جۆنکوک:ئ ئەوە چیە
(کە وای وت جەیهۆپ سەیری سکی کردم بە شۆکەوە منیش وەکو بەرد لە شوێنی خۆم وشک بووم )
(جلەکانیشی بەو شێوەیەیە)
جەیهۆپ:ئێێێ ئەوە مناڵی تۆیە
(چاوم تا دوائاست کرایەوە)
جەیهۆپ:بەڵێ بەڵێ ئەوە مناڵی تۆیە ئێلا دوگیانە
جۆنکوک:ت تۆ بەڕاستتە واتە ئەوە مناڵی منە
(ئەو بەو هەموو ئازارەشەوە ئێستا پێئەکەنێ )
جەیهۆپ:بەڵێ براکەم گەورەبوەو ئەبێت بە باوک کەواتە ئیتر ئەبێت زوو چاک بیتەوە هەم لەبەر ئێلاو هەم لەبەر مناڵەکەتان
جۆنکوک:فریشتەکەم بۆچی هیچ ناڵێی ئەوە مناڵی منە وایە
(تەنانەت چاویشم نەئەجوڵاند نەمەزانی چی بکەم و چی بڵێم زۆر شڵەژاوم بەڵام مافی خۆشیەتی کە پێی بڵێم هەرچۆنێک بێت ئەویش باوکیەتی من هەرگیز لێ خۆشنابم بەڵام مناڵەکەمی پیشان ئەیەم)
جۆنکوک:قسەکە تکایە شتێک بڵێ
ئێلا:مناڵی تۆیە
جەیهۆپ:بینیت من پێم وتی خۆۆ
جۆنکوک:ئەم چەند مانگە لە کوێ بویت لەگەڵ کێ بویت هەمویم پێ بڵێ
ئێلا:هیۆنگ من ئەتوانم بڕۆمە دەرەوە هەست بە باشی ناکەم
(جەیهۆپ سەیرێکی جۆنکوکی کرد)
جۆنکوک:نەخێر نەخێر جارێکی تر ناهێڵم بەجێم بێڵیت لێرە ئەمێنیتەوە لەلای منن
جەیهۆپ:ئێێێ ئێلا وەرە لەسەر ئەم کورسیە دانیشە لێرە چاوەڕێکە باشە حەزت لە هیچ شتێک هەیە بۆت بێنم
ئێلا:تەنها ئاوێک
جەیهۆپ:بەسەر چاو نەڕۆیت بۆ هیچ شوێنێک لێرە چاوەڕێکە باشە
(جەیهۆپ ڕۆیشت منیش لە شوێنی خۆم دانیشتوم ئەویش بەردەوامە لە سەیرکردنم باشە ئەو هاوار هاواری بوو لەبەر ئازار ئێستاش بێدەنگە و هەر ناڵێی توشی ڕوداویش بوە )
جۆنکوک:بۆچی سەیرم ناکەی هێشتا لێم توڕەیت
(هیچم نەوت تەنها سەرم داخستبوو گوێم ئەگرت)