بەجێھێشتن!

902 108 62
                                    

شکاندنی شوشەی عەترەکەت وات لێ ئەکات بە قورسی بۆنەکە بکەی بەڵام بۆ کۆتا جار..

___________________________________________

هەردوای ئەوەی ئیرینا و جۆنگکوک گەڕانەوە لە نەخۆشخانە ئیرینا نەخۆش کەوت و تایەکی بەهێزی گرت ناچار بوون سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانە بەستەری بکەن
لەماوەی نەخۆشیەکەیدا بەهیچ جۆرێک قسەی لەگەڵ جۆنگکوک نەکردووە تەنانەت سەیریشی ناکات
جۆنگکوک پەشیمانە نەیدەویست بەوشێوەیە قسەبکات لەگەڵیدا بەڵام خۆ ئەو تێناگات وە نازانێت کە دڵی ئافرەتان ناسکە هەرگیز مامەڵەی لەگەڵ ئافرەتێک نەکردووە
زۆرن ئەو کەسانەی کە لەگەڵی خەوتوون وە ئەو کارە پیسەیان لەگەڵ ئەنجامداوە بەڵام هیچیانی بە چاوی ئافرەت سەیر نەکردووە وە ئێستاش نازانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئافرەتێکی ڕاستەقینەدا بکات

ئیرینا هیچ بەربەستێکی نەماوە بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی بۆیە بڕیاریدا کە پێیان بڵێت بەڵام نازانێت چۆن؟

سەرەڕای ئەو هەموو خۆشەویستییەی بۆ جۆنگکوکی هەبوو ئێستا لەو بڕوایەدا نییە بتوانێت ژیانی لەگەڵ بەسەر ببات نایەوێت کەسێکی نەخۆش ببێت بە باوکی مناڵەکانی یاخود تەواوکەری ژیانی

نزیکی نیوە شەو بوو چاوەڕێی جۆنگکوکم دەکرد کە بڕواتە ژورەکەی کەمێک وەستام بەڵام هەرزوو جۆنگکوکم بینی دەرگای ژورەکەی کردەوە و ڕوناکییەکانی داگیرساند پاشان دەرگاکەی داخست

بیست خولەک دوای ئەوە ڕوناکییەکانی کوژاندەوە
زانیم تازە لە گەرماو هاتۆتە دەرەوە
چومەوە بۆ ژورەکەم جلەکانم دانا و چوم بۆ گەرماوەکە
گەرماوێکی گەرمم کرد پاشان جلێکی ئاسودەم پۆشی
دەستم کرد بە کۆکردنەوەی جلەکانم
چوار جانتای گەورەم پێیە ئەی خوایە گیان ئەوانە چون ببەن لەگەڵ خۆم؟

جانتایەکی گەورە جلی دەرەوە
جانتایەکی گەورە جلی ماڵەوە
جانتایەکی گەورە پێڵاو
جانتایەکی گەورە جانتا و ئێکسسوارات
جانتایەکی مامناوەندیش مەیکئاپ و سکین کێرەکانمم تێکرد

تەواوبووم لە پێچانەوەی شتومەکەکانم
سەیری کاتژمێرەکەم کرد کاتژمێر دووی شەوە دڵنیام جۆنگکوک خەوتوو
لە ژورەکەم هاتنە دەرەوە و بەرەو ژورەکەی ئەو ڕۆشتم
بە سوکی دەرگاکەم کردەوە بینیم بەبێ تیشێرت خەوتوو
قژە پڕەکەی هاتۆتە سەر چاوی
ئەمە دیمەنێکی دەگمەنە چونکە جۆنگکوک هەرگیز قژەکانی نایەتە سەر ڕوخساری هەردەم بەرز و ڕێکخراوە

سوپاس بۆ خوا بێدەکەی زۆر گەورەیە شوێنی بەتاڵی زۆر لێیە بە ئارامی خۆم خواندا ناو بێدەکەیەوە
زۆر بە وریاییەوە قژە درێژەکەم خستە بەشێکی دوور لە جۆنگکوک چونکە تەڕ بوو
پاشان چومە نزیکیەوە دڵنیا نەبووم لەوەی کە ئایە بچنە باوەشی وە یاخود نا
دوای شەڕێکی زۆر لەگەڵ مێشکم بە وریاییەوە نزیکی بەمەوە و سەرم خستە سەر باسکی
دڵنیا بوومەوە لەوەی کە بۆنە پیاوانەکەی تەواوی سینگمی داگیر کردووە بە وریاییەوە لە روخساریم دەڕوانی شوێن برینەکەی سەر ڕومەتی لوتە جوانەکەی برژانگە درێژەکانی هەموو شتێکی ناوازە بوو

کۆکاینا🫂🚯Where stories live. Discover now