ساڵی 1802
خزمەتکار:خاوەنشکۆ ئێستا ئەتوانی بڕۆیت کچەکەت ببینیت
پاشا:ک.کچەکەم؟....م..منداڵەکە..کچە؟
خزمەتکار:بەڵێ خاوەنشکۆ 'ڕێگایی نەدا قسەکەی تەواو بکات
خێرا ڕۆشتە لای شاژن
لای شاژن:
کچەکەم..بۆن خۆشەکەم..بەڕاستی نازانم چارەنووست چۆن ئەبێ
تەنیا ئەوە ئەزانم کە...........چارەنوسێکی باشت نابێ!
دەرگا کراوە و پاشا هاتە ژوورەوە
شاژن ئەیزانی کە پاشا چی ئەڵێ خێرا وتی:
ئەمە تەنیا چارەنووسە ئەمە بەدەست کەسمان نییە
پاشا:ئەزانم..ئەزانم بەڵام ئێستا چی بە باوکم بڵێم؟من ئەو کۆشک و
دەسەڵاتە بدەمە کێ؟چی ئەگەر براکەم کوڕێکی بوو؟ ئەم دەسەڵات و جێگری پاشایەتییانە هەموو ئەدرێ بەو؟
شاژن:ئایا هیچ بیرۆکەیەکت هەیە؟ 'بەخەمباری'
پاشا:نازانم بەڵام وابزانم تاکە چارەسەر ئەوەیە فەرمان بدەمە پاساوانەکان بۆ ئەوەی کوڕێک بدۆزنەوە
کە ئەمڕۆ لە دایک بووبێت!!
شاژن:چی گەر نەبوو؟
پاشا:ئەوکاتە ئەبێ لە گوند بگەڕێن!
ئایا تۆ ڕازیت؟
شاژن:ههـ بۆ چارەی ترم هەیە؟
پاشا:ببورە...بەڵام خۆشت لێم تێئەگەی ئەو کۆشک و دەسەڵاتەی
کە خۆم بنیادم ناوە ناتوانم وا بە ئاسانی بیدەمە دەست براکەم!
شاژن:ئهم....ڕاستەکەیت!
پاشا:من ئێستا ئەڕۆم فەرمان دەدەمە پاسەوانەکان
شاژن:باشە
پاشا ڕۆشت....شاژنیش سەیری ئەو کۆرپەلەیەی باوەشی کرد
کە باوکی بۆ یەکجاریش ئاوڕی لێ نەیا
شاژن ماچێکی سەری کۆرپەکەی کرد و وتی:
بەهیوایی ئەوەی ژیانێکی شایستە بژی...ئێمە شایەنی تۆ نین!!
_________________________________
بیرۆکەتان چییە دەربارەی ئەم چیڕۆکە؟🧚🏻🍃
لێرەوە ڕووداوەکان دەست پێدەکات!
چاوەڕوانی پارتی ١ بن🤎🎻
YOU ARE READING
𝗙𝗿𝗼𝗺 𝗳𝗮𝗿𝗺𝗲𝗿 𝘁𝗼 𝗸𝗶𝗻𝗴᯾لە جوتیارییەوە بۆ پاشا[kth]
General Fictionهەندێک جار ئەوەی لەناومان دەبات خۆشەویستەکانمانە هەندێک جاری تریش هاوڕێکانمانە بەڵام چی ئەگەر ئەوەی لەناوت ببا خەونەکەت بێت؟ ئەم چیڕۆکە بەتەواوی سەروو ئەفسانەییە یاخود بڵێم خەیاڵییە!!
![𝗙𝗿𝗼𝗺 𝗳𝗮𝗿𝗺𝗲𝗿 𝘁𝗼 𝗸𝗶𝗻𝗴᯾لە جوتیارییەوە بۆ پاشا[kth]](https://img.wattpad.com/cover/307159207-64-k514819.jpg)