ep{3}

42 11 2
                                    

   چێژی لێ ببینن

vote⚡coment💭

------------------------------

at 9:30 am
pov bere

" خەوە خۆشەکەم  کە تەنها خۆم جێگاکەم تێ دەگەین بەم وەرزە پایزە بەم جەوە خۆشە بخەویت و دواتر هەلستی قاوەیەکت بۆ بهێنن بچیتە بالەکۆنەکەوە سەیری دەرەوە بکەیت کە دارەکان خەریکە لە سەوز ئەبن بە زەرد دەنگە دەنگی شار دەنگی بالندەکان لە ئاسمانەوە کە کۆچ دەکەن بەهۆی نزیک بوونەوە زستان"

بێری: تۆ بۆ لێ ناگەرێ  خەیالی خۆش بکەم تۆ چیت لە من داوە بەو بەیانیە؟؟
وتی کاتێک سەری لە ژێر بەتانیەکە هێنا دەرەوە بۆلای برا گەورەکەی
رۆبن: من نەموت زوو هەستە ئەبێت برۆم بۆ شوێنێک ‌نانی بەیانی بۆم ئامادە بکا تێل بۆ بان بکه کە بگەرێتەوە
وتی کاتێک خەریک بوو بچێتە دەرەوە لە ژووری خوشکەکەی
"باشە یانی بۆچی ئەبێت من برایەکی وە خوێرم ئەبێت لێ ناگەرێ خەوی بەیانیان تەواو کەممم
خۆ هێشتا زۆر زووە دایکم و باوکم کەی ئەگەرێنەوە تا کەی ئەبێت من خزمەتی ئەم گەمژانە بکەم ؟؟؟
end pov bere

"بێری بە تەمبەلی هەستا و چووە دەست شۆرەکە دوای شوشتنی دەموچاوی بە رێکەوت بۆ خوارەوە بۆ چێشتخانەکە"

بێری: بەخوای نانەکەی بۆ ئامادە دەکەم ئەچم ئەخەوم

"کردیە بۆلە بۆل خۆشی ئەیزانی تەنها خۆی گوێ لە خۆی دەبی و کەس گرینگی نادا بەو بچکۆلە کە خەریکە نانی بەیانی بۆ براکەی ئامادە دەکات"

رۆبن لە کاتێکدا دەهاتە خوارەوە لە پەیژەکان بۆنی خواردنی کرد و خەندەیەکی کرد کە زانی هەموو بەیانییەک کەسێک هەیە خواردن ئامادە دەکات بۆی هەرچەندە بۆ خەلک دایکیان نانی بەیانی ئامادە دەکا بەیانی مندالەکان بە ئاگا دەهێنی بەڵام لە ماڵی ئەوان هەرگیز خێزانەک نەبوون نانی بەیانی پێکەوە نان بخۆن چونکە لەبەر کاری دایکو باوکی حەزیان بۆ کارەکەیان تەواو ئیمهال بوونە بۆ مندالەکەیان و مالەکەیان.

رۆبن چووە چێشتخانەکە خۆی ئامادە کرد بوو وا دیارە کەسێکی گرینگ دەبینی .

بێری: بیخۆ زوو
وتی کاتێک لەسەر کەونتەرەکە دانیشتبوو سێویکی لە دەست بوو دەیخوارد

رۆبن بە بێدەنگی دەستی کرد بە نان خواردن

دوای کەمێک بێ دەنگی بێری بە پرسیارەکانی رۆبنی بێزار دەکات .

بێری: بۆ کوێ ئەچی ؟

کەمێک بە مەرەقەوە چاوەکانی کەمێک زەق کردەوە

بێـــری{bêre}Where stories live. Discover now