Prologue

1.3K 142 10
                                    

ساڵی 1802

خزمەتکار:خاوەنشکۆ ئێستا ئەتوانی بڕۆیت کچەکەت ببینیت
پاشا:ک.کچەکەم؟....م..منداڵەکە..کچە؟
خزمەتکار:بەڵێ خاوەنشکۆ 'ڕێگایی نەدا قسەکەی تەواو بکات
خێرا ڕۆشتە لای شاژن

لای شاژن:
کچەکەم..بۆن خۆشەکەم..بەڕاستی نازانم چارەنووست چۆن ئەبێ
تەنیا ئەوە ئەزانم کە...........چارەنوسێکی باشت نابێ!

دەرگا کراوە و پاشا هاتە ژوورەوە
شاژن ئەیزانی کە پاشا چی ئەڵێ خێرا وتی:
ئەمە تەنیا چارەنووسە ئەمە بەدەست کەسمان نییە

پاشا:ئەزانم..ئەزانم بەڵام ئێستا چی بە باوکم بڵێم؟من ئەو کۆشک و
دەسەڵاتە بدەمە کێ؟چی ئەگەر براکەم کوڕێکی بوو؟ ئەم دەسەڵات و جێگری پاشایەتییانە هەموو ئەدرێ بەو؟

شاژن:ئایا هیچ بیرۆکەیەکت هەیە؟ 'بەخەمباری'

پاشا:نازانم بەڵام وابزانم تاکە چارەسەر ئەوەیە فەرمان بدەمە پاساوانەکان بۆ ئەوەی کوڕێک بدۆزنەوە
کە ئەمڕۆ لە دایک بووبێت!!

شاژن:چی گەر نەبوو؟
پاشا:ئەوکاتە ئەبێ لە گوند بگەڕێن!
ئایا تۆ ڕازیت؟

شاژن:ههـ بۆ چارەی ترم هەیە؟
پاشا:ببورە...بەڵام خۆشت لێم تێئەگەی ئەو کۆشک و دەسەڵاتەی
کە خۆم بنیادم ناوە ناتوانم وا بە ئاسانی بیدەمە دەست براکەم!

شاژن:ئهم....ڕاستەکەیت!
پاشا:من ئێستا ئەڕۆم فەرمان دەدەمە پاسەوانەکان
شاژن:باشە

پاشا ڕۆشت....شاژنیش سەیری ئەو کۆرپەلەیەی باوەشی کرد
کە باوکی بۆ یەکجاریش ئاوڕی لێ نەیا

شاژن ماچێکی سەری کۆرپەکەی کرد و وتی:
بەهیوایی ئەوەی ژیانێکی شایستە بژی...ئێمە شایەنی تۆ نین!!

_________________________________

بیرۆکەتان چییە دەربارەی ئەم چیڕۆکە؟🧚🏻🍃
لێرەوە ڕووداوەکان دەست پێدەکات!
چاوەڕوانی پارتی ١ بن🤎🎻

𝗙𝗿𝗼𝗺 𝗳𝗮𝗿𝗺𝗲𝗿 𝘁𝗼 𝗸𝗶𝗻𝗴᯾لە جوتیارییەوە بۆ پاشا[kth]Место, где живут истории. Откройте их для себя