NILA/ POVشتەكان ئاڵۆزن بوون زۆر بەجۆرێك
ناتوانی ڕێكی بخەیتەوە
جۆنگ سوو ماوەی دوو ھەفتەیە لە تایوانە
بەھۆی كێشەیەك لە لیستەكەی واو
ئەوە جوانە یەك كێشە ئەوە دەیەنێ ؟
بەڵێ..!چوونكە ئەو بازرگانە
ئاڵۆزتر لەوە جۆنگكووك نازانم بە تەمای چییە
ھەستەكانم باش ناڵێن لەوەتەی باوكی دوورە
زیاتر گرینگیم پێدەدا ئەوەش دەم ترسێنی
نازانم چی لە ئەدا دەگووزەرێ
زۆر بەی كاتەكانی ڕۆژ لەگەڵ من بەسەر دەبات
زیاتر لێم نزیك دەبێت ئاای خوایە دەترسم
سەرەتا خراپ ئێستا باش جۆنگكووك كوڕێكی ئاڵۆزە
كوڕە بچووكەكەی سكم زیاتر ھاربووە
دووپاتی كردەوە لە براگەورەكەی دەكات
"نیل"
بەڵێ جیۆن جۆنگكووك بەو ناوە بانگم دەكات
"چییە"
چاوەكانم لێ سوڕاند
"براكەم چۆنە"
خەندەیەكی كرد
"باشە باش وەك خۆت ھارە"
بە زەحمەت ھەستامەوە
جۆنگكووك دەستی گرتم
"واو نیلا بوویت بە ورچ"
پێكەنینێكی گاڵتەجاڕی كرد
"دەمت داخە جۆنگكووك "
میزاجم تێك دەچێ كاتێ گاڵتە بە حاڵم دەكات
"دەچیتە ژوورەكەت یان چێشتخانەكە"
ھەڵبژاردەی خستە بەردەم
"خواردن لە ژوورەكەم"
ھەدووكیم ھەڵبژارد
"زۆر خۆر"
یارمەتی دام لە دانیشتن
ـ
ـ
ـ
"سۆل"
بەنەرمی بانگم كرد
"ھمم"
مینگاندی
"چی ڕوودەدات؟"
پرسیم ئەو ئەم ماوەیە زۆر بێزار و ماندووە
"ھیچ"
مووبایلەكەی گرتە دەستی
"ھیچ..تۆ من بەچی دەزانی
ھاا دەی بڵێ چی بوە "
بە خشكە خشك لێی نزیك بوومەوە
ئەوە لە گۆشەی خوارەوەی جێگەكەم بوو
"نیلا ھیچ دەربارەی خۆشەویستی دەزانی"
بە دەنگێكی ماندوو وتی
ئەو نازانێ من ئەزموونی جوان و پڕ یادەوەریم ھەیە
لەگەڵ خۆشەویستی ھەرچەند ھاتنەوە یادی
ئەو ئەزموونە ئازاربەخشە
"بۆچی كەسێكت بەدڵە"
نامۆیە ئەو ھیچ چوونەدەرەوەی نییە لەگەڵ كوڕان
"ئھم "
ئەو دەمارگیرم دەكات بەو جۆرە جوابدانانەوە
"ئەو دەمە نەفرەتیەت جوان بەكاربێنە سۆل"
بەنیوەی ھاوارم كرد
"زمانت پاراوبكە بە وشەی جوان
با لە كۆتای براكەم بە ڕەوشت بێت"
توانجی لێدام
"كێیە ئەو كەسە"
بە بێسەبری وتم
"جۆنگ ھۆسۆك "
بەنزمی دركاندی ئایا من بەھەڵە بیستم
نابێت وانا با ھەڵەبێت دەپاڕێمە تا
ئەو نەبێت بەھۆش خۆم ھاتمەوە
من ھیچ پەیوەندیم بە ئەوە نییە چیدی
من ھاوسەگیرم كردوە و دووگیانم
ئەو دەبێت دەست بكاتەوە بە ژیان
بەڵام بەئازارە
"چ..چی؟"
بە شۆكەوە وتم
"لەو باوەڕەدابووم كە جیمین بڵێیت"
بە سەرسووڕماوی وتم
"ئەو وەك برام وایە"
خەندەیەكی نەرمی كرد
"باشە دەتەوێ چی ببیستی لەمن"
پەرداخە شەربەتەكم بەرزكردەوە بۆ لێوم
"ئەزموونی ھەستەكان چی ڕوودەدا كاتێ
دەكەویتە خۆشەویستی "
بە خەیاڵەوە وتی
"لەو باوەڕەدام تۆ لە خۆشەویستی
یەكلایەنەدایت"
خاڵێكم بۆ ھاوێشت چوونكە سەیر كردنەكانی
ھۆسۆك بۆمن وەك جارانە زیاتر لە خۆی
ئاشنای چاوەكانم
"دەزانم دەمەوێت دڵنیابەمەوە لەوەی
كە من ئەوم خۆشدەوێت یان شەیدایی بووم"
بەجۆرێك دەی وتم وەك بڵێ ھۆسۆك لە پشتی
دەرگاكە وەستاوە چاوەڕێ دڵنیابونی ھەستەكانیەتی
"باشە سەیركە وابزانم ھی تۆ شەیدا بوونە
ھۆسۆك ھێندە سادە نییە بۆ تێگەشتن"
دەمویست دەست ھەڵبگرێ لە كۆنە دڵدارەكەم
"وەك بڵێی ناتەوێ پێی بگەم"
بە نامۆی پرسی
"گەمژە مەبە تەنھا ئەوە بۆتۆ بەئازارە دڵنیام"
شانەكانم بەرزكردەوە
"پشووبە "
سۆل ڕۆشتە دەرەوە
ھەستم بە گرێیەك كرد لە گەرووم
دەمەوێت بگریم زۆر زۆر تا ھەست بە خنكان بكەم
*وات لێھاتوە ھیچ كات*
ڕۆژانێك من لەگەل ئەو خۆشەویت بووین
ھەستەكانمان دەگۆڕیەوە
بەڵام ئێستا تەنھا نیگای تێكشكاو دەگۆڕینەوە
ڕاستە من ئێستا ھاوسەردارم بەڵام ھۆسۆك
یەكەمین خۆشەویستم بوو ئەو ئێستاش لە گۆشەیەكی دڵم ھەڵگیراوە
ئەوە قورسە بۆئەوەی لێی ڕابێم ھەرچەند ماوەی ساڵێكە
دەفتەرە بچووكەكەم لەژێر مێزەكەم ھێنایە دەر
كە ناوی من و ھۆسۆكـ'ـی لەسەر بوو
ئەو دەفتەرە پڕە لە وشەی ڕازاوەی من و ھۆسۆك
وابزانم پێویستە جوانتر دایشارم
پەڕەیەكم ھەڵبژارد نووسینێكی ھۆسۆك
دەرچوو خەندەیەكی بە ئازارم كرد
^دڵم مەیلی ئەوەیە شەوانە بە ئەسپایی
پەنجەرەی ژوورەكەت بكاتەوە
نزیك ببێتەوە لە دڵداری خۆی تا تێربێت
لە بۆنی نەرگزی گەردن و سینەی
دەستم مەیلی ئەوەدەكات
سەما بكات لەسەر ئینج بە ئینجی جەستەت
سامای خۆشی و سەرخۆشی^
ئێمە سەرگەرمی خۆشەویستی یەكدی بووین
بێئاگا لەوەی جوودای ڕێگامان دەبێت
ھۆسۆكــ تۆ دڵداری ئەولین و ئاخرینی منی
ھەرچەند لەدەستم دایت بەڵام
دەترسم دووبارە لەدەستت بدەم
ھەستم بە دەنگە دەنگێ كرد لە خوارەوە دەفتەرەكەم بە باشی
خستە جێگەی خۆی و بەھێواشی چوومە خوارەوە
"چی بوە"
بە ترسەوە پرسیم كاتێ سۆل لە سەر زەویەكە دەگریا
ھۆسۆك دەی ویست ئارامی بكاتەوە
تێیھۆنگ وجیمین قۆڵەكانی جۆنگكووكـ'ـیــان گرتبوو
تا لەو پاسەوانە نەدات
"دەڵێم چی بوە"
لە نزیك پلیكانەكان وەستام
دەستم گرتبوو بە شیشەكەوە تا نەكەوم
"خانمەكەم ..ئەوە "
وشەكانی بە زەحمەت وتت چونكە تەواوی
ڕووخساری شێوابوو
"بەڕێز جیۆن لە تایوان ژەھر خوارد كراوە"
بەخێراایەكی زۆر وتی
ببوورە ئایا من بەھەڵە بیستم ئەمشەو شەوی
بەختە ڕەشەكەی منە
"ھاا!!"
بە سەر سەرسوڕماوی وتم
پێش چاوەكانم دەسوڕا
"نیل"
ھۆسۆك ڕایكرد بۆ لام ھاوسەنگیم لەدەستدا
"ئەو ..جۆنگ باشە"
كاتێ لەنێو باوشی ھۆسۆك بووم
پرسیاری ھاوسەرەكەم دەكرد
"بەداخەوە"
تاكە وشەبوو وتی منی توند لە باوش كرد
كۆتاشت ھەستم پێكرد گەرمی باوشی ئەو لەگەڵ فرمێسكەكانم------———-----——---------—--------—---
ھۆسۆك &سۆل
ھۆسۆك &نیلا..!🤓
687words✨
YOU ARE READING
تاوانی ھاوبەش 🔚
Romance"لەپایی خۆشەویستی نییە تۆم دەوێت لەپایی وشەكانت نییە تۆم دەوێت بەڵكوو لەپایی خودی خۆتە لەپایی ڕۆحت خۆشەویستی نییە وام لێدەكات تۆم بوێت بەڵكو ئەوە تۆیت وام لێدەكەیت خۆشەویستیم بوێت خـــــۆشـمـــدەوێـــیت" بە چرپەوە وتی لەگەڵ جووڵانەوەی لێوی بۆ...