🦋The Legend Of Alvanian🦋

901 87 83
                                    


خۆشە ویستی بریتیە لەتێکەڵەیەک لەهەست توشی مرۆڤ ئەبێت لەیەک کاتا...ناتوانری لەیەکەم کاتدا ڕونبکرێتەوە بەڵام هۆگری ئەو هەستانە ئەبێت بەپێی تێپەڕبوونی کات
.
.
.
باوڕم بەوە نەبوو خۆشەویستی هەیە لەژیاندا بەڵام تۆهاتیت تا بۆم بسەلمێنی کە هیچ شتێک نییە بەبێ خۆشەویستی..تۆ عشقیت بەهەموو وردەکارە کانییەوە
.
.
.
☽︎jeon_ora☾︎
چیرۆکی The Legend Of Alvanian پێشکەش ئەکەم
.
.
کەسایەتیەکان : تاهیۆنگ ، تایلا ، نامجون ، جۆنکۆک ، جیمین ، ئەیمی
.
.
.
با دەست پێبکەین

بەیانی...سەوتی لێدنی زەنگی موبایلەکە کچەکەمانی خەبەر کردەوە...دمووچاوی گرش کرد بەهۆی سەوتی

ئەو زەنگە بەهێزە..وە خۆی بەتای بەتی ئەو زەنگەی هەڵبژاردبوو تا خێرا هەڵبسێت و نەخەوێتەوە..وە

بەڕاستی ئەوە ڕوییا تایلا زەنگەکەی کوژانەوە و
بەخەواڵويەوە چاوی ئەخوراند..بە هۆی قژە شێواوە

کانیەوە و پشتیە شێواوەکان لەلایەوە ئەڵێیت جەنگ گیرسابوو

تایلا لەماوەی 30 دەقەیا خێرا خۆی ئامادە کرد چونکە
نایەوێت دوابکەوێت لەکارەکەی و سەرزەنشت بکرێت

لەلایەن بەڕێوبەرە گەمژەکەی وەک ناوی ئەبات...هاتە خوارەوە و بینی دایک و باوکی نانی بەیانی ئامادە

ئەکەن..لەباوکی نزیک بۆیەوە و لەدواوە باوەشی پیاکرد و وتی

تایلا : بەیانی باش جوانترین باوکی جیهان
باوکیشی زەردە خەنەیەکی کردوو وتی

باوکی تایلا : بیانی باش شازادە خاتونەکەم
دواتر لە دایکی نزیک بۆیەوە و بەهەمان شێواز باوەشی

کرد بەدایکیاو ماچی ڕومەتی کرد...دایکیشی زەردە خەنەیەکی کرد لەسەر هەڵسوکەوتی کچەکەی

چونکە کچەکەیان لەمناڵیەوە بەو شێوازەیە هەموو بەیانیەک هەڵەستێت باوەشەیان پێئەکات و ماچیان ئەکات

تەواو بوون لە ئامادە کردنی نانی بەیانی و هەرسێکیان لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانیشتن

لیام ( باوکی تایلا ) : هێشتا ئەیلا خەوتوە؟
ئەماندا ( دایکی تایلا ) : بەڵێ چەند جارێک هەوڵم یا خەبەری بکەمەوە بەڵام کەوتۆتە خەوێکی قوڵەوە

تایلا زەردە خەنەیەکی کردوو وتی
تایلا : وازی لێبێنن بابخەوێت شەوانە خۆی زۆر بە خوێندنەوە هیلاک ئەکەت خۆش بەختانە ئەمە کۆتا ساڵیەتی و دوواتر ئەڕواتە زانکۆی خەونەکانی.... باشە من درەن کەوتم ئەڕۆم...خواتان لەگەڵ خۆشمەوێن.

🦋The Legend Of Alvanian🦋Where stories live. Discover now