EP.9

108 22 65
                                    


د.چۆ. باشە *سەری لەقاند چەند جەرێک لە دوایی یەک*  ئەوەی من بزانم ، ئیبەر لای پوری بەخێوکراوە *پاشان دەستی برد بۆ وەرەقەیەک و ناونیشانەکەی لەسەر نوسی و بردییە پێشەوە بۆ ئیلوا*  ناونیشانی پوری ئێرەبوو ئەگەر لە هەمان شوێن مابن!

ئیلوا. *دەستی بۆ وەرەقە برد و هەڵی گرت* زۆر سپاس

د.چۆ. سپاسی ناوێ ، ڕاستە هاوڕێی نزیکی باوکت بووم بەڵام بەخوا هیچم لە ئیبەرەوە نەبیستووە ئەگەر نا زانیاری زیاترم پێت ئەدا

ئیلوا. *هەستایە سەرپێی بە خێرایی وەک ئەوەی نەیەوێت کاتی زیاتر بەفیڕۆ بات و بڕوات بۆلای پوری ئیبەر*  کێشە نییە زۆر سپاس! *نوشتایەوە*

د.چۆ. *هەستا* هیوای بەختێکی باشت بۆ ئەخوازم ، کە ئیبەرت دۆزییەوە ، سەردانم بکەرەوە *زەردەخەنەیەکی پڕ هیوای بۆ کرد*

ئیلوا. *بۆلای دەرگاکە بەڕێکەوت* خەمت نەبێت *زەردەخەنەیەکی کەمی بۆ کردەوە و ڕۆشت* 

*هەر کە سەر سەیارەکەی کەوت چرکەیەک زیاتری بەفیڕۆ نەدا و پێی لێنا و دواتر سەیری وەرەقەکەی کرد بۆ ناونیشانەکە ، پاش ماوەیەک گەشتە نزیک شوێنەکە و بە چەند کۆڵانێکا ڕۆشت تا گەیشتە ئەو کۆڵانەی کە نوسراوە*

*لە بەردەم باڵەخانەیەک وەستا و خێرا دابەزی و ڕایکردە ژورەوە ، بە قادرمەکانا ڕۆشت تا گەیشتە ئەو ماڵەی ئەیەوێت و لەبەردەم دەرگاکە وەستا*

*دودڵ بوو سەرەتا بەڵام دواتر لە دەرگای دا و دەرگاکە کرایەوە*

‏ھانسۆنگ . بەڵێ فەرموو ؟

ئیلوا. سڵاو ، ئەمە ماڵی خوشکی کانگ هیۆنجۆنگە؟

ھانسۆنگ . بەڵێ ؟* بە گومانەوە وتی * كێی بەڕێزت ؟ * برۆكانی لێك نابوو بە گرژیەوە لە ئیلوا ئەڕوانی *

ئیلوا. *کەمێک مایەوەو پێش ئەوەی قسە بکات تفی قوت دا و وتی* ئــ ئێ کەواتە تۆ پوری کانگ ئیبەریت؟ هاتوم قسەت لەگەڵ بکەم

ھانسۆنگ . كانگ ئیبەر ؟ * من كەس بەو ناوە ناناسم * چوە ژورەوە و ویستی دەرگاكە بەڕوویا دابخات بەڵام ‏ئیلوا گرتی و نەیھێشت *

ئیلوا. سەیرم کە ، تەنها هەنێک پرسیار ئەکەم *بە ساردی سەیری کرد*

ھانسۆنگ . وەك وتم من ئیبەر ناناسم عەسڵەن ئەو كێیە ؟ * بە دەموو چاوێكی توڕە پرسی *

ئیلوا. *دوبارە کەمێک مایەوە بەڵام بیری ئەکردەوە*  باشە ، کچی ژنی دووەمی کانگ هیۆنجۆنگ

ھانسۆنگ . ئاا تۆ ئیزەر ئەڵێی ئەوت بۆ چیە ؟ * پرسی بەڵام بیری كەوتوە لەبەر دەرگان بۆیە ڕۆشتە لایەكەوە و وتی * سەرەتا وەرە ژوورەوە فەرموو

GETTING TO YOU || {completed}Where stories live. Discover now