مامۆستا: ئێستا بە زووی بڕۆنەوە بۆ ماڵەوە، ئێستەش هەڵستن شتەکانتان کۆبکەنەوەو بڕۆن

دوای ئەو قسەیە ئەوێی بەجێ هێشتو ڕۆشت

قوتابییەکان شۆک بوون لەبەر ئەوشتانەی مامۆستاکەیان وتی

ئێڤا: دەی وەرە ناوت با بڕۆین، دایکم یەت ئەمان باتەوە

ناوت:نا من نایەم تۆ بڕۆ ،من چاوەڕێی کای ئەکەم و ئەبێ ئەوکتێبەش بەرمەوە کتێبخانەکە

ئێڤا: ئۆکەی باااییی

ئێڤا ئەوێی بەجێ هێشتو ناوتیش ڕۆشت بەرەو کتێبخانەکە،ناوت بەڕێڕەوی کتێبخانەکەیا دەڕۆشت لەپڕ گوێی لە دەنگێکی نامۆ بوو بەخێرای ڕووی کردە ئەودیو بەڵام بینی کەسی لێ نییە،سەیری پەنجەرەکەی کردو لێی نزیک بۆیەوەو سەیری گۆڕەپانی قوتابخانەکەی کرد به هۆی ئەو پەنجەرەیەی لەنێوان ئەو گۆڕەپانەکەدا بوو نەیدەتوانی بەباشی ببینیێت،پیاوێکی بینی کەلە گۆڕەپانەکەدا وەستابوو بەڵام بەباشی دیار نەبوو کێییە، ناوت بەدەستەکانی چاوەکانی سڕی بۆ ئەوەی باشتر بیبینێت بەڵام کەسەیری دەرەوەی کردەوە بینی کەسی لێنەبوو

ناوت:هایشش...وادیارە من وڕێنە دەکەم

دەستی کردەوە بەڕۆشتن بەرەو کتێبخانەکە،ناوت کتێبەکەی بردەوە کتێبخانەو لەشوێنی خۆی داینایەوەو کتێبێکی هەڵگرت دەربارەی خەونەکان و دەستی کرد بە خوێندنەوە، براکەی ناوت بیری چبوو کە بێت بەدوای ناوتا ،ناوت گەیشتە ئەو بەشەی کتێبەکە کەباسی خەونی دووبارە دەکات، کەنوسرابوو:خەونە دووبارەکان نیشانە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەگەری ڕوودانی هەیە لەداهاتوو دا

ناوت کتێبەکەی بەترسەوە داخست:نەخێر...ئەمە تەنها شتێکی خەیاڵییەو هیچی تر

ناوت سەیری پەنجەرەکەی کرد بینی خەریکە باران دەبارێت،موبایلەکەی دەرهێناو پەیوەندی بەبراکەیەوە کرد بەڵام وەڵامی نەبوو

ناوت:کەمێک دەمێنمەوە هەتا کای دێت سەری خستە سەر مێزەکەو خەو بردیەوە


ناوت:کەشەکە ساردە، من لەکوێم ؟!!

کچێکی بینی لەسەر زەوییەکە خەوی لێکەوتووە،ناوت ڕۆیشت بەرەو ڕووی ئەو کچەو وتی

ناوت:تۆ باشیت؟

بەترسناکی سەیری ناوتی کردو وتی:قەدەری تۆ لەژێر دەستی ئەواندایە،تۆش کۆتاییەکەت وەکو من دەبێت
بەدەستی قاچی ناوتی گرت

❣︎ʙʟᴏᴏᴅ Cᴀsᴛʟᴇ❣︎.✔︎                                                  (Kurdish)Where stories live. Discover now