ئێدرا:تایهیۆنگ خۆت ئەزانی یونگی ئامۆزایی منە
باوکی ئەو و باوکی منیش چەندین ساڵە
ڕکابەری ئەکەن بەڵام پاش ئەوەی من لەدایک بووم وەک بێ ئومێدییەک
بووم بۆ باوکم چونکە من کچ بووم مامیشم کوڕێکی بوو
کە یونگییە بۆیە دەسەڵات درا بە یونگی لە جیاتی من چونکە من کچم و ناتوانم دەسەڵات لەدەست من بێت تەنیا یەک ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی من ببم بە خاوەن دەسەڵات!
تایهیۆنگ:ئەو ڕێگایە چییە؟ئایا من ئەتوانم یارمەتی تۆ بدەم؟
ئێدرا:خۆی تاکە کەس بتوانێ تۆیی!
تایهیۆنگ:ئێستا پێم بڵێ ئەبێ چیی بکەم؟
ئێدرا:تەنیا ئەو کەسەی کە هاوسەرگیرم لەگەڵ ئەکا ئەتوانێ ببێتە
خاوەن دەسەڵات وە هیچ مرۆڤێکیش نایەوێ
لەگەڵ خوێنمژێکا هاوسەرگیری بکا و هەموو خوێنمژەکانیش
پاش لە دایکبونیان دەنێرن بۆ دەرەوەی کۆشک وەک تۆ!
تایهیۆنگ:ئێ کەواتە؟
ئێدرا:تۆ ئەتوانی هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەی؟
تکایە تایهیۆنگ ڕەتی مەکەوە !گەر ئەتەوێ با ئەم هاوسەرگیریە
تەنیا لەسەر کاغەز بێت!
تایهیۆنگ:شازادە ئێدرا تۆ ئاگات لەخۆتە کەچی ئەڵێی؟وە چەندین
کوڕی دەسەڵاتدار هەیە بۆ ئەتەوێ لەگەڵ من هاوسەگیری بکەی!
پاشان......پاشان من....من خۆشەویستم هەیە!
ئێدرا:بەڵام تایهیۆنگ ڤایۆلێت چیتر تۆی خۆشناوێ!
تایهیۆنگ:تۆ لەکوێ ڤایۆ ئەناسی؟
ئێدرا:جیمین هەموو شتێکی پێ وتم
هەر خۆشی دەزانم ئەوت خۆشدەوێ چونکە ببینە تەنها بە ناوهێنانی ئەو
چاوەکانت ئەدرەوشێتەوە!بەڵام تایهیۆنگ ڤایۆلێت کەسە ڕاستەکە نییە
ڤایۆلێت ئەو کەسە نییە کە خۆشی دەوێی ئەوەی کە خۆشی دەوێی تەنیا
......منم!!
تایهیۆنگ:ناتوانم شازادە ئێدرا گەر ئەو منیشی خۆش نەوێ گرینگ نییە
ئەو خۆشەویستییەی کە من بۆ ئەوم هەیە بەشی هەردووکمان
دەکات (زەردەخەنەیکی کرد کە پڕاو پڕ بوو لە ئازار)
ئێدرا:بەڵام ئەو نازانێ کە تۆ خوێنمژی ئەو گەر بەمە بزانێ هەرگیز نایەوێ لێشت نزیک ببێتەوە وە پاشان تۆ تەنیا ئەتوانی هاوسەرگیری
لەگەڵ کەسێک بکەی کە خوێنمژە نەک مرۆڤ!بۆیە بەهۆش خۆت وەرەوە تایهیۆنگ!!
ڤایۆلێت:بانگی منت کردبوو شاژن ئێمما!( سەیری شاژن ئێمما کرد بۆیەکەم جار بوو وا بیبینێ هەردوو چاوەکانێ بەهۆی گریانەوە
سوور ببۆوە)
ئێمما:ئەتوانی بێیتە باوەشمەوە تۆزێک بۆنت بکەم؟(بە بێ هێزی وای وت بەهۆی گریانەوە تەنانەت هێزیشی نەمابوو)
ڤایۆلێت ئەم هەڵسوکەوتەی ئێممای پێ سەیر بوو بەڵام ناچار بوو بڕواتە نێو باوەشی بۆیە ڕۆشتە لای و ئێما سەری ڤایۆلێتی لەسەر سنگی خۆی دانا
و بۆنی قژی ڤایۆلێتی کرد
YOU ARE READING
𝗙𝗿𝗼𝗺 𝗳𝗮𝗿𝗺𝗲𝗿 𝘁𝗼 𝗸𝗶𝗻𝗴᯾لە جوتیارییەوە بۆ پاشا[kth]
General Fictionهەندێک جار ئەوەی لەناومان دەبات خۆشەویستەکانمانە هەندێک جاری تریش هاوڕێکانمانە بەڵام چی ئەگەر ئەوەی لەناوت ببا خەونەکەت بێت؟ ئەم چیڕۆکە بەتەواوی سەروو ئەفسانەییە یاخود بڵێم خەیاڵییە!!
![𝗙𝗿𝗼𝗺 𝗳𝗮𝗿𝗺𝗲𝗿 𝘁𝗼 𝗸𝗶𝗻𝗴᯾لە جوتیارییەوە بۆ پاشا[kth]](https://img.wattpad.com/cover/307159207-64-k514819.jpg)