𝐶𝐻𝐴𝑃𝑇𝐸𝑅 𝑇𝑊𝐼𝑁𝑇𝐸 𝐹𝐼𝑉𝐸 ᯾✌︎

645 94 135
                                    

چـاوەڪـانـت جـادوویـن ئـەگـیـنـا چـۆن وا ئـاشـقـیـان ڪـردم.🖤!

🖤!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.








خەریکی پێچانەوەی جانتاکەیەتی بە دەم جوێن دان و نەفرەت کردن لە کیم تای هیۆنگ
.
.
.
کووک : ئاااااا نەفرەتت لێبێت کیم تای هیۆنگگگگ بۆچی ئەبێت لەناو ئەو هەموو دکتۆرەیا بەڕێوبەری گەمژە تەنها بەمن بڵێت ببە دکتۆری کیم تای هیۆنگی گەمژەەەەەە
هاواری ئەکرد بە توڕەیەوە وای کرد دایکی بێتە ژورەوەو پرسیاری لێبکات بۆچی کوڕە شێتەکەی دووبارە هاوار ئەکات
.
.
.
خ.جیۆن : چیبوە شێتە دووبارە بۆ هاوار ئەکەیت
بە پێکەنینەوە وای بە کوڕە شێتەکەی وت بەڵام کە بینی خەریکی پێچانەوەی جانتاکەیەتی دڵی خورپەی کرد
.
.
.
خ.جیۆن : ئەچیت بۆ شوێنێک کوڕەکەم؟
بە غەمباریەوە دانیشتە سەر چۆک و لەبەرامبەر کوڕەکەی دانیشت
.
.
.
کووک : دایکە گیان پێویستە بۆ ماوەێ مانگێک وەک دکتۆری تایبەتی چاودێری نەخۆشێکم بکەم بەڵام بێخەم بە هەموو ڕۆژێک یەم بۆ سەردانت وەک جارەکانی تر
بە خەندەوە ڕووی کردە دایکی و وای پێ وت
.
.
.
خ.جیۆن : یاااا تۆ چەن ڕۆژێک دەبێ هاتویتە کۆریا ئیدی بۆچی ئەبێت ببیتە دکتۆری تایبەتی ئاوا زوو
بە توڕەیەکەوە وای بە کوڕەکەی وت بەڵام ئەو لەبەرامبەرا پێکەنا
.
.
.
کووک : یاااا ئەوە ئازاری هەبوو دایکە ئینجا خۆ ئەوە بە دەست من نییە ئەو بەڕێوبەرە گەمژەیە فەرمانی کردوە
دەستی لەسەر ئەو شوێنە دانابوو کە دایکی چرنوکی لێگرتبوو
.
.
.
خ.جیۆن : دەی باشە کەی ئەڕۆیت؟
وەڵامی کوڕەکەی تۆزێ شۆکی کرد
.
.
.
کووک : هەرئێستا دایکە دەبێ ئێستا بڕۆم چونکە نەخۆشی تایبەتە و نابێ دوای بخەم
هەڵسایەوەو جانتەکەی بە دەست گرتوو بەرەو دەرەوە ڕۆشت
.
.
.
من ڕۆشتم دایکە گیان ئاگاداری خۆت بە باشە بەیانی سەردانت ئەکەمەوە بێخەم بە
ماچێکی دایکی کردوو بەرەو دەرەوە ڕێی کرد
.
.
.
کووک : خودایە بۆچی من دوای چوار ساڵ بۆچی ئەبێت بڕۆمەوە بەردەمی ئااااا گەمژانە
بە توڕیەوە بەڕێ کەوت بۆ ماڵەکەی کیم تای هیۆنگ
.
.
.
تەق تەق تەق
دوای چەن جارێک لە دەرگا دان ئافرەتێک دەرگاکەی کردەوە
.
.
.
خ.کیم : بەخێربێیت کوڕەکەم وەرە ژورەوە تایهیۆنگ چاوەڕێی تۆ بوو
بە خەندەوە دەرگای ماڵەکەی بۆ ئەو کوڕە کردەوەو ئەویش بە خۆشحاڵیەوە ڕۆشتە ژورەوە
.
.
.
خ.کیم : مانگێک لێرە ئەبیت بەڵام بێ خەم بە لەبەرامبەرا پارەیەکی باشت دەست ئەکەوێت هەروەها کوڕەکەم ژورەکەت لە هەمان ژوری کوڕەکەمە وە هیچ ناڕەزایەک دەرمەبڕە تکایە چونکە ئەو بەهۆی ئەوەی ناتوانێ بجوڵێت لەوانەیە شەوان پێویستی بە تەواڵێت یان پێویستی بە ئاو خواردنەوە بێت بۆیەش پێویستە یەکێکی لابێت
شۆک بوە دەمی کراوەتەوە لە شۆکا
.
.
.
کووک : بەڵام خاتوون من...
قسەکانی تەواو نەکرد و ئەوەی بەرامبەری قسەکەی پێ بڕی
.
.
.
خ.کیم : ئەزانم ئەو چەن ئازاری تۆی داوە کوڕەکەم من لە جیاتە ئەویش داوای لێبوردن ئەکەم گەر ئاگادار بام لەم مەسەلەیە هەرگیز نەمەهێشت ئەوەت بەرامبەر بکات بەڵام لەبەر خاتری من ئاگاداری بەو گرنگی پێ بدە ئەو چەندین ساڵە بە دڵێکی خۆشەوە پێنەکەنیوە زەردەخەنەی ڕاستەقینە لەسەر ڕوخساری نابینم بەڵام ئەمڕۆ دوای چوار ساڵ بینیم بە پەرۆشەوە و بە خۆشحاڵیەوە چاوەڕێ کەسێکەو زەردەخەنەی ڕاستی لەسەر ڕوخساریەتی ئێستاش کوڕێکی باش بەو ئاگاداری بە دەی بڕۆ سەرەوە ئەو چاوەڕێتە
بە خەندەوە پاڵی ناو ئەو کوڕە بەبێ دەنگی بەرەو سەرەوە ڕۆشت و لە دەرگای ژوری کیم تای هیۆنگی دا
.
.
.
.
.
بە پەرۆشەوە لەسەر کورسیەکەی دانیشتوە چاوەڕێی جۆنگ کووک ئەکات تا بێت ئەو ئەیەوێ  ئاشتی بکاتەوە بەڵام کێ ئەزانێت ئاوا بە ئاسانی ئاشت ئەبێتەوە؟
.
.
.
تەق تەق
لە دەرگای ژورەکەی درا بە خێرایی وشەی وەرە لە دەمی دەرچوو بینی دەرگای ژورەکەی کرایەوە بینی کوڕێکی لە شێوەی فریشتە هاتە ژورەوە چاوەکانی بریسکایەوە بە بونی عەشقەکەی لە ژورەوە لە کاتێکا ئەو کوڕەی تر بە چاوێکی ساردەوە سێری ئەکات
.
.
.
کووک : حاڵتان چۆنە ئێستا بەرێز کیم
بەرەو ڕووی ڕۆشتو دەستی کرد بە پشکنینی قاچەکانی
.
.
.
تای : بەبێ وشەی بەڕێز تەنها بڵێ تای
سێری ئەکرد بە زەردەخەنەوە لەکاتێکا ئەو کوڕەی تر لەسەر چۆک دانیشتوە و سێری قاچی ئەکات و خەریکی ڕاهێنان کردنە بە قاچ کردنی.
.
.
.
کووک : دوای ماوەیەک ڕاهێنان ئەتوانی لەسەر قاچەکانی خۆت بڕۆیت بێ خەم بە هەموو هەوڵێکی خۆم ئەیەم بۆ ئەوەی هەڵسیتەوە سەر قاچەکانت
گرنگی بە قسەکانی ئەو کوڕە نەدا
.
.
.
تای : ئهم ئەوە باشە زۆر سوپاس جۆنگکووکا
بە خەندەوە وای وت بەڵام خەندەکەی نەما هەرکە ئەو کوڕە بە ساردیەوە وەڵامی دایەوە
.
.
.
کووک : من ناوم جۆنگ کووکە دکتۆر جۆنگ کووک نەک جۆنگکووکا دەی بەهەرحاڵ ئەڕۆمە خوارەوە بە دایکت ئەڵێم سوپێکت بۆ دروست بکات سوپ باشە بۆ بەهێز کردنی لەشت
بەخەم ساردیەوە ڕۆشتە خوارەوە لە کاتێکا ئەو کوڕەی لە دوای خۆی جێهێشت هەستی بە شکانی دڵی کرد
.
.
.
کووک : سڵاوت لێبێت خاتوو کیم خەریکی چین
بەدەم خەندەوە بەرەو ڕووی خ.کیم ڕۆشت
.
.
.
خ.کیم : پێم بڵێ پورێ بوەستە لە بانگ کردنم بە خاتوون خەریکی خواردن دروست کردنم شتێکت ئەویست کوڕەکەم
بە میهرەبانیەوە وشەکانی ئەدرکاند وشەکانی وای لە دڵی کوڕەکە ئەکرد ئارام ببێتەوە
.
.
.
کووک : لە ڕاستیا هاتووم پێت بڵێم سوپێک بۆ تایهیۆنگ ئامادە بکەیت ئەوە بۆ بەهێزکردنی لەشی باشە
بەخەندەوە وشەکانی درکاند لەبەرامبەرا ئەم ئافرەتە میهرەبانە سەری بە باشە لەقاند و ئەو کوڕە بەڕێکەوتەوە بۆ ژوری تایهیۆنگ
.
.
.
.
.
.
.
.
.
لە شوێنێکی تر بە خەندەوە بەرەو نەخۆشخانە ئەڕۆشت و گوڵێکی جوانی لە دەست بوو کە بۆ جیۆن جۆنگ کووکی هێنابوو نزیک بویەوە لە نەخۆشخانە سێرێکی گوڵەکانی کردو بۆنی کرد بەهۆیەوە ئاگاداری سەر ڕێگاکەی نەما خۆی بە کەسێکا کێشا وای کرد هەردووکیان بەرببنەوە بەسەر یەکا
.
.
.
جەیهۆپ : ئاهـ بەڕێزم تۆ باشیت ببورە ئاگاداری پێش خۆم نەبووم
هێشتا سێری ڕوخساری ئەو کەسەی نەکردبوو کە خۆی پیاکێشا بەڵام هەرکە چاوی خستە سەر ڕوخساری شۆک بوو هەستی کرد دڵی بە خێرایی لێئەدات بەهۆی جوانی ئەو کوڕەیە
.
.
.
نامجوون : ئاسایە بەڕێز من باشم تۆ باشیت؟
بەخەندەوە وەڵامی ئەو کوڕەیەی دایەوە کە تاساوە
.
.
.
نامجوون : تۆ باشیت بەڕێزم؟
بەهۆش خۆی هاتەوەو دەستی کرد بە قسەکردن
.
.
.
جەیهۆپ : ئااااهـ هەست ئەکەم سەرم ئەسوڕێت
بە ئەنقەست خۆی وا دەرخست لەهۆش خۆی چوە
.
.
.
نامجوون : تۆ باشیت بەڕێز هەڵسەوە بەڕێز تۆ باشیت خودایە ئێستا کەی کاتی ئەمە بوو
بەخێرایی ئەو کوڕەی لەباوەش گرتوو بردی بۆ نەخۆشخانە
.
.
.
لەکاتێکا ئەو کوڕەی لە ژوری پشکنین دانابوو بەڕێکەوت بۆ لای دکتۆرێک
.
.
.
نامجوون : نەخۆش کیم تای هیۆنگ لێرە بوو وایە؟
بە ڕوخسارێکی پرسیارەوە سێری ئەو پەرستارەی ئەکرد
.
.
.
پەرستار : ببورە بەڕێزم ئێمە ناسنامەی نەخۆشەکان نادەین بەکەسێک کە خزمی ئەو نەبێت ئێوە چی ئەون؟
بە ئارامی قسەکانی ڕووبەڕوی ئەو کوڕەیە کردەوە
.
.
.
نامجوون : من هاوڕێی ئەوم ئایا ئەو ئێستا حاڵی چۆنە مردوە یان ئەژیت؟
بە پەرۆشەوە پرسیاری کرد بەڵام وەڵامەکە وای لێ کرد توڕە ببێت
.
.
.
پەرستار : ئەو ئێستا حاڵی باشە بەڵام بەهۆی ئەو زەربەی بەر دڵی کەوتبوو وای لێکردبوو توشی ئیفلیجی بۆ ماوەیی ببێت بەهۆیەوە دکتۆری تایبەتی بۆ گیراوە ئێوە بێخەم بن ئەو ئێستا حاڵی باشە
بە زەردەخەنەوە قسەکانی ڕووبەڕوی ئەو کوڕە کردوو بە توڕەیی هەنگاوی نا بۆ دەرەوە بەڵام وەستا بە دەنگی ئەم کوڕەیەی کە ناوی هێنا بە بەڕێز
.
.
.
جەیهۆپ : بەڕێزم بوەستە
بەخێرایی بەرەو ڕووی ڕۆشت و دەستی کرد بە قسەکردن لەگەڵیا
.
.
.
جەیهۆپ : زۆر سوپاس بۆ ئەوەی منت هێنا بۆ نەخۆشخانە ئەمەوێ قەرەبووی ئەو چاکەیەت بدەمەوە ئەتوانم ژمارەکەت وەربگرم
بە شیرینیەوە قسەکانی ڕووبەڕووی ئەو کوڕەیە کردەوە
.
.
.
نامجوون : خۆشحاڵم بێگومان ئەوە ژمارەکەمە ****** ناوت چیبوو تۆ؟
پرسیاری ناوی لەم کوڕە شیرینە کرد
.
.
.
جەیهۆپ : من جۆنگ هۆ سیۆک ناسراوم بە جەیهۆپ ئەی چی دەربارەی تۆ؟
خەندەیەکی شیرینی و جوان لەسەر لێوەکانیەتی
.
.
.
نامجوون : منیش کیم نام جوون خۆشحاڵم بە ناسینت هەرکاتێک کاتت هەبوو نامەم بۆ بنێرە یان تێلم بۆ بکە ئەوکات یەک ئەبینن تۆش ئەتوانی قەرەبووی بکەیتەوە ببورە بەڵام ئەبێت بڕۆم کاری زۆرم هەیە
بە خەندەوە وای وتو لەوێ رۆشت لەکاتێکا ئەو کوڕە تەنها بە خەندەوە سێری ئەو شوێنە ئەکات کە لێی وەستا بوو
.
.
.
جەیهۆپ : چەنێک جوان بوو خودایە هەست ئەکەم ئاشقی بووم ئاییی واتا ئەو هەموو ماوەیە تەنها هەستێک بوو بۆ جۆنگ کووکم هەبوو یاااا بەڵام ئەم کوڕە ئاااااا
بە هاوارە ڕۆشتە دەرەوە لە نەخۆشخانەکە خەڵکەکەی ئەوێ بە پێکەنینەوە سێری ئەو کوڕە شێتەیان ئەکرد
.
.
.

دوای چەند ڕۆژێک

.
.
.
.
.
.
ماوەیی چەندین ڕۆژە خەریکی ڕاهێنان کردنە بە کیم تای هیۆنگ بەڵام هێشتا ناتوانێ پەنجەیەکیشی بجوڵێنێت
.
.
.
کووک : هەوڵ بدە بە هێمنی پەنجەکانت بجوڵێنی هێواش هێواش زۆری لەخۆت مەکە ئەوە خراپە
بە ڕێنمایەوە قسەکانی بۆ نەخۆشەکەی ئەکرد و ئەویش گوێی بۆ ڕاگرتبوو
.
.
.
تای : هەوڵ ئەدەم بەڵام ناتوانم دوبارە هەوڵ ئەدەمەوە هیوادارم سودی هەبێت
بە هێواشی دەستی کرد بە هەوڵ دان بۆ ئەوەی بتوانێ پەنجەکانی بجوڵێنێت دوای چەندین جار هەوڵ دان توانی بەهێواشی پەنجەکانی بجوڵێنێت ئەم کردارە وای لەو کوڕە دکتۆرە کرد دڵخۆش بێت
.
.
.
کووک : ئەنجامت دا هەوڵ بدە هێواش هێواش بیجوڵێنی چەند ڕۆژێکی تر دڵنیام بە باشی ئەیجوڵێنی ئەوکات وەرزشی ڕۆشتنت بۆ ئەکەین
ویستی هەڵسێتەوە و بڕوات بۆ دەرەوە بەڵام دەستی گیرا
.
.
.
تای : سوپاس بۆتۆ جۆنگکووکا
بە خەندەوە دەستی گرتبوو بەڵام ئەو کوڕەی بەرامبەری بە ڕقەوە دەستی لەنێو دەستی دەرهێنا
.
.
.
کووک : بوەستە لە بانگ کردنم بە جۆنگکووکا هەست بە قێزئەکەم
بەبێ هەستی ڕۆشتە دەرەوە لە کاتێکا ئەو کوڕە دڵ پڕەی لە دوای خۆی جێهێشت ئێستا هەستی کرد کەسێک قێزت لێبکاتەوە چ هەستێکە دڵی پارچە پارچە ئەبوو هەرکە وشەکان دووبارە ئەبونەوە لەنێو مێشکی
.
.
.
تای : بۆچی وام لێئەکەیت جۆنگ کووکم
فرمێسک لە چاوەکانی کەوت بینی دایکی هاتە ژورەوە هەرکە کوڕەکەی بینی ئەگری بەخێرایی بەرەو ڕووی هات و لە باوەشی گرت زانی چیبوە
.
.
.
خ.کیم : تکایە کوڕەکەم مەگری ڕۆڵەکەم بوەستە لە گریان کۆڵ مەدە دڵنیابە لێت خۆشەبێت ئەو لە ئێستایە دڵی بریندارەو توڕەیە لێت بەڵام ئەتوانی ئاشتی بکەیتەوە بەڵام ئەبێ بەهێز بیت گیانەکەم
بە نەرمیەوە کوڕەکەی لە باوەش گرتبوو لە کاتێکا جۆنگ کووک ڕۆشتبوو بۆ سەردانی دایکی
.
.
.
تای : وائەکەم دایکە هەرگیز کۆڵ نادەم و دڵی بە دەست ئەهێنمەوە دووبارە
بە خەندەوە دایکی لە باوەش گرتەوە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
هەلەو گایس ئەوەش پاڕتی نوێ ڤۆتو کۆمێنت بکەن تا بەردەوام بم ڕای خۆتان دەربڕن دەربارەی پاڕتەکە ئەوە خۆشحاڵم ئەکات دەی خواتان لەگەڵ تا پاڕتی داهاتوو
40 ڤۆتو 100 کۆمێنت بۆ پاڕتی داهاتوو
ئەوجە بداخۆ بەس بێستە سەیەکەم وازی لە چیرۆک نوسینی هینا دەرێ سەیە sarosh_tk

چـوار سـاڵ.♡|| Tk تــەواوکـراوە✔︎Where stories live. Discover now