𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐
𝒮ℯ𝒶
𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟
______________꧁༆꧂_____________
چاوەکانم بە ماندوویەتی کردەوە و سەیری بنمیچی ژوورەکەمم کرد
هەموو ڕۆژ هەمان دیمەن
هەڵگەڕامەوە بۆ سەیرکردنی کاڕمێلۆ
تاکە دیمەن کە هەموو ڕۆژێک سەدان جار دەیبینم و بێزار نابمماچێکی نەرمم چەسپاندە سەر ڕوومەتی و هەڵسامەوە بەجوانی جەستەیم داپۆشی تاوەکو سەرمای نەبێ
ئەوەندە ماندوو بوو تەنانەت خەبەریشی نەبویەوە
تەواوی شەوەکە نەخەوتبوو
یان لەسەرەوە چاودێری ئاڕاستەی کەشتیەکەی دەکرد یان لە خوارەوە خەریکی نوسین بوو
بۆ چرکەیەک سەرنجم کەوتە سەر دەفتەرە کراوەکەی کاڕمێلۆ لەسەر مێزەکە دانرابوو
دیاری کردبوو چەند ڕۆژە لێرەین
دوانزە مانگ و بیست و هەشت ڕۆژ
ساڵێک
بوە بە ساڵێک لەوەتەی کاسێرتام جێهێشتووە
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و جلەکانم پۆشی
کاتێک گەشتمە دەرەوە لە نزیک چارۆگەیەک ئێنزۆم بینی
قژە زەردەکەی تەواوی درێژ ببو
بە لاستیکێک کۆی کردبویەوە
ڕیشی کەمێک هاتبوو
کە چاوەکانی منیان دۆزیەوە خەندەی کرد و بەرەو من هات
کەوتە سەر ئەژنۆکانی بۆ ماچ کردنی سکم
سکم ...نەخێر
مناڵەکەی سکم
کێ دەتوانێت باوەڕ بکا کۆرپەیەکی یەک مانگ لە سکی مندایە
لەبیرمە ئەو ڕۆژەی لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە و ئیساک چەند بە سەرسوڕماویە لێی ڕوانیم
لەبیرمە بە ڕاکردن ڕۆشتە لای کاڕمێلۆ
لەبیرمە چی ووت
ئیساک:-ئەو دووگیانە
ئیساک دەیتوانی بزانێت ڕۆحێک لە سکمدایە
YOU ARE READING
''Running to The Sea''
Fantasyهەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێدەکات کاتێک کچێکی هەرزەکار بڕیار دەدات گیر بخوات لەگەڵ کۆمەڵە چەتەیەک کە بە درێژایی دەیان ساڵە فەرمانڕەوایەتی دەریا دەکەن و سەرۆکەکەیان پیاو...