jk povگەشتمە ماڵەوەو مناڵەکان هەمویان بێتاقەتن پرسیارم لە پاسەوانەکان کرد سەعاتێک دوای من ڕۆشتوە و کەس نازانێ لە کوێیە لەو ماڵەیا یەم و ئەڕۆم خەریکە مێشکم ئەتەقێ
جۆنکوک:ئێوە نانتان خواردوە
جۆنگسوو:بەیانی خواردمان دوای ئەوە هیچمان نەخواردوە
جۆنکوک:ئێستا خواردنتان بۆ بانگئەکەم
(خواردنم داوا کردوو لە دەرگا درا بەخێرای ڕامکرد وامزانی ئێلایە )
ڕۆزا:سڵاوووو
جۆنکوک:ئۆۆ ئەوە ئێوەبوون فەرموو بەخێربێن
تای:چاوەڕێی کەسێکی تر بوون چۆنی براکەم
جۆنکوک:بەخێربێیتەوە براکەم
جۆنکوک:بەخێربێی کچەکەم
یووجون:سپاس مامە گیان
(یووجون لە پێش کوڕەکانەوە وەستابوو سۆل ڕایکردوو باوەشی کرد بە یوجونا )
سۆل:زۆرم بیر ئەکردی
یووجون:منیش منیششش
(یووجون سەیری جۆنگسوی کرد کاتێک سۆل لە باوەشی هاتە دەرەوە کوڕەکانیش هەردوکیان سەیری سۆلیان ئەکرد بەڵام جۆنگسوو بە هیچ جۆرێک سەیری یووجونی نەئەکرد سۆل سەیری یۆن و کیۆنی کرد )
سۆل:بەخێربێن
(بە ئاسایی وتی و دەستی یووجونی گرت بردی کوڕەکان شۆک ببون بە جوانی سۆل هەموو جارێک کە ئەیبینن جوانتر بوە لە جاری پێشوو)
تای:ئێلا لە کوێیە
(هەموان بێدەنگبون )
ڕۆزا:شتێک بوە قسەبکەن
تای:جۆنکوک ئێلا لە کوێیە
(تای لە ناوەڕاستی هۆڵەکە ئەهات و ئەچوو دەستی بەسەریەوە گرتبوو
تای:ئەم کچە لە کوێیە هەتا ئەم کاتە بۆچی وەڵامی پەیوەندیەکانی نایاتەوە مێشکم لەدەست ئەیەم
ڕۆزا:گیانەکەم لەسەرخۆبە
تای:چۆن لەسەرخۆبم جۆنکوک بۆ هەڵناسیت شتێک بکەیت بۆ ئاوا بێدەسەڵات دانیشتویت
(جۆنکوک تەنها سەری داخستبوو لە ناخەوە خەریکبوو شێت ئەبوو بەڵام دەری نەئەخست )
جۆنگسوو:خاڵە با پۆلیس ئاگادار بکەینەوە
(دەنگی دەرگاهات که ئەکرایەوە هەموان سەیریان کرد ئێلابوو )
جۆنگسوو، سۆل، یۆڵ :دایکەەە
(هەرسێکیان ڕایانکردە باوەشی ئەویش بەتوندی باوەشی پیاکردن جۆنکوک خێرا هەڵساو سەیری هەموو جەستەی ئێلای ئەکرد بۆ ئەوەی بزانێت باشە )