Ch~17

250 52 4
                                    








NILA/ POV

دەرگای ژووری كاركردنەكەیم واڵاكرد
چاوەكانم داخست تا ھەست بە بۆنی ئەو بكەم
ھەنگاوێكم نا بۆ نێو ژوورەكەی لەگەڵ
داخستنی دەرگاكە دانیشتم پشتم حەساندەوە بە دەرگاكە
"دەبینی ئازیزم دەبینی ھاوسەرە باشەكەم
بێ تۆی جلۆنی بە ڕووم ھێنا
تۆ زۆر خراپ بووی زۆر زوو منت گیرۆدەی خۆت كرد و نەمای
ون بوویت دەزانی خۆشەویستم من ئێستا دەمەوێت
بگەڕێمەوە بۆ ڕابردوو ھیچ كات ڕابردووم نەویستوە
بەڵام لەبەر خاتری تۆ ئەلان دەمەوێت"
فرمێسكەكام وەك باران یەك لەدوای یەك دەبارین
"ھەندێ كات خۆپەرستم داوای ھەمیشەبوونی تۆدەكەم
بەس ھی من بیت نەك كەسی دی ئاواتی ھەمیشەبوونت دەكەم
دەمەوێت ھەمیشە پێكەوەبین لەھەمووشوێن ھەمووكات
چاوەكانم داوای ھەمیشە بوونی تۆدەكەن
دەستەكانم داوای ئامێزی ھەمیشەیت دەكەن
دەزانی چی ھەندێ كات نەفرەت لەوشارەدەكەم
كەوادەكات دووربیت لێم
نەفرەت لە خودی تۆش دەكەم
كە ھەست بەمن ناكەی داوای ھەمیشە بوونت دەكەم
جۆنگ سوو چیدەبوو نەڕۆشتبایت چی دەبوو
خراپم بەسەر ھاتووە خراپ"
ھەنێ كات چاوەكانم ڕووناكی تێدا نامێنێت بەھۆی
زۆر سەیر كردنی وێنە ھەڵواسراوەكەی جۆنگ سوو
خودا من چ تاوانێكم كردوە تا ئەوە كۆتایم بێت
من تەنھااا قوربانم دا بۆ خۆشەویستەكەم
"خاتوون پارێزەرەكەت لێرەیە"
خزمەتكارەكە بانگی كردم
"ئێستا دێم"
فرمێسكەكانم سڕی خۆم ڕێك كردەوە و ڕۆشتمە ھۆڵەكە
ئایی چانیۆل زەڕافە لەوێ بوو
"سڵاو جەنابی پارێزەر"
لێی نزیك بوومەوە و دەستم بۆڕاگرت
"باشی خانم"
دەستی گرتم
"سپاس فەرموو دانیشە"
بەدەستم ئاماژەم پێدا
"ھیوادارم ئەو ئێوارەیە ھیچت بەسەر نەھاتبێ"
خەندەیەكم بۆكرد
"نا خەمت نەبێ تەنھا كەمێك ڕووی گرژ بوو لەگەڵم"
پێكەنینێكی كەم لەدەمی دەچوو
"چا قاوە شەربەت چی دەخۆی"
چاوەكانم خستە سەری
"شەربەتێكی سارد"
خۆی حەساندەوە
"ئەوە باشە"
بانگی خزمەتكارەكەم كرد و پێم گووت چی بێنێت
"شتێك لەكەیسەكە ڕووی داوا"
پرسیم ترس لەگیانم نیشت
"ناھـ بە خۆشحاڵیەوە بەڵام جۆنگ ھۆسۆك
داوای دیداری تۆی كردوە"
بائارامی وتی قومێكی لەشەربەتەكەدا
بەچڕوویەك داوای دیداری من دەكات
"بۆچی؟"
پرسم و شرینیەكەم خستە پێشی
"نازانم بەڵام زۆر تكای كرد
بۆ ئەوەی تۆ ڕازی بكەم"
بەیەك جار پارچەیەكی خستە دەمەی
شێتە ئەم كوڕە چۆن بووە بە پارێزەر
"باشە دیدارەكە بۆ كەیە"
بەنائارامی وتم با نزیك بێت تكایە
"سبەی"
وتی و پیوەندی بۆھات دووركەوتەوە لێم
بۆچی بۆچی دووبارە دەبێ ڕووی ببینم
"ببورە نیلا خانم دەبێ بڕۆم"
ھەستاوە بۆ بەڕێكردنی
"بەھیوای دیدار بەڕێز پارك"
سەرم بۆ چەماندەوە
"بۆ كاتی دیدارەكە ئاگادارت دەكەمەوە'
سەركەوتە ئۆتۆمبێلەكەی و ون بوو لەپێش چاوم
"نیلا"
ئایا من بەھەڵە گوێم لێبوو یان ئەوە ڕاستیە
ئاوڕم دایەوە بۆ باخچەكە
ســۆل بە ڕوویەكەی زەرد بوو
قژێكی تێكئاڵاو وەستاوە
"بەڵێ"
بەجۆرێك وتم ھیچ ھەستێك لەدەنگم نەبوو
"ببورە من باوەڕم بەتۆنەكرد بەڵام
سەخت بوو بۆم كە بزانم برا باشەكەم
ئەو كارە قێزەونەی كردوە
ئەستەم بوو بۆ قبووڵ كردن"
بەشەرمەزاری وتی سەری داخست
لێی نزیك بوومەوە لە ئامێزم گرت
"بۆ منیش سۆل "
چاوەكانم داخست





تاوانی ھاوبەش 🔚Where stories live. Discover now