꧁𝒑𝒂𝒓𝒕 𝒕𝒉𝒓𝒆𝒆꧂

1.4K 241 263
                                    

هاییییی گوڵی بامییەکان چۆننن ، ئینجا ویستم دوێنێ ئەم پارتەش دانێم بەس وەڵا فەیلەقێک میوان خۆی کرد بەماڵمانا ئیتر نەمتوانی ، ئەوت لە دەواجنی مریشکا دانیشتوم، بۆیە ئەمڕۆ دوو پارت دائەنێم، ئینجا بابڕۆینە ناو چیرۆکەکەوە............

جین:من جین وە ئەوانەش براکانمن (نامجون، شوگا ، جیمین، جەیهۆپ،ڤی ،جونگکوک) وە ئێستا تۆ لەماڵە تازەکەتی ........

ناوت:چی من حەزم لەم گاڵتە گەمژانەیە نییە، من ئێستا دەڕۆم

ناوت ویستی بڕوا بەڵام شوگا هاتە بەردەمیو ڕێگەی لێگرت

ناوت بەشۆکەوە:تۆ...تۆ چۆن گەیشتیتە ئێرە؟

شوگا بەتوندی دەستی ناوتی گرت کەوای کرد ناڵەیەک بکات

شوگا:ئاییششش......بەڕاستی دەبێت خوێنەکەی زۆر خۆش بێت

ناوت بەترسەوە:چاوەکانت بۆچی سورن؟،تکایە دەستم بەردە ئازاری هەیه

نامجون: شوگا وازی لێبێنە ئەو ژەم نییە

شوگا بەریداو، ڕۆشتە لای کوڕەکانەوەو بەچرپەوە وتی:

شوگا: ئەو تەنها مرۆڤێکی (گەمژەیە)، بهێڵە با ئیشی خۆم بکەم

کوک:کەس لێرە ئەوی خۆشناوێت و ئەمانەوێت بیکوژین،بەڵام ئەمە یاسای باو باپیرانمانە ئەبێ خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت

جەیهۆپ:کوک ڕاست دەکات شوگا بوەستە لەو ڕەفتارە مناڵانەیە

شوگا بەتوڕەی ئەوێی بەجێ هیشت،ناوت لەترسا دەلەرزیو هەناسەی توند ببوو

نامجون:ئارام بەرەوە خاتوو ناوت،ئیرە ئیتر ماڵە تازەکەتە

ناوت بەگاڵتەجاڕییەوە:من لەگەڵ ئێوە بژیم؟، ئینجا شتە هەزەلیەکە لەوەدایە کە هەر حەوتان خوێنمژی گەمژەن، بەڵێ بەڵی من زۆر پارێزراو دەبم لێرە

کوک بەتوڕەی:ئەمە زمانی زۆر درێژە ڕێگەم بدەن زمانی ببڕم

ناوت بەترسەوە هەنگاوی نا بەرەو دواوە

جین:بەسیکەن (تای) ئەو بەرە ژورەکەی

تایهۆنگ ناوتی لەگەڵ خۆی برد،ناوت و تای بەڕێرەوی کۆشکەکەدا دەڕۆشتن ناوت بە ترسەوە سەیری کۆشکەکەی دەکرد،کۆشکەکە زۆر ساردو تاریک بوو

ناوت لەدڵی خۆیدا:ئەم بەڵایە چییە من کەوتومەتە ناوی؟(سەیری تای دەکرد) ئەمانە کێن بۆچی منیان ڕفاندووە؟

تای وەستا لەبەردەمی ژورێکدا،هەوا ساردەکەی لەژورەکەوە دەهات وای کرد ناوت داچڵەکێت

تای:گەیشتین

ناوت سەیری لای چەپی کرد سەیری ئەو ڕێرەوە تاریکو ترسناکەی کرد

ناوت ئەوەی لە قوڕگیدا بوو قوتی دایەوە:ئێ....کەس لێرە دەخەوێت؟

❣︎ʙʟᴏᴏᴅ Cᴀsᴛʟᴇ❣︎.✔︎                                                  (Kurdish)Where stories live. Discover now