🦋The Legend Of Alvanian🦋 Prt_5_

198 45 9
                                    


»»————>🕯<————««

»»————> 🥀 <————««

»»————> 🦋 <————««


.

.

.

لە هەموو سوچێکی کۆشکەکەیا ئەگەڕا وە بۆی دەرکەوت کە کۆشکەکە زۆر لەوە گەورە ترێکە
کەبیری لێ ئەکردەوە وە ژور و ڕێڕەوی زۆری تیایە ... ئێستا ئەو نازانێت چۆن بگەڕێتەوە بۆ
ژوورەکەی خۆی

وە هەتایەت سەری زیاتر ئەسوڕمێت لە دیمەنی شوێنەکان چونکە بەشێوازێکی زۆر ناوەزە سەڕسور هێنەر دیزاین کراوە
واهەستەکات لەناو فلمێکی مێژووییایە چونکە
ئەو تائێستا شوێنی ئاوا جوانی نەبینیوە

دەرگایەکی ڕەشی گەورەی سەرنجی ڕاکێشا کە
بە نەخشی ئاڵتونی جوان نەخشێنرابوو
نزیک بۆیەوە لەدەرگاکەو پاڵی نا تابکرێتەوە بەڵام دەرگاکە قورس بوو نەکرایەوە

دووبارە هەوڵی یایەوە ئەمجارەیان توانی بەشێکی بچوکی لێبکاتەوە ڕاستە بۆشەکەی بچوک بوو ... بەڵام چونکە تایلا
بچوکو ورد بوو توانی بچێتە ژوورەوە

کاتێک هاتە ژوورەوە دەمی بەشۆکەوە کرایەوە
وە بەگەمژانەوە سێری چاودەوری ئەکرد
چونکە شوێنەکە بەشێوازێک ناوازە بوو نەی ئەتوانی وەسفی بکات

شوێنەکە پێکهاتبوو لە کتێب خانەیەک کە لە هەزارەها کتێپ پێکهاتبوو وە هەموویان بەڕێکی
و جوانی دانرابوون وە هەروەها سەقفەکەی کە چەنەها نەخشی جوانی لەسەر بوو کە پێکهاتبوو
لە وێنەی چەند کەسێک و شتێک بە شێوازێکی زۆر ناوازە و سەڕنج ڕاکێش

ئەو ئەگەر بەردەوام بێت لەسەرنج دانی کۆشکەکە هەرگیز بێزار نابێت

"ئحم ئحم ئەفسانەکە تۆ لێرەیت!"
کوڕێکی باڵا بەرزی ڕومەت چاڵ خاوەنی لەشێکی بەهێز ئەو قسانەی کرد .... وە پێویست ناکات باس لەڕەنگی
چاویوو قژی بکەین چونکە هەمان شێوازە بۆ شێوازە کانی پێشوو بەڵام تایلا سەرنجیدا کە
خاوەن چاوێکی تیژە و چیاوازە لەوانەی کە بینیویەتی

تایلا : تۆ کێیت ؟ وە چۆن زانیت من ئەفسانەکەم ؟

نامجون سەری دانەواندوو وتی
نامجون : خانمەکەم من نامجون'م وە بەرپرسم لەم کتێب خانەیە .... وە هەروەها زانیم ئەفسانەکەیت وەک چۆن هەموو کەسێک لەم شانشینەیا ئەزانێت کەتۆ ئەفسانەکەیت لە یەکەم بینینەوە

دمووچاوی کەمێک گرژ کردوو وتی
تایلا : ئەتوانیت کەمێک زیاتر ڕونی بکەیتەوە

نامجون زەردە خەنەیەکی کردوو وتی
نامجون : بەدڵنیاییەوە خانمەکەم من بۆیە لێرەم
تاوەڵامی هاموو پرسیارە کانت بەمەوە ... تکایە
بالێرە دانیشین و قسەبکەین

🦋The Legend Of Alvanian🦋Where stories live. Discover now