NILA/POV"جۆنگ بۆ كوێم دەبەی"
نیوكاتژمێرە لەنێو ئۆتۆمبێلم
"كەمێكی كە"
بێ گرینگیدا وتی
"بەنەفرەت بیت جۆنگ "
چاوەكانم خستەسەری تەنانەت لۆكەیشنی شوێنەكەشی
لابردوە لەسەر تابلێتی ئۆتۆمبێلەكە
"نیلا ئەو جنێوە لە كوێ فێربویت.؟"
برۆكانی گرژكرد
"لە باپیرم"
بە توندی سەیرم كرد ئەو ھەمیشە ڕقی لە چاوە تاریكەكانمە
"نیلا"
ئاگاداری پێدام
"لە خۆتەوە وادەزانی گوێبیستی وشەكانت
نابم لەكاتێ لەژێر لێوەكانت دەیڵێی"
باشە ئەو كاتێ توڕەدەبێت نەفرەت زۆر دەكات
دەڵێن دووگا لەدۆڵێكا خووی یەك نەگرن
ڕەنگی یەك دەگرن من خووی جۆنگ سووم گرتوە
"من دەتوانم وابڵێم بەڵام تۆنا"
بەئارامی وتی بۆ چركەیەك چاوی ھێنایە ئاستم
"بەڕاست بۆچی تۆ چیت ھمم
ئێمە ھاوسەرین لەھەموو شت ھاوبەشین
كەوایە دەبێت لەوەش ھاوبەشبین"
برۆكانم بەرزكردەوە
"زمانت ھێندەی باڵات دەبێت"
پێكەنینێك لە دەمی دەرچوو
گاڵتە بەباڵای من دەكات
"بەڵام بەھێندەی سەرۆك وەزیرانێك دەستم دەڕوا"
پۆزم لێدا
"دەبینم"
گاڵتەی پێكردم
باشە ئێمە لەدەرەوەی سیئۆلین
بەتەمایە زیندە بەچاڵم بكات وانا
یاخود بم كاتە خواردنی داڵ و گورگەكان
ئەم سكە گەمژەیە زۆر ھەستیاری كردوم
"جۆنگ سوو "
ھەستم بە لەرزینی دەنگم كرد
"چی بوە نیلا"
بە نامۆی سەیری كردم
"ئایا دەتەوێت زیندە بەچاڵم بكەی یان
بمكەیتە خواردی داڵ و گورگە برسیەكان
ئێمە چی دەكەین لەم سەحرایە"
بێ ویستی خۆم گریام
"خوایە تۆ زۆر پێكەنیناویت"
دەنگی قاقاكانی تەواوی ئۆتۆمبێلەكەی گرتبوو
"گاڵتەم پێمەكە"
سەرم خواركردەوە دەستم دەخشاند بە سكمدا
"نیلا تۆ ئێستا ھەستیاری من چۆم دەتوانم
وا لە ھاوسەرە بچووكەكەم بكەم ھمم
تۆ ڕاكۆنە بەستەزمانەكەمی"
پەنجەكانی دەخشاند لە شەویلگەم
دواتر سەری بەرزكردمەوە
خەندە جوانەكەی پێ بەخشیم
"نامكوژی"
بە چاوە تەڕەكانم سەریرم كرد
'ناھـ"
دوایی ئەوە دابەزی من ھەر لە شوێنی خۆم بووم
"وەرە نیلا دڵنیانە نابمە بكوژی دوو ڕۆح"
دەرگاكەی بۆكردمەوە دەستی گرتم
كەشی دەرەوە زۆر جوان بوو ھەرچەندە مانگی حەوتە بەڵام
فێنكە سەیری دەورووبەرم كرد پارچە زەویەكان ھەریەكەیان
بەشتی جیاواز چـێندرابوون ھەندێكیان زەرد بوو بوون
واتە كاتێ لێكردنەوەیانە ئێمە لەسەر گردێك بوون دارێكی
گەورە سێبەری درووست كردبوو
گوندەكان بەجوانی دیاربوو
كەشی ئاسمان بێخەوشە
"وەرە "
ڕووم سوڕاند بۆی ھاوسەرە قۆزەكەم
ناھـ شووگە دادیەكەم چەرچەفێكی ڕاخستبوو
پڕی كردبوو لە میوە و شیرینی و خواردنەوە
"نایابە ئازیزم"
بەخێرای ڕۆشتم بۆ نزیكی
"بەدڵتە"
دەستی گرتم لەتەنیشت خۆی داینشاندم
"زۆر زۆر "
چیژمان لە كاتە جوانەكان دەبینی
خواردنی دوونیام خوارد بەیارمەتی جۆنگ سوو
ھاوسەرەكەم سەری خستە سەر قاچەكانم
پەنجە باریكەكانم ڕەوانەی نێو قژە
خۆڵە مێشیەكەی كرد
"دەزانی جۆنگ ھەمیشە لەگەڵ ھاوڕێكانی
قوتابخانەم دەم وت من لە كۆتایدا شوو بە
شووگە دادی دەكەم
دایكم ھەمیشە ئاگاداری پێدەدام ھاوسەرگیری
لەگەڵ پیاوێك نەكەم تەمەنی زۆر
لەمن گەورەتربێت پێی وابوو بیركردنەوەمان لێك جیاواز دەبێت
بەڵام دەبێت ئەم ژیانەی ئێستام ببینی كەچەند خۆشبەختم "
نازانم بەڵام حەزم كرد كەمیك لە ھەرزەكانی خۆم باسبكەم بۆی
زۆر بیری خێزانەكەم دەكەم ئەوان بۆ من ھەمووشتن ھەرچەند
منیان بەلاوەنا بێ ڕوونكردنەوە
"یانی تۆ لەگەڵ من خۆشبەختی"
چاوەكانی داخست بوو
"بەدڵنیایی گەر خۆشبەختیە نەبام ئێستا لەجێگەی
ئەوەی بەشێك لەتۆ لەناوەوەی منبێت
ھاوسەرە بچووكەكەت لە ناو خاك دەبوو"
وەستام لە جوڵاندنی پەنجەم
"كردت بەمن"
چاوەكانی لە پڕ كردەوە
"یەس تۆ شووگە دادیەكەمی"
خەندەیەكی نەرم پێبەخشی
ویستم خۆم نزم بكەمەوە تاا ماچی بكەم
بەس كوڕەكەم ڕێگری گرت
"بڕوانە كوڕەكەت ڕێگە دەگری لەوەی
دایكی گرنگی بە باوكی بدات"
بە بێزاری وتی ھەستایەوە بەرامبەرم دانشت
"دەبینم وە زۆر ڕێگرە نەك كەم"
بە بێزاری وتم
جۆنگ بەتەواوی پاڵی دایەوە بە دارە گەورەكەی پشتی
"نیلا وەرە نزیكم"
بەدڵنیایی من گوڕایەڵی دەكەم
بەڵام من ناچمە نزیكی بەڵكوو دەچمە باوشی
"ئھم"
لەسەر قاچەكانی دانشتم
"شتێكت نییە بیڵێی بۆم"
بەدەستی یاری بە تاڵە قژەكانم دەكرد
"نەخێر من گۆرانی بێژنیم"
دەستەكانم خستە سەر شانی
"بەڕاست وامزانی گۆرانی بێژیت"
بە گاڵتە جاڕی وتی
"جۆنگ "
بە ھێمنی ناوم ھێنا
"ھمم"
مینگاندی
"جۆنگ "
دوبارە ناوم ھێنا
"گیان"
خەندەیەكم كرد
حەزدەكەم ھەمیشە نازم ھەڵگرێ
من نازداری ئەوم
"دەكرێ ئمم یانی لێرە دەكرێ"
بەشەرمەوە وتم
"چی شتێك!!"
بەنامۆی وتی
"ماچت بكەم"
بەخێرای وتم چاوەكانم داخست
بێدەنگ بوو چاوێكم بەھێواشی كردەوە
بەڵام بە ئارامی سەیری كردم
"ناھ"
ڕەتی كردەوە چی!!ئەو بوە بەو پیاوەی ماچی
من ڕەتبكاتەوە ڕووم گرژ كرد
"ئەوە مافی تەنھای تۆنیە بەڵكوو منیشە"
بە فیرزەوە وتی
شێت وامزانی ڕێگرە
ماچیكی بچووكی یەكترمان كرد
جۆنگ سەری خستە نێو گەردنم
ھەناسە گەرمەكانی ئارامی پێدەبەخشیم
ماچی بچوك بچووكی دەكردم
بەڵام لە كۆتای ماچێكی قورسی كردم
ھەستم كرد سور بووبێتەوە
"جۆنگ بۆ واتكرد"
دەنوزامەوە جێگەی ماچەكەم سڕی
"زۆر جوانە سەیركە"
ڕەسمی گرت خوایە كە بێئەدەبە مێردەكەم
"بیسڕەوە"
ویستم لێی وەربگرم
"نییە نیە خۆت ماندوو مەكە ڕاكۆنە بەستەزمانەكەم "
ماچێكی تری گەردنی كردم
"ھەستە بابڕۆین پیاسە بكەین
بۆتۆ باشە خڕە گیان"
بەھێواشی ھەستامەوە
كاتێ پێم دەڵێ خڕە گیان ھەستێكی زۆر خۆشە
دەستەكانمان تێكەڵی یەكدی كرد و بەھێواشی پیاسەمان دەكرد
ھەستێكی خۆشە كاتێ دەستی ئەو كەسە دەگری
كە خۆشیدەوێیت میھرەبانە لەگەڵت
ئەوە ئاسوودەیە خۆشبەختیە
"جۆنگ خۆشەویستی تۆ پارچەیەكە لەبەھەشت"
بە ئەسپایی وتم دەستەكانیم توندتر گرت
"ئەزانم وە باوشی تۆ خودی بەھەشتە"
ماچێكی نێوچاوانی كردم---——-------————--------—————---
دە مێردێكی وەچی جۆنگ سووم دەوێت
گرینگی پێدەر بەتایبەتی شووگە دادی بێت
نیلا نانت لە ڕۆنی كوردیە 🤭❤️🩹"🦝ئەمە ڕاكۆنە "
گیاندارێكی بەناز و قشتە
خواردن زۆر دەخوات
نەرم و خرپنە774words
✨
YOU ARE READING
تاوانی ھاوبەش 🔚
Romance"لەپایی خۆشەویستی نییە تۆم دەوێت لەپایی وشەكانت نییە تۆم دەوێت بەڵكوو لەپایی خودی خۆتە لەپایی ڕۆحت خۆشەویستی نییە وام لێدەكات تۆم بوێت بەڵكو ئەوە تۆیت وام لێدەكەیت خۆشەویستیم بوێت خـــــۆشـمـــدەوێـــیت" بە چرپەوە وتی لەگەڵ جووڵانەوەی لێوی بۆ...