بە دەستەکانم فرمێسک کانی جۆنگکوکم سڕی
بە هێمنی هێشتم لەسەر کۆشم بخەوێت دەستم بە قژە درێژەکەی دا دەهێنا هەستی بە کەمێک تاوان دەکرد
بەڵام ئەگەر بێیتە سەر ئەسڵی مەسەلەکە جۆنگکوک خەتاباری سەرەکییە لەبەر ئەو هەڵسوکەوتە نابێجێیانەی کە کردی . بۆیە زۆر خۆی تاوانبار نەکرد
پاش ئەوەی دڵنیا بوویەوە لەوەی کە بەتەواوەتی خەوتووە بە هێمنی هەستایەوە لەسەر بێدەکە و لێفەکەی بەسەر جەستەی جۆنگکوکدادا
لە ژورەکە چوە دەرەوە و بەرەو هۆڵەکە چوو جانتاکانی هەڵگرت و بردییەوە بۆ ژورەکەی خۆی هەر لەوێ بێ ئەوەی جلەکانی بگۆڕێت خەوت
مێشکی نەیدەتوانی بیر لە هیچ شتێ بکاتەوەجۆنگکوک خەبەری بوویەوە. سەری هەڵبڕی بەڵام کەس لە ژورەکەی نەبوو ڕاچەڵەکی
هەزار بیری خراپ بە مێشکیا هات لە ماوەی دە چەرکە
ئیرینا ڕۆشت؟
بەجێیهێشتم؟
خێرا لەسەر بێدەکە هەستایەوە و وەکو شێت ڕایکردەد بەرەو دەرەوەی ژورەکە و بەرەو ئەوەی ئیرینا چوو
دەرگاکەی کردەوە. لەگەڵ بینینی ئەو فریشتەیەی سەر بێدەکە ئاهێکی هەڵکێشا و دەرگاکەی لە پشت خۆیەوە داخست.
بە سوکی دەستی دا لە بەشێکی کەمی قژی
سەری نزیک بە قژی کردەوە و بۆنی کرد
بە دەنگێکی نزم لەبەر خۆیەوە منگاندی: ئەوەی چەند ساڵە لێی ڕادەکەم لە کۆتاییدا ئێخەی گرتم . چیتر ناتوانم ئەو خۆشەویستیە بشارمەوە کەروێشکە ڕەشەکەم
بە هێمنی دەرگاکەی کردەوە و دایخستەوە لەدوای خۆی
کۆمەڵێک شت لە مێشکدا هاتوچۆ دەکەن بەدڵنیاییەوە جیۆن جۆنگکوک بڕیارە دروستەکە دەداتئیرینا هەمووانی لە هۆڵەکە کۆکردبویەوە
دەیویست بریاری چونە دەرەوەی وڵاتیان پێ ڕابگەیەنێت
بە مەبەستی دروستکردنی زانکۆکان وە لەو دواییانەشدا
دەیویست زنجیرە چێشتخانەیەک دروست بکات: دەمهەوێت ئەو خەونە بهێنمە دی
یۆن دەمەودەست ناڕەزایی دەربڕی بە هەمان شێوە جیمینیش
بەڵام سەیر کە لێرەدایە جۆنگکوک هیچ شتێکی نەگوت
پاش چەند چرکەیەکی خنکێنەر جۆنگکوک دەستی کرد بە قسەکردن
جۆنگکوک: بیرۆکەیەکی باشە هەم ناوبانگی کۆمپانیاکەشمان تەشەنە دەستێنێ بۆ دەرەوەی وڵات
متمانەم پێتە ئیرینا دەزانم دەتوانیت ئەوە بکەیتدەمم لە شۆکدا دەگەیشتەوە سەر زەوییەکە باوەڕم نەدەکرد. ئەوە دەڵێت چی؟
هەر ئەو نەبوو دوێنێ شەو... ئاھ ئەوە بیر لە چی ئەکەمەوە .
ترسام شتێکی بەسەر هاتبێت لە شۆکی قسەکانی چەند خولەکێک وا مامەوە .
جۆنگکوک بە بزەیەکی نەگریسانەوە سەیری دەکردم
دەمکوژێت؟ لەوانەیە هەموو پلانەکانم تێک بدات
ئەی ئەگەر دەری کردم لەسەر کارەکەم؟ چی ئەگەر بیهەوێت گورچیلەم بفرۆشێت
نا ئیرینای گەمژە ئەو پارەی گورچیلەکانمی ناوێت
ئەی ئەگەر بیهەوێت زیندانیم بکات چی ئەگەر سەرم ببرێت؟
YOU ARE READING
کۆکاینا🫂🚯
Romanceتەنها دڵێکی نەرمی ئەویست لە دڵە بێ هەستەکەی تێبگات ئەو کوڕێکی خانەدانە تەنانەت نازانێ چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئافرەتدا بکات start at/ fourth of December end at/ ??????????? jjk's lover