؟؟. باشە باشە بێرێزانە ھاتمە ژورەوە بەڵام وا پێویست بوو * ھاتو دانیشت لەبەر دەمی و قاچی كردە سەر قاچ و دەستەكانیشە لەسەر قەنەفەكە حەساندەوە * من !... لی ئیزەر!!* بە شەیتانی سەیری ئیلوای كرد *
*ئیلوا بە جوانی گوێی لە ناوی لی ئیزەر بوو و وە بە تەواویش دڵنیا بوو کە ڕاست گوێی لێ بووە و سەروشکڵیشی لەوە ناچێت کە درۆ بکات وە لە كۆتایی پێکەنینێکی لاری گاڵتەجاڕانەی کرد*
ئیلوا. هاهــ ، جوانە *دواتر سەیری لی ئیزەری کرد بە هەمان پێکەنین* کەوایە خۆت هاتویتە بەردەمم ، جوانە *جوانەکەی تەنها بۆ خۆی ئەوت*
ئیزەر . ئۆۆ دیارە زانیوتە * دەستی كرد بە پێكەنینێكی سەخت و دوای كەمێك ھێمن بوویەوە و ئەودوو دەریایە لە ناو دەریاكەی ئیلوایا نوقم بوو وتی* بەڕای تۆ بۆ وام كرد ؟ * زۆر ساردو جدی بوو *
ئیلوا. *هەستا لەسەر کورسییەکەی و وەکو هەمووکات بەرەو لای پەنجەرەکە ڕۆشت* بێگومان ئێوەیەکی نەخۆش لەدەستان دێت و ئەیکەن ، گرنگ نییە کە ئایا مەسەلەکە پارەیە یاخود دوژمنداری یانیش هەر شتێکی تر ، وە دیارە لەم بەینەیا من تێکەوتوم *بە ساردی و جدی قسەی ئەکرد*
ئیزەر . نچ نچ نچ نەتزانی من بۆیە ئەوەم دزی تاوەكو تۆ ھەم پارەكە لەوان وەر گریتەوە ھەم بە پارەیەكی زۆر كەم لە منی بكڕی * ھەموو ئەمانەی بە جدیەوە وت ئایا ئەو ھەر بەڕاستی بەتەمایە ئەو زەرەرە زۆرە لە خۆی بدات ؟ ھۆكارەكەی چیە ؟ كەس نازانێت *
ئیلوا. ئێهــ؟ *بەرەو ڕووی ئیزەر ڕۆشت* من چ پەیوەندیم بە کاری تۆوە هەیە خاتوو ئیزەر؟ کێشەی مافیایی خۆتان مەهێننە ناو کۆمپانیا و ژیانی من. *ئەو هەموو ماوەیەی کە ئیزەر هاتبوو ئیلوا ماسولکەی دەمووچاوی هەمیشە بەرز بوو بەهۆی ئەو زەردەخەنە سەیرەوە بەڵام دوای ئەوەی ئەو قسەیەی ئاخیری کرد ، دەمووچاوی ساردتر و جدی بوو*
لەو كاتەی زۆر بە جدی لەیەكیان ئەڕوانی یەكێك لەدەرگای دا و ھاتە ژوورەوە بەرەو ڕووی ئیلوا چوو وە ئیلوا بە دەمووچاوی كەمێك توڕە و پرسیار سەیری كرد ئەو كەسەش لە لایلا زیاتر كەس نەبوو چوە بن گوێی و چەند شتێكی پێ وت و چوەوە دەرەوە لەكاتێكا ھێشتا لە بەردەم ئیزەرا وەستا بوون *
ئیزەر .*ھەستایە سەر پێی و بەرام بەری وەستا * بەھەر حاڵ زەرەر مەند بوونی ئەولەسەر تۆ وەستاوە خاتوو ئیلوا ئەگەر بڕیارت دا توشی زەرەری بكەیت و بە پارەیەكی زۆر كەم لە منی بكڕیتەوە ئاڵتوونەكان وەرە بۆ كۆمپانیاكەم * وەرەقەیەكی بەرام بەری ڕاگرت كە تەنھا بە دوو پەنجە گرت بووی دواتر قەیەرێك سەیری چاوە ساردەكانی یەكیان كرد و ئیزەر وەرەقەكەی لەسەر مێزەكە دانا و لەوێ ڕۆشت وە زۆر بە قایمی دەرگاكەی داخست *
YOU ARE READING
GETTING TO YOU || {completed}
Actionكێ ئەزانێ ژیان چی بۆ داناوی ؟ تەنھا بەرام بەری بجەنگە و بەرگە بگرە ! ژیانە جەنجاڵەكەت دەست پێ ئەكات ? ھەموو مافێكی دەگەڕێتەوە بۆ خۆم و @elua69 ڕێگە بەبردنی بیرۆكەكەی نادەم بەھیچ جۆرێك ? ئەمەكاری خەیاڵە و ھیچ وشەیەك ڕاستی نیە Start : 22/3/2022 E...