I Never Thought
It Would've Ended This
Way...,Or This Fast.
++++++++++++++++؛نمرەی تاقیکردنەوەکان دانراوە..!!
قوتابیەکە بەخێرایی هاتە پۆلەوە
منیش خێرا هەڵسامهەموومان ڕامانکردە لای ئەو بۆردە
گەورەی کە نمرەکانی لێ دانراوە
قوتابی زۆری لێ بوو کە ڕێگر بوون
لەوەی بەباشی سەیری کەمبەدوای ناوی خۆم دەگەڕام لە
دووەمەکان یان سێیەمەکان ئەوە
نمرەی منە هەمیشە تەنها ئەو ساڵەی
پێشتر نەبێت کە یەکەم بوومئەوەی شۆکی کردم ناوی خۆم بوو
لە یەکەم..من یەکەم بووم لەسەر
ئاستی هەموو پۆلەکە..!!
خەریک بوو هاوار بکەم لە خۆشیدا؛واهـ لێڤینا تۆ یەکەم بووی باوەڕ پێ
نەکراوە..!!"
قوتابیەکە وتی بەبزەوەبزەیەکی جوانم بۆی کرد لە قەڵەباڵغیەکە
هاتمە دەرەوە دڵم زۆر خۆشە خەریکە
بفڕم..کەواتە لەم قوتابخانە لەمن زیرەکتر
نییە..بێگومان هەموویان دەوڵەمەندن و
پێویستیان بە نمرە نییە..ئەوان داهاتووی
خۆیان باش دەزانن و بەدەستیان هێناوەلەناکاو کەسێک لەبەردەمم دەرکەوت
پێکەنیم کاتێک یۆنگیم بینی..!!؛من یەکەم بووم..باوەڕ بەوە دەکەیت؟
بە پێکەنینەوە وتم و دەستەکانم
لەسەر سنگم کۆ کردەوەئەویش پێکەنی و دەستی گرتم
؛تۆ هەمیشە یەکەمی ئەوە شتێکی
لەناکاو نەبوو..!!ئەو وایکرد زیاتر دڵخۆش بم..!!
پێکەوە ڕۆشتینە ناو کافتریاکە و
دانێشتین..باسی کۆمەڵێک بابەتی
جۆراوجۆر دەکەینمن یۆنگی هیچ پەیوەندیەکی
خۆشەویستی لەنێوانمان نەماوە
هەفتەیەک لەمەوبەر من پێم وت
کە تەنها بۆ تۆڵە کردنەوە وام کرد
ئەو دڵی شکا زۆر بەخراپی دەزانم
ئەوە قورس بوو بۆ ئەو و منیش بەڵام
ڕازیم کرد کە ببین بە هاوڕێهەست بە ئاسوودەیی دەکەم لەگەڵی
هەرچەدە براکەم قسەی لەگەڵ ناکات
وە کاتێک دەیبینێت بە ساردی سەیری
دەکات..
YOU ARE READING
Bitter Wine||Completed✓
רומנטיקהمین یۆنگی هەوڵی بەدەستهێنانی دڵی کچێک دەدات کە خۆشەویستی هەیە.. ئایا دەتوانێت دڵی بەدەست بهێنێت.... بەشـەڪانـی تـر دەتـوانن لە ئـەڪاونـتـە داخـراوەڪەم خـوێـنەر بـن...