EP.10

97 18 22
                                    

لایلا . وەھەروەھا ھەموو زانیاریەكیشم كۆكردۆتەوە لەسەر ئەو كەسەی دزیویەتی

ئیلوا. باشە باشە ئارام بەوە ، هەموو شتەکانم بۆ بنێرە و پێشیان ڕابگەیەنە بەیانی لێرە ئامادە بن!

لایلا . بەسەر چاو * بەخێرایی چوە دەرەوە تاوەكو بۆی بنێرێت زۆری نەبرد گەشتە سەر شاشەی كۆمپیتەرەكەی ئیلواو  بینی *

* ئیلوا فایلەكەی كردەوە و ڕاستەوخۆ دەستی كرد بە خوێندنەوەی *

فایلەكە / یەكێك لە پاسەوانەكان باسی ئەوەی كردوە كە كاتێك لەسەر ڕێگایەكی چۆڵی بوون چەندین سەیارە و بارھەڵگر ڕێگەیان لێ گرتوون و دواتر ئەوانیان بە زەبرەی چەك دابەزاندوە و لێیان داون زۆر بە خراپی وە وتیشی كە مافیایەك بوون بە ناوی hard kill كاتێك زۆر بەخراپی لێیان داوە و وایان زانیوە بێ ھۆشە باسی مافیاكە و خاوەنەكەشیان كردوە كە وتی ناوی لی ئیزەرە ........ وە بە پێی ئەوەی من لێكۆڵینەوەم كردوە بۆم دەركەوتوە كە ھەر لی ئیزەر خاوەنی كۆمپانیایەكە لە سیئۆل بەناوی special moon كە ھەموو جۆرە بازرگانیەك ئەكات و پلەی یەكەمی ھەیە لە ئاستی كۆریا  وە ناونیشانی شوێنەكەشان دەست كەوتوە كە لە ناوەندی سیئۆل شەقامی &$&$&& كۆمپانیاكەی لەوێیە

*ئیلوا بە پەرۆشەوە فایلەکەی کردەوە تا ئەو کەسانە هەتا زووە بە سزای خۆیان بگەیەنێت تەنانەت ئەگەر ئاڵتونەکەشی دەست نەکەوێتەوە*

*لە سەرەتای خوێندنەوەیا بەتەواوەتی دیار بوو کە ئیشی مافیایە ، چونکە باوەڕ ناکات دوژمنی کۆمپانیاکەی بەو جۆرە زەرەر لە ئیلوا بات ، وە دواتر کە ناوی مافیاکەی خوێندەوە برۆی گرژ کرد ، بەڵام دواتر ناوی سەرکردکەی خوێندەوە و تەزویەک بە گیانیا هات ، چاوی سەرەتا تەنها ناوی ئیزەری بینی*

End another's pov

Elua's pov

ئیزەر؟ ئــیــزەر! نا واتە بۆ نا ! نازانم ! شتێکی سەیرە ژیان لەپڕ ئەو کەسەت بۆ بێنێتە بەردەمت کە بەدوایا ئەگەڕێیت ، هەرچۆنێک بێت ژیان هەرگیس سیقە پێکراو نەبووە و بە دڵی تۆ نەڕۆشتووە ئەگەر خۆت هەوڵت نەدابێت بەڵام سەیرکە! ئیزەر! خوشکەکەم! واتە بۆ ناکرێت ئەو بێت! وەکو هانسۆنگ وتی تێکەڵی کاری خراپ بووە وە ئەوەی لێرا باسی ئەکەین مــافــیــایــە!

*ئیلوا چاوی چۆیە سەر ناوی یەکەم ئیزەر ، کە لی'یە ، شتێکی سەیر نییە؟ ئەگەر خوشکی ئیلوا با ئەوکان کانگ ئەبوو؟ بەڵام بەهۆی بەپەرۆشی ئیلوا بۆ بینینی خوشکەکەی سەرەتا زۆر خەیاڵی لای ئەوە نەبوو*

لی؟ *دەستی بە قژیا هێنا* لــی ئــیــزەر *پاشان بەردەوامبوو لە خوێندنەوە تا باشتر تێبگات*

GETTING TO YOU || {completed}Where stories live. Discover now