꧁𝒑𝒂𝒓𝒕 𝒔𝒊𝒙꧂

1.3K 234 402
                                    

سڵاو گوڵی بامییەکان چۆنن باشن؟ بەڕاستی ئەمجارە یەک پارتی تر دانانێم ئەگەر نەیکەن بە 400کۆمێنت، ئێنجا ڤۆتیشتان بیر نەچێ گوڵەکانم با ڕۆینە ناو چیرۆکەوە...........💖

جیمین خۆی لەپرسیارەکە دزیەوەو وتی:بابڕۆین بێگومان ئێستا نامجون و تای گەڕاونەتەوە

ناوت: بۆستە،دەپێم بڵێ لەو هەموو کچەدا بۆچی منتان هێناوە بۆ ئێرە؟

جیمین بەساردی:کەکاتی خۆی هات دەزانی

جیمین ویستی بڕوات بەڵام ناوت دەستی جیمینی گرتو وەستا

ناوت:تکایە دەمەوێت بڕۆمەوە بۆ ماڵەوە دایکم پێویستی پێمە، بەڵێن بێت لای کەس باسی ئێوە ناکەم

جیمین ناوتی پاڵنا بەدارەکەوە وتی:

جیمین:تۆ ناتوانیت ڕابکەیت هەموو قەدەری تۆ گۆڕاوە، ئێرە ماڵە تازەکەتە،وە وام لێمەکە شتێک بکەم کە نەمەوێت بیکەم(وای وتو ڕەنگی چاوی سوور بوو)

جیمین ڕۆشتەوە کۆشکو بینی براکانی کۆبونەتەوە، ناوتیش چۆیە ژورەوە خەمباری بە دەموچاویەوە دیار بوو، لەبەر قسەکانی جیمین، ویستی بڕوات بۆ ژورەکەی بەڵام قسەکانی تای ئەوی وەستان

تای:هێی تۆ بوەستە!

ناوت ڕووی کردە ئەودیو وتی:چییە چیت دەوێت؟

تای:ئەمە بگرە...

زەرفێکی بۆ ناوت هەڵدا،ناوت زەرفەکەی کردەوە بینی قۆماشی جلی تێدایە

ناوت بەساردی:سپاس..(ڕووی کردە پەیژەکان و ویستی بڕواتە سەرەوە،بە بێهیوای)

ناوت زۆر خەمباربوو هەرجارێک ویستویەتی ڕابکات شکستی هێناوە،ناوت قوڕگی پڕببوو لەفرمێسک، تاکە شت کە دەیەوێت ئەوەیە ڕزگاری بێت لەم ژیانە نەفرەتییە، ناوت بەرەو ژورەکەی دەڕۆیشت سەری بەرز کردەوە سەیرێکی پەنجەرە گەورەکەی کرد و دوای تۆزێک دەستی کردەوە بەڕوشتن بەرەو ژورەکەی،ناوت بەڕقەوە سەیرێکی ڕێڕەوەکەی بەرامبەری کردو دەستی کردەوە بەڕۆشتن .......

ئێوارە............

حەوت براکە بێکەوە کو ببونەوە ، ناوتیش لەژورەکەی خۆی بوو

جین بەدەنگێکی گڕ: کاتەکە نزیک بۆیەوە ئەبێت هەمووشتێک لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدەین،بۆ سەرکەوتنی مەڕاسیمەکە.پێش ئەوەی (کارد)بجوڵێت

نامجون:ئەو هەموو ڕۆژێک مرۆڤەکان دەکوژێت، ئێستەش خەریکی ڕاوکردنی قوتابییە کچەکانی ئامادەییە

جیمین:ئەو هێشتا نازانێت ئێمە ئەومان دۆزیوەتەوە

جەیهۆپ:ئەو ناوەستێت لەکوشتنی مرۆڤەکان، ئەگەر بزانێت کە ئێمە بەدوای دەگەڕێین ئەوا مرۆڤی زیاتر لەناو دەبات.......دەبێت بەخێرای ئەمە بکەین پێش ئەوەی هەستی پێبکات

❣︎ʙʟᴏᴏᴅ Cᴀsᴛʟᴇ❣︎.✔︎                                                  (Kurdish)Where stories live. Discover now