»»---->🕯<----««
»»----> 🥀 <----««
»»----> 🦋 <----««
✾
.
❃
.
✾
.چۆلەکەکان بەشێوازێکی زۆر جوان ئەخوێنن کەتا ئێستا گوێبیستی شتی وانەبووە....دەنگی ئاوێکی ئارام سەوتی گەڵای دارەکان کەبەهۆی باکەوە سەمایان
ئەکرد...ئەمە ئەوشتانەبوو کەتایلا هۆشی هاتەوە سەرنجیدا....دوای ئەوەی چاوەکانی کردەوە سێری چواردەوری خۆی کرد....
تایلا: بۆستە....!
ئایە ئەو لەشوێنێکی جیاوازە وە هاوشێوەی بەهەشتە !!
خێرا هەستا بەدەوری خۆیا ئەسوڕایەوەو سێری ئەملاو لای ئەکردچواردەوری بە گوڵی جۆرەها ڕەنگ و جۆرەها جۆر دەورە درابوو وە ئەودارانەی کە بەڕەنگی سور و زەرد و سەوز نەخشە کرابوون.....
سێری دوواوەی کرد ڕوبارێکی زۆر گەورەی لێبوو ئاوەکەی بەڕادەیەک ڕوون بوو ئەیتوانی ماسیەکان ببینێت....
سێری خۆری کرد چۆن بەجوانی لەسەرو سەریەوەتی بەڵام ئەو تیشکە مۆرە چییە..؟ بۆچی ڕەنگی تیشکەکە تێکەڵە لەگەڵ ڕەنگی ئاڵتونی و مۆر..؟
تایلا بەسەوتێکی زۆر بەرز پێکەنی بەڕادەیەک ئەگەر هەرکەسێک بیبینیایا وای ئەزانی مێشکی لەدەست یاوە
تایلا: ئایە ئێستا من مردووم ؟ ئەمەچییە لە چواردەوری
خۆم ئەیبینم من ئێستا شێت ئەبم هیچ شتێکی ترنییەسێری ئاوێنەدانەوەی خۆیکرد لە ئاوەکەیا وە خێرا هاواریکرد...بەوردی سێری خۆیکرد و بینی گوێچکەکانی
کەمێک درێژبوە و لەسەرەوەی گوێچکەی تیژبووە لەشێوەی سێگۆشە...وە هەروەها ڕەنگی قژی گۆڕاوە بۆ ئاڵتونی کە دڕێژیەکەی دەگاتە خواروو پشتی کە پێشتر ڕەش و کورت بوو....
دمووچاوی گرش کرد کاتێک سەرنچییا ڕەنگی چاوەکانی بوەبە ئاڵتونی پێشتر سەوز بوو چۆن ئێستا گۆڕاوە بۆ ئاڵتونی ؟...
وە پۆشاکەکانی عەزیەکی سپی درێژ لەلای کەمەریەوە تەسکەو خوارەوەی فشە
ئەم پۆشاکانەی تەنها لە فلیما مێژووییەکانا بینیوە...لەسەر زەویەکە دانیشت و قاچەکانی ڕاکێشا بۆلای خۆیوو بیری ئەکردەوە بەڵام ئەوە وەک خەوێک وابوو کەبەم نزیکانە لێی هەڵەستێت وەک و خۆی ئاواتی ئەخواست
تایلا: لەلای ڕوبارەکەبووم دوواتر هێماکان دەرکەوتن..بۆستە!! داپیرەکە پێییوتم کەمن ئەڕۆم کاتێک هێماکان دەرئەکەون وەدەریش کەوتن بەڕاستی
![](https://img.wattpad.com/cover/309277403-288-k501649.jpg)
YOU ARE READING
🦋The Legend Of Alvanian🦋
Fantasyئەفسانەی ئەلڤانیا ئەفسانەیەکی ترە بانگێشتمان ئەکات بۆ گەشتێکی خەیاڵی تر...بابزانین گەشتی ئەمجارەمان بۆکوێمان ئەبات. دەست پێکردن:30/4/2022 کۆتای: دیاری نەکراوە ژمارەی پاڕتەکان: دیاری نەکراوە