𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝒮ℰℛ𝒟ℐ𝒩𝒴𝒜
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
ئێنزۆ:-هێی مشک هەڵسەوە
بۆچی هەست دەکەم ئێنزۆی گەمژە بانگم دەکا ؟ئێنزۆ:-هێی میرابێلا بۆ خاتری خودا کەی ئەوەندە خەو قوڕس بووی ؟
کەسێک بە توندی پاڵی بە شانمەوە دەنا بەڵام بەداخەوە هەرگیز ئامادە نەبووم دەستبەرداری خەوەکەم ببم
کاڕمێلۆ:-ئێنزۆ جێی بهێڵە
ئۆهـ سوپاس هەر کەسێکی بەهیوام بتنێرن بۆبەهەشت
کاڕمێلۆ:-میرابێلا فیلیپس!ئەمشەو لە ژووری من خەوتوی وە دەکرێ ئێستا شوێنەکەم چۆڵ بکەی؟!
بە خێرایی چاوەکانم کردەوە و بە ڕاچڵەکینەوە لە شوێنەکەی خۆم هەڵسامەوە
بەهۆی ئەوەی هێشتا خەوە شیرنەکەم وازی لێم نەهێنابوو خەریک بوو بکەوم
سەیرم کرد کاڕمێلۆ لە بەرامبەرمە وە ئێنزۆ لە دواوەی ئەو دەستی خستۆتە سەر دەمی و پێدەکەنێ
ئێنزۆ:-خودایە تەنها خۆت ببینە! من دەمرم سوێند دەخۆم تۆ لە بێچوە نەعامەیەک دەچی
باشە لە یەکەم خولەکی بەئاگا بوونم قسەیەکی شاهانەم ئاڕاستە کرا لەلایەن بێمێشکەکەوە
وە بە تیلکەی چاوم سەیری ئاوێنەکەی پشت ئێنزۆم کرد خۆمم کەمێک بینی
خودایە چ قژێکی جوانم هەیە!
ڕێک شێتێکم ئێستا
بە خێرایی دەستم بە قژم داهێنا بۆ ئەوەی چاکی بکەم
کاڕمێلۆ:-وابزانم من ووتم شتێکی گونجاو بپۆشی ،وامنەکرد؟
بەڵێ وتت بەڵام من خەوتم وە شاڵەکەم لەو شوێنە بەرزە لەبیر کرد کە تیایدا ماچت کردم
خودایە دەتوێمەوە نەمدەزانی چی وەڵامی بدەمەوە
لەڕاستیدا بەهۆی خەوەکەمەوە مێشکم هێشتا بە سەهۆڵی مابویەوە بۆیە نەمدەتوانی بیر بکەمەوە
ئێنزۆ:-باشە پیاو ، ئەوە ئاساییە من و تۆ لێرەین زیاتر نین وە من ئەوەم لا ئاساییە وە وەک هەزار جاری تر ووتومە ئەو وەک خوشکێکە بۆمن
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...