دانپێدانان

832 118 155
                                    


هەموان بە تریەوە لە هۆڵی چاوەڕوانی دانیشتبووین و یۆن بە بەردەوامی دەگریا دکتۆرەکە هاتە دەرەوە و هەموومان هەستاینەوە سەرپێ
جیمین: دکتۆر حاڵی چونە ئێستا باشترە؟
جیمین بە شڵەژاوی وتی کە ترسا لە دەنگیدا بەدی دەکرد

در: دەتوانم بڵێم زۆر باشە بەڵام پێویستە زۆر بەباشی ئاگاداری بن دڵی توانای هەڵگرتنی بارودۆخی قورسی نییە .

جیمین : زۆر سوپاس دکتۆر

در: دووبارەی دەکەمەوە توانای هەڵگرتنی بارودۆخی قورسی نییە نامهەوێ وابڵێم بەڵام ڕەنگە ئەگەر بارودۆخەکە کەمێک قورستر بوایە ئەوە دڵی دەوەستا و نەخۆشەکەمان لەدەست دەدا هیوادارم ئاگاداری بن
دکتۆرەکە ڕۆشت و جۆنکوک یانیشتەوە خۆی تاوانبار دەکرد بۆ ئەو بارودۆخەی ئیرینا هەستی بە تاوان دەکرد جیمین هەستی بە خەمباری هاوڕێکەی کرد بۆیە هەسایەوە

جیمین :من و یۆن دەچینە شتێک دەهێنبن بۆ ئەوەی بیخۆین هەم ڕەنگە ئیریناش برسی بێت بۆ ئەویشی دەهێنین
لەگەڵ یۆن ڕۆشتن و جۆنگکوک هەستایەوە دەرگای ژورەکەی ئیرینای کردەوە و چوە ژورەوە نزیک بویەوە لە بێدەکەی و دەستەکانی ئیرینای گرت دڵی زۆر بە خراپی لێیدەدا خەریکە ئەو شتەی لێیدەترسا و بۆ ماوەی چەندەها ساڵ خۆی لێ بەدور دەگرت خەریکە ڕوو دەدات .
ئەویش ئاشقبونی ئەو کچە بچکۆلانەیەیە کە هێندەی ئەرز و ئاسمان لە ئەڤینی ئەو دڵبەرە دەترسێت

چاوە مروارییەکانی کردەوە و جۆنگکوک خێرا دەستەکانی لادا ئیرینا هەوڵی دەدا بینایی ڵێڵەکەی ڕون بکاتەوە هێندەی پێنەچوو چاوی کەوت بەو جوتە چاوی کە هەمیشە حەسرەتی نیگایەکیەتی

شیرینە بەزۆر توانی وشەکان لە دەمیەوە دەربهێنێت

: گەورەم ببورە هەڵەی من بوو
جۆنگکوک : ششششش پێویستناکات خۆت سەرزەنشت بکەیت هەڵەی تۆ نەبوو ئەسڵەن هەڵەی کەسمان نەبوو

جۆنگکوک وتی کاتێک بە دەستەکانی قژی لەسەر ڕومەتی کچەکە لادەدا
و ئەو کچە بچوکەش بەم دەستلێدانانە مەست ببو چاوەکانی داخست دەیویست چێژ لەم ساتە وەربگرێت









دوای دوو ڕۆژ .

:ئای جیمین ئۆپا پێم وتیت کە من باشم پێویستە بە کارەکانم ڕابگەم ماوەی چوار ڕۆژە نەچوم بۆ زانکۆ خوا دەزانێت ئێستا چی ڕویداوە

جیمین: نەخێر خانمەکەم تۆ بۆ هیچ شوێنێک ناچیت تا بەتەواوەتی چاک نەبیتەوە

جیمین وتی بە توڕەییەوە

شیرینە هەرکە زانی جیمین توڕەیە بۆیە .ویستی کەمێک کەشەکە ئارام بکاتەوە

: جیمینییییی سەریم کە ئەها چەن باشم

ئیرینا وتی کاتێک هەستابووە سەرپێ و بەدەوری خۆیدا ئەخولایەوە

جیمین سەیرێکی کرد و سەری بە نەرێ ڕاوەشاند

کۆکاینا🫂🚯Where stories live. Discover now