ئێلا:جاک ئەمە نوسراوە بۆ کوڕەکەم لەوانەیە تۆ هەڵە تێگەشتبی پێموانیە ئەمە هی باوکم بێت
جاک:لە ڕاستیا منیش توشی شۆک بوم کە بینیم دوای خوێندنەوەی دڵنیا بومەوە کە ڕاستە
(جاک کۆری ئەزانێت )
ئێلا:ت تۆ باسی چی ئەکەی من هیچ تێناگەم (بە شڵەژانەوە)
جاک:خانمەکەم ئێوە برایەکتان هەیە ئەوە ڕاستیە ئەوە خەتی باوکتە من بەباشی نوسینی ئەو ئەزانم (بە بێتاقەتی)
ئێلا:نەخێر نەخێر نابێ ئەوە ڕاست بێت باوکم کاری وا ناکات ئەو خیانەت لە دایکم ناکات (فرمێسک لە چاوی کەوتە خوارەوە )
جاک:خیانەتی نەکردوە واتە ئەوە لە ڕابردوو ڕوی یاوە ئەگەر دەفتەرەکە بخوێننەوە لە هەموو شتێ تێئەگەن
ب.ج:بۆچی زوتر لەوە ئاگادارت نەکردمەوە
جاک:منیش دوێنێ دۆزیمەوە هەروەها چەند شتێکی تر هەیە ویستم بێمو ڕوبەڕو ئاگادارت کەمەوە گرنگە (بە چاو ئیشارەتی بۆکرد کە بڕۆن جۆنکوکیش ئەوەی بینی ب.ج یەکسەر هەستا )
ب.ج:وەرە با بچینە ئۆفیسەکەم (ئەو دوانە ڕۆشتن جۆنکوکیش یەکسەر بە دوایانا )
ڕۆزا:ئێلا تۆ باشی بۆچی هیچ ناڵێی (فرمێسکەکانی ئێلای ئەسڕی)
یۆنجۆن:ئەو دەفتەرە ناخوێنیتەوە
(ئێلا یەکەم لاپەڕەی کردەوەو دەستی کرد بە خوێندنەوە ڕۆزاو خاتو جیۆنو یۆنجۆنیش لەگەڵی ئەیانخوێندەوە بەڵام لە ناخەوە )
لاپەڕەی یەکەم
ب.لی:کوڕە شیرینەکەم ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار بە بونی تۆم زانی بۆنت ئێستاش لە لوتمایە تەنها توانیم چەند سەعاتێک تۆ ببینم بەڵام بیرتەکەم خۆزگە ئەم هەموو ساڵە بە بونی تۆم ئەزانی تەنها چاوەڕێم بکە بەم زوانە هیچ لەیەک جیانابینەوە
لاپەڕەی دووەم
کوڕە شیرینەکەم تەنها دوو ڕۆژ مان ماوە بەیەک ئەگەین ئەمڕۆ هەموو شتێکم بۆ مینها باسکرد ئەو لە من تێگەیشت ئەو ڕازی بوو تۆ بێنمە لای خۆم لەو ڕۆژەوەی بە بونی تۆم زانیوە بۆ یەک خولەکیش لە مێشکم نەچویتەتە دەرەوە
من ببورە من بە گەنجی زۆر کاری هەڵەم کردوە یەکێک لەوانەش ناسینی دایکت بوو بەڵام تۆ هەرگیز بۆ من هەڵە نیت تۆ جوانترین شتی ژیانی منی بەم زوانە لەدەست ئەو ئافرەتە ڕزگارت ئەکەملاپەڕەی سێیەم
کوڕەکەم نەمتوانی ڕزگارت کەم هەموو کۆریا گەڕام بەڵام ئێوە دیارنین ئەترسم شتێکی خراپی بەسەر هێنابێتی ئەو ئافرەتە هەموو شتێک ئەکا تەنانەت ڕێگەی نەیا ناویشت بزانم چۆنەبێت ئاخر هیچ شتێ دەربارەی کوڕەکەم نەزانم بیری بۆنتەکەم بیری سەوتە شیرینەکەت ئەکەم پێستە سپیە جوانەکەت تۆ بە تەواوی لە من ئەچیت مەگەر خوا خۆی بزانێ دڵم چەنێک ئازاری هەیە کوڕە شیرینەکەم