Part 9

485 67 6
                                        





ئێدرا:داوایی لێبوردن ئەکەم تایهیۆنگ بۆ ئەم هاوسەرگیرییە
تایهیۆنگ:پێویست بە داوایی لێبوردن ناکات
هەرخۆیی تۆ زۆر شتت بۆمن کردووە
ئێدرا:ئەزانم بەڵام هەست بە تاوانباری ئەکەم بەهۆیی......قسەکەی بڕدرا لەلایەن تایهۆنگەوە
تایهیۆنگ:شازدە ئێدرا بۆ چی دەمت خوێنی لێدێت؟
ئێدرا:ئ..ئ...خوێن؟.....بۆ چی خوێنی لێیەت؟
تایهیۆنگ:کۆتا شت کە خواردت چی بوو؟(بە پەشۆکاویی)
ئێدرا:تەنیا قاوەیەک.....بۆستە....هەموو پلانی ئەم نەفرەتییەیە
تایهیۆنگ تکایە شتێک بکە من نامەوێ بمرم
نامەوێ بەبێ ئەوی هیچ سودێکم بۆ باوکم هەبێت بمرم(بە گریانەوە)
تایهیۆنگ:ئارامبەوە نەفرەتی چی و پلانی چی.
ئێدرا:یونگی....یونگی بانگی کردم بەناوی پیرۆزبایی هاوسەرگیرییەکە
وە قاوەیەکی دا پێم زۆر سوربوو لەسەر ئەوەی کە بیخۆم
بێگومان ژەهری تێکردووە(بە گریانەوە)
تایهیۆنگ:بەڵام تۆ وتت خوێن مژەکان نامرن!!
ئێدرا:ڕاستە بەڵام گەر شتێکی ژەهراوی لەگەڵ خوێنیان تێکەڵ بێت
دەمرن....تایهۆنگ تکایە ڕزگارم بکە من زۆر ئەترسم (لەناکاو بوراوە
و کەوتە نێو باوەشی تایهیۆنگ تایهیۆنگیش خێرا
بردی بۆ ئەو شوێنەی کە تەنیا
خوێنمژە نەخۆشەکان ئەچن





لەلایەکی تر
پاشا هاتەوە دوای چەندین مانگ کە بەهۆی کاروباری کۆشک
بۆ دەرەوەی شانشینەکە ڕۆشتبوو! بۆیە خێرا هاتە
ژووری شاژن ئێمما بە توڕەییەوە

پاشا:پێم وتی کە ئەبێ باش ئاگاداری ئەم کۆشکە بیت بەڵام
پێم بڵێ کە بەچییەوە خەریک بووی(بە توڕەیی)
ئێمما:چی بووە دووبارە؟ من
زۆر بەباشی ئاگاداری کۆشک بوومە
پاشا:ههـ بەباشی؟تۆ لە کوێ خەوتوی؟ دوو مانگ پێش ئێستا
دوو کەسی دەرەوەی کۆشک هاتوونە بۆ ئێرە
وە تەواوی ئەو دوو مانگەش لێرە بوونە
چی ئەگەر زانیارەکانی کۆشکیان بردە دەرەوە؟
ئێما:ئێ......
پاشا:نامەوێ گوێم لە هیچ شتێک بێت ئەو دوو کەسەم دۆزیوەتەوە ئێستا
لە زیندانن وە سەر لە ئێوارەش
هەردووکیان لە نێوەندی کۆشک سەر دەبڕم
ئێما:هەرگیز هەرگیز ڕێگا نادەم کارێکی وا بکەی؟
پاشا:قسەی پێ مانا مەکە چۆن هیچیان لێ نەکەم؟

ئێما تا هێزی هەبوو هاواری کرد و وتی
ئێما:یەکێک لەوان کچەکەی ئێمەیە ئەو کچەی کە هەر لەگەڵ
لەدایکبوونیەوە دامان بە کەسێکی گوند بەخێوی بکات
ئەو بەهۆی منەوە ژیانی منداڵی و ئێستای
وێران بوو بەڵام داهاتووی ناا!پێش ئەوەی ئەو بکوژی
ئەبێ بەسەر مەرگی من تێپەڕیت!

𝗙𝗿𝗼𝗺 𝗳𝗮𝗿𝗺𝗲𝗿 𝘁𝗼 𝗸𝗶𝗻𝗴᯾لە جوتیارییەوە بۆ پاشا[kth]Donde viven las historias. Descúbrelo ahora