"نەدەبوو بەو جۆرە كۆتایی بێت"
ڕەخنەی دەگرت لەوەی كۆتایی فلیمەكە خەمناك بوو
"ھێی سۆل تۆ زۆر كۆمیدیت"
بەدەنگی بەرز پێدەكەنی
بە شێوەی كچە شێواوەكە
"نیلا"
بە دەنگێكی جێگیر لە نزیك دەرگاكە بانگی كرد
"بەڵێ"
كەمێك دەستی بە قژە شێواوەكەیدا ھێنا و جلە خەوە ڕێك كرد
"كاتی خەوە وەتۆ سۆل بنوو سبەی چوونە دەرەوەت ھەیە"
لەدوای خۆی دوو كچە بەستەزمانەكەی جێھێشت
"ئاای نیلای بەستەزمان"
بە فێڵبازی خەندەیەكی كرد
"یااا سۆل"
بەخێرای ڕۆشت دەیزانی ئەو كچە چی لەمێشكە
بەنزیكەی مانگێك تێپەریوە بەسەر ھاوڕێ بوونی
ئەو دوو كچە تادێت زیاتر تێكەڵ بەیەكدی دەبن
بەجۆرێك ھەندێ شەو نیلا و سۆل لە باوشی یەكدی دەخەون
"وەك دەبینم ھاوسەرەكەم باش پێك ھاتوە لەگەڵ كچەكەم"
لەسەر جێگەی خەوەكە درێژ بوو جگەرەیەكی دەرھێنا
"ئھم ئێستا ھەست بە ئاسوودەی دەكەم
یەكێك جگە لەتۆ لەم كۆشكە منی بوێت"
قژە شەو ئاساكەی دادەھێنا
"من لە جێگەی ھەموو كەسم بۆت"
بەھێمنی وتی جێگەی بۆ ھاوسەرەكەی ڕێك دەخست
"تۆ نەك ھەموو كەسمی بەڵكوو ھەموو دوونیامی"
كۆتا پرژە لە بۆنەكەی بە گەردنی بڵاو كردەوە
بەرەو لای ھاوسەرەكەی ڕۆشت
"وەرە ئێرە"
باوشی گرتەوە
بەڵام پێش ئەوە جگەرەكەی لە ھاوسەرەكەی وەر گرت
لە لێوە پڕەكانی نزیكی كردەوە
"كۆتا جارت بێت جگەرە بخۆی ئازیزم "
ھاوسەرەكەی جگەرەكەی لێوەرگرت و كوژاندیەوە
"تۆ وەك پیاوێكی چل و دوو ساڵ مامەڵە ناكەی
بەڵكوو وەك كوڕێكی بیست ساڵ وایت"
چركەیەكی لەدەست نەدا بۆ باوشە پتەوەكەی ھاوسەرەكەی
"دەمەوێت وەك ھاوتەمەنی تۆ ڕەفتار بكەم "
تاڵێك لە قژی لادا لەسەر ڕووخساری
"باشە گیانەكەم بنوو سبەی دەڕۆیت بۆگەشت"
بەدەستی یاری بەقژە ڕەنگ خۆڵەمێشیەكەی ھاوسەرەكەی دەكرد
"ئەو مانگەی لێر نابم كچ و كوڕەكەم ئامانەتی تۆ
وە ئاگاداری ھەڵسووكەوت و چوونەدەرەوەی
جۆنگكووك بە باشە خۆشەویستم"
وەك بڵێی ھاوسەرەكەی دایكی ڕاستی منداڵەكانیەتی
"یااا جۆنگ سوو من ھاوتەمنی ئەوانم
چۆن بتوانم بەو جۆرەبم
ئەسڵەن جۆنگكووك سڵاوم لێناكات وەرە ئاگاداریبم"
مینگاندی
"باشە تەنھا چاوت لەسەریان بێت ھەرچیان كرد پێم بڵێ"
ماچێكی لەسەر نێوچاوانی جێھێشت
"بەدڵنیایی من سیخوڕی تایبەتی
جیۆن جۆنگ سوو'م"
زیاتر خۆی نووقمی باوشی ھاوسەرەكەی كرد
"شەوشاد ئازیزم "
ئەمجارە ماچێكی بچووكی لەسەر لێوەكانی جێھێشت
"شەوی تۆش شاد ئازیزم "
ھەمان كاری ھاوسەرەكەی دووبارەكەردەوە
ـــ
ـــ
"نیلا بڕۆ جۆنگكووك بەخەبەر بێنە"
جۆنگ سوو فرمانی دا
"من گاڵتە دەكەی وانا"
بەدەستی ئاماژەی بە خۆی دا
"نەخێر"
بە بێزاری وتی
"گەرەنتی سەلامەتی خۆم ناكەم"
شانەكانی بەرز كردەوە و ڕۆشت بۆ سەرەوە
لەو ماوەیەی لەم كۆشكەیە بە ھیچ جۆرێك نە قسە نەھیچ بەركەونێكی
لەگەڵ جۆنگكووك نەبوە نازانێ بۆچی ترسی ھەیە بەرامبەری
"جۆنگكووك باوكت بانگت دەكات"
بەھێمنی بانگی كرد چەند دانەیەكی لەدەرگاكە دا
"ھێی جۆنگكووك بەخەبەر وەرە"
ئەم جارە دەنگی بەرز كردەوە
زانی خەبەری نابێتەوە دەرگاكەی كردەوە
"جۆنگكووك "
بەرزتر ناوی ھێنا
"تۆ چی دەكەی لە ژووری من"
ھێندەی زانی جۆنگكووك لە پێشی بەدەر كەوت
لە ترسا ھاوارێكی كەمی كرد
"بــ..باوكت بانگت دەكات "
زمانی لەترس و شۆكدا نەی دەتوانی وشەكان باش دەر ببڕێ
"دێم ،وە كۆتا جارت بێت قاچەكانت بێنیتە ژووری من"
بە تووڕەی وتی
"باش"
وەك ئاسكێكی ترساو وتی-----—-------—------—--------
جۆنگكووك بە جنۆكە دەبینم🥲
دەی بڵێن لۆ نیلا مێردی بەو پیرە پیاوە كردیە🫠
470 words✨
YOU ARE READING
تاوانی ھاوبەش 🔚
Romance"لەپایی خۆشەویستی نییە تۆم دەوێت لەپایی وشەكانت نییە تۆم دەوێت بەڵكوو لەپایی خودی خۆتە لەپایی ڕۆحت خۆشەویستی نییە وام لێدەكات تۆم بوێت بەڵكو ئەوە تۆیت وام لێدەكەیت خۆشەویستیم بوێت خـــــۆشـمـــدەوێـــیت" بە چرپەوە وتی لەگەڵ جووڵانەوەی لێوی بۆ...