دوای مانگێک
ella pov
ماوەی دوو هەفتە لە نەخۆشخانە بوین ئەو جۆنکوکە گەمژەیە نەیئەهێشت یەک هەنگاو بڕۆم تەواوی نەخۆشخانەی کردبوو بە پاسەوان هەمو کات قسەی ئەکرد من زۆر بە کەمی جوابم ئەیایەوە دواتر گەڕاینەوە ماڵەوە بەڵام من داوام کرد کە لەگەڵ ئوپا بمێنمەوە جۆنکوک کردی بە هەراو ئەیوت من لە کوێ بم تۆش لەوێ ئەبیت زۆر کات بە زۆر خۆم ئەگرم بۆ ئەوەی قسەی ناخۆشی پێ نەڵێم ئێستا من و ئوپاو جین ئوپاو جیمین ئوپاو جەیهۆپ ئوپا لەهەمان ماڵ ئەمێنینەوە زۆربەی ڕۆژەکان خاڵم و خاڵۆژنیشم یەن ئەوەی باشە خانوەکە گەورەیە چوار خزمەتکارمان هەیە لەگەڵ پورە ڤیۆناش کە ئاگای لە منە سکم زیاد لە پێویست گەورە بووە و زۆر زۆر هیلاکم ئەکات جاری وا هەیە تەواوی ڕۆژەکە بەس ئەخەوم جۆنکوکیش دایمە وەکو لەزگە پێمەوە نوساوە و شێتی کردوم ئەگریاو ئەیوت ئەبێت لەیەک ژوور بمێنینەوە باشبو ئوپا ڕێگەی نەیا بەڵام ژورەکانمان لە تەنیشت یەکە زۆربەی کاتەکان بە دەستلێیانی ئەو خەبەرم ئەبێتەوە دەست ئەهێنێت بە دەموو چاوم و قژما یاخود ماچم ئەکاو قسە بۆ مناڵەکەم ئەکات زۆر کات بەخەبەرم بەڵام خۆم ئەکەم بە خەوتوو قسە ناکەم ئێستا تەندروستی ئەویش زۆر باشە تەنها قاچەکانی بێهێزن هێشتا بە تەواوی چاک نەبونەتەوە جەیهۆپ هەموو کات خەریکیەتی و وەرزشی پێ ئەکات و شتی تەندروستی ئەیاتێ
ئێلا:ئوپا زۆر بێزارم ئەتوانی کەمێک بمبەیتە دەرەوە
تای:بۆچی بێزاری بەرخەکەم چی بووە
ئێلا:هیچ نیە تەنها زۆر دڵم توندە ئەمڕۆ
تای:باشە خۆت بگۆڕە ئەڕۆین پیاسە ئەکەین
ئێلا:باشە چاوەڕێم کە ئێستا یەمەوە
(چومە ژورەکەم و خۆمم گۆڕی و کەمێک مکیاجم کرد و قژم بەست قژم زۆر درێژ بوە لەوەتەی دوگیانم بێزارم ئەکات
ئەم ماوەیە حەزم لە جلی سپیە بەردەوام جلی سپی لەبەر ئەکەم بە هێواشی ڕۆیشتمە دەرەوە جۆنکوک لەبەردەمما بوو وای لێکردم ڕاچلەکم )
جۆنکوک:بۆ کوێ
ئێلا:بە تۆ چی
(ئەوم ئاوا بەجێهێشت و ڕۆشتم تەنانەت سەیری دواوەشم نەکرد )