لێرەوە لە قوڵایی دۆزەخەکەیەوە ڕایکرد بۆ باوەشم بەهیوایی بەهەشت
ئەو هەنگاوەی ئەوی بەرەو من هێنا ،دوا هەنگاوی بوو
ئەو باوەشە نەرمانەی خۆمم لێ ون دەکرد ئێستا بۆ چرکەیەکی ئەو باوەشە وون بوومە
ئەو چاوە سەوزانەی ئەو دارستانە بوو کە تیایدا ڕێگای ماڵەوەم ون کردبوو
ئەو دەستە سپی و جوانانەی تێکەڵ بە قژی ڕەشم جوانترین دیمەن بوو
ئەو پارچە هونەرەکەی من بوو
ئەو میرابێلای من بوو
ئەو کچە بچوک و بێتاوانەکەی من بوو
𝑐𝑎𝑟𝑚𝑒𝑙𝑜 𝑏𝑜𝑛𝑎𝑣𝑒𝑛𝑡𝑜
𝑚𝑖𝑟𝑎𝑏𝑒𝑙𝑙𝑎 𝑝ℎ𝑖𝑙𝑖𝑝𝑠
______________꧁༆꧂_____________
بیرۆکە و هەموو وشەیەکی ئەم چیرۆکە هی منە
وە بردنی هەر بەشێکی جێگای قبوڵکردن نیەئەگەر حەز بە چیڕۆکی درێژ ناکەی مەیخوێنەوە چونکە ژمارەی بەشەکانی زۆرن وە هیچ بەشێک لە هەزار وشە کەمتر نیە و زیاترە، وە خوێندنەوەی تاوەکو نیوەی و جێهێشتنی هیچ چێژێکت پێ نابەخشێ چونکە بەشی تایبەت لە چیڕۆکەکان و مانایان لە کۆتاییدایە
دەستپێکردنی بڵاو کردنەوە:24/6/2023
کۆتایی هاتنی بڵاوکردنەوە:12/10/2023
دروستکەری بەرگ:SOJI_JH
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...