هەستەکانم

700 118 15
                                    

من لە مەستی نوسی بەڵام دڵی تۆ ڕەنجا
بەو ڕەنجاندنەت تۆفانت لەگەڵ خۆت هێنا و باری
___________________________________________













ئەم سێ مانگە زۆر بە جوانی تێپەڕ بوو
ئیرینای بچوک تا دێ زیاتر جیۆن جۆنگکوکی.    خۆشدەوێ  وەک برایەکی گەورە
جیۆن جۆنگکوکیش تا دێ زیاتر سەرسامی ئەو کچە هەرزەکارە دەبێت و سەرسام دەبێ بە ڕەفتارەکان

بەجۆرێک کە بەتەواوەتی خۆی لە دڵی ئەو کوڕە گەورەیەدا کردۆتەوە
جۆنگکوک هەردەم ئەوە بە بیر خۆی دێنێتەوە کە ئەو کەسێکی ئاسایی نییە بۆیە خۆشەویستی و ئەڤینداری بۆ ئەو حەرام کراوە

ژیانی بەجۆرێک سەختە کە وای لێکردووە نەتوانێت بە ئارەزوی خۆی هەڵسوکەوت بکات
پێویستە هەردەم توڕە و خۆبەزلزان و گەورە بێت بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بە شکۆدار و پلەدار ناوی ببات

هەر ئەمەوە وای لێ کردووە بە تەواوەتی ڕەفتاری بگۆڕدرێت و نەتوانێت ئاسایی ببێتەوە

جۆنگکوک لەم بیرکردنەوانەدا بوو کە کەسێک لە دەرگاکەی دا

: وەرە

خزمەتکارێک دەرگاکەی کردەوە و خۆی چەماندەوە

؛ گەورەم خواردن ئامادەیە

: بڕۆ

خزمەتکارەکە سەری دانەواوند و ڕۆیشت

کۆتا ڕستەی بە خۆی وت کە ئەمە بڕیاری یەکلا کەرەوەیە ئەویش

( نابێت ھەرگیز هەستەکانم تەشەنە بکەن)

دەرگاکەی کردەوە و بەرەو ژوری نان خواردنەکە ڕۆیشت

ئیرین و یۆن لەسەر مێزەکە بوون چاوەڕێی گەورەکەیان دەکرد بێت

ئیرین لە خەیاڵیدا نوقم ببو کە ئاخۆ بۆچی کەم وەکو جاران ڕەفتار ناکات لەگەڵی بۆچی کاتێ کە بەتەنهاشن هەر ساردە
زۆر بەلایەوە سەری بوو کە چوە ژورەکەی

(Flashback from twelve days ago)

دوای ئەوەی بینیم کوک لەسەر کار گەڕاوەتەوە زۆر دڵخۆش بووم چاوەڕێم کرد بڕواتە ژورەکەی

دوای ماوەیەک کە چوە ژوری کار کردنەکەی بە پەلە خۆم گەیاندە ئەوێ
بێ ئەوەی لە دەرگا بدەم دەرگاکەم کردەوە و بە پەلە خۆم خستە باوەشیەوە
بەڵام کاردانەوەی کوک وای کرد لە شۆکدا بمێنمەوە

کوک توڕە بوو پاڵی پێوە نام

کوک : ئەوە تۆ خەریکی چیت؟

زۆر ترسام نەمدەتوانی وەڵامی بدەمەوە

کوک: ناترسی شتێکیان دانابێت بۆچی وا لەپڕ دێینە ژورەوە ئەی ئەگەر هەستیان پێ کرد؟
دوای ئەوە من و تۆ کەی ئەوەندە نزیکین کە وا بێیتە باوەشمەوە؟
وتی و برۆیەکی بەرز کردەوە

یانیش دەمهەوێ کاتێکی خۆشم لەگەڵ بەسەر ببەست؟
بە خەندەیەکی بارەوە وتی

ئیرینا سەری بە نەخێر دەجوڵاند و فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس ببو
بە خێرایی ژورەکەی. بەجێ هێشت و بەرەو ژورەکەی خۆی ڕۆیش
لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە ڕێگەی بە فرمێسکەکانیدا کە بوەرن
دەرگاکەی قفڵ کرد و خۆی بەسەر بێدەکە دادە و دەستی کرد بە گریانێکی قوڵ
ئەو شەوە نانی نەخوارد بۆ بەیانیش نەهاتە سەر شارەکە
تەنانەت نانی نیوەڕۆشی نەخوارد
بۆ شەوەکەی یۆن بە زۆر هێنایە سەر مێزەکە کە گوایە ئەو ناوێریت بەتەنیا لەگەڵ ئەو پیاوە ترسناکە دەنیشێت
بۆیە شیرین ناچار بوو بێت و خواردنی لەگەڵ بخوات بێ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک سەیری کوک بکات
بەمشێوەیە ڕۆژەکان تێپەڕی

کوکیش بەم کارە ناڕەحەت بوو بەڵام چارەیەکی نییە
ئەو کچە زۆر بێ گوناهە بە شایەنی خۆی نازانێت بویە ناچارە بەدوری بگرێت




(End flashback)









گەورەکە چووە بەشی سەرەوەی مێزەکە و دانیشت

دەستی کرد بە خواردن دوا بە دوای ئەو ئیرینا و یۆنیش دەستیان کرد بە خواردن

لە نیوەی نان خواردنەکە دابوون جیۆن قوڕگی پاک کردەوە

جیۆن: من پێویستە بڕۆم بۆ نیۆرک بۆ لای دایکم و باوکم
دیار نییە کەی ئەگەڕێمەوە وتم با ئاگادار بن لە نەبونی مندا هیچ هەڵەیەکم ناوێت جیمین دێت و ئاگاداری کۆمپانیاکان دەبێت تۆش پێویستە لەمڕۆوە لە زانکۆکە دەست بەکار بیت و هەر لەوێش بخوێنیت
بیرت بێت هیچ هەڵەیەکم ناوێت

شیرینە شۆک ببو لەگەڵ قسەکانی گەورەکەی بۆ ماوەیەک بێ کاردانەوە مابویەوە نەیدەزانی چی بڵێت خەم ترس بێ کەسی تەنهایی هەموو ئەمانە تێکەڵ ببون و گوزارشتیان لە ماڵی ئیرینا دەکرد

جیۆن بە بێ کاردانەوەیی کچە بچوکەکە توڕە بوو بە توندی بە نێوی نانخواردنەکەیدا کێشا وای کرد ئەو بچوکە لە شوێنی خۆی ڕابچڵەکێت

جیۆن: تۆ ئاگاداری خۆتی؟ بۆچی کە قسەت لەگەڵ دەکەم وەڵام نادەیتەوە ؟ گوێت لێبوو چیم وت؟

شیرین چاوەکانی پڕ بوون و بە لەرزەوە وتی

: ب بەڵێ گەورەم هەرچی تۆ بیڵێیت
بەڵام جیمین کێیە؟

جیۆن هەر لە خۆیەوە پێی ناخۆش بوو کە پێی بڵێ جیمین خۆشی نەیدەزانی بۆچی

جیۆن: بەڕێز جیمین نەک جیمین!

: ببورە گەورەم بەڕێز جیمین کێیە؟

جیۆن: واباشترە زۆر پرسیار نەکەیت ئەو هاوکارمە کە من لێرەنیم ئەو لە شوێنی من دەبێت و هەر لێرەش دەژیت
بە توڕەیی وە وتی


:بەڵێ گەورەم هەرچی تۆ بیڵێیت

جیۆن: بێگومان
بە خەندەیەکی لارەوە وتی

کۆکاینا🫂🚯Where stories live. Discover now