هەمووکات گەشتن بە ئاوەتەکەت
دڵخۆشت ناکات!
تایهیۆنگ:ئەتەوێ بزانی دیاری ڕۆژی لەدایک بوونت
چییە؟
ڤایۆ:دیاری ڕۆژی لەدایک بوونم؟.....چییە؟تکایە
خێرا پێم بڵێ (بەپەرۆشەوە)
تایهیۆنگ:ههـ بەڕاستی نازانم گەر ئەمە شتێکی باش بێت ڤایۆ
چونکە تا ئێستا لێی دوودڵم!
ڤایۆلێت:یاااا تایی تکایە لە مەراقا مەمهێڵەوە خێرا پێم
بڵێ دەی گەر نا ئێستا دڵم ئەوەستێ
تایهیۆنگ:خوا نەکات گەمژە
لە ڕاستیدا زۆم بیر کردۆتەوە دەربارەی ئەمە بەڵام
وابزانم ئەمە تاکە شتە دڵت خۆشبکات!وە بێگوومان
هەموو ئەوەی کە منیش ئەمەوێ دڵخۆشبوونی تۆیە
ڤایۆ تۆ دەتەوێ بڕۆیت بۆ ناو کۆشکی پاشایەتی؟
ڤایۆلێت:بەم قسەیە شۆک بوو چونکە
هەرگیز بیری لە شتێکی وا
نەدەکردەوە بۆیە بەبێ باوەڕییەوە وتی
ڤایۆلێت:تای گاڵتەم لەگەڵ دەکەی وایە؟ئێمە مەگەر بەس
بەخەون بتوانین بڕۆین بۆ ئەوێ!چونکە
هیچ ڕێگایەک نییە بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین بڕۆین بۆ ئەوێ
تایهیۆنگ:لە ڕاستیدا منیش بیرم لەوە کردۆتەوە
من پێشتر دوو هاوڕێم هەبوو
کە هەر لە تەمەنی هەرزەکارییەوە ڕۆشتن
بۆ کارکردن لەو کۆشکە بۆیە تازە زانیومە کە ئەوان بوونەتە
پاسەوانی دەرگا گەورەکەی دەرەوەی کۆشکەکە!
ڤایۆلێت:ت...تای....ئەوە بەڕاستە؟......بۆستە یانی
من خەونی چەندین ساڵەم دێتە دی؟
خێرا توند باوەشی بە تای دا کرد و وتی
ڤایۆلێت:زۆر سوپاس تای زۆر سوپاس من بەهۆی تۆوە
ئەو خەونە مەحاڵەی کە هەمە یەتە دی
بێگومان تۆ خۆشەویستە ئەفسانەکەی منی
زۆرم خۆشدەوێی تاتای من (لە خۆشیا هاواری ئەکرد
هەر بەڕاستی گەشتن بە خەونی چەند ساڵەت
شتێکی زۆر ناوازەیە بەڵام بێگومان گەر دوای بەدی هاتنی
بەهەمان شێوە ناوازە بێت چونکە بیرت بێت هەمیشە ئەوەی خودا
بۆی داناویت ڕێگا راستەکەیە و ئەو شتەیە
کە شایەنی تۆیە نەک ئارەزووی دڵت)
کۆتاییان بە باوەشەکەیان هێنا بێگومان تای پێچەوانەی ڤایۆلێت نیگەرانی
بە ڕوخسارییەوە بدەی دەکرا
تایهیۆنگ:بەڵام من دەترسم!
ڤایۆلێت:لەچی دەترسی تایهیۆنگ؟ ڕاستە ئەوانەی
ئەوێ خراپن بەڵام بەمشێوەیەش نا کە بەبێ هۆکار بتکوژن!
تایهیۆنگ:من ناترسم لەوەی بمکوژن ڤایۆ بەڕاستی
من لەوە ناترسم کە بمرم
چونکە بێگومان گەورەتر لە ترسی مردنم تۆیی!
ئەترسم لەدەستت بدەم ڤایۆ
چونکە ئەوکاتە بوون و نەبوونی من لەم ژیانە هیچ مانایەکی نامێنێ!
(بەهاوارەوە)
BẠN ĐANG ĐỌC
𝗙𝗿𝗼𝗺 𝗳𝗮𝗿𝗺𝗲𝗿 𝘁𝗼 𝗸𝗶𝗻𝗴᯾لە جوتیارییەوە بۆ پاشا[kth]
Tiểu Thuyết Chungهەندێک جار ئەوەی لەناومان دەبات خۆشەویستەکانمانە هەندێک جاری تریش هاوڕێکانمانە بەڵام چی ئەگەر ئەوەی لەناوت ببا خەونەکەت بێت؟ ئەم چیڕۆکە بەتەواوی سەروو ئەفسانەییە یاخود بڵێم خەیاڵییە!!
![𝗙𝗿𝗼𝗺 𝗳𝗮𝗿𝗺𝗲𝗿 𝘁𝗼 𝗸𝗶𝗻𝗴᯾لە جوتیارییەوە بۆ پاشا[kth]](https://img.wattpad.com/cover/307159207-64-k514819.jpg)