لە ئاهەنگەکە ناوت و سووزی و یونگی لەسەر یەک مێز بوون بڵام جۆنگکووک و جیمین و لاجی لەسەر مێزێک تر بوون وە هەروەها سێری ستەیجەکەیان دەکرد چوونکە تای وتاری دەدا وە هەرواها خۆشکەکەی لەدوایەوە بوون لەگەڵ چەند کەسێکی تر شتێکی سەیر لێرە ڕوودەدات ئەویش یونگی تەنها چاوی لەسەر نارایە و لەوەش سەیر تر سووزی سێری جوڵە بە جوڵەکانی تای دەکر بێ گوومان ئەوایش مافی خۆیانە ئاشق بن وە هەروەها ناوت جار جار سیری جیون دەکرد کاتێک ویستی دووبارە سێر بکات بینی جیون لەلای چەند کچێکە هەستی غیرە کردن دەسیان بەسە ناوتا گرت بەمەش بە توڕەی لەوی ڕوشت چووە دەرەوە لەسەر یەکێک لەکورسیەکانی دەرەوە دانیش بیری لەوە ئەکردەوە چوون بەیەکەم نیگا جیونی بەدڵ نا بابڵێن ئاشقی جیون بوو بەهێمنی دانیشت بوو تاکوو هەستی کرد یەکێک لە تەنیشتی دایشت سێری کرد کە زانی ئەوە براکەیەتی یونگی یونگی بەشۆکەوە سێری ناوتی دەکرد
ناوت:چیە؟
یونگی:چۆن بێ پرسی من وا لە لێوت کردووە؟
وتی بەتوڕیەکی کیوتەوە
ناوت:ئەو کات توڕە بووم نەم ویست بەکەس بڵێم هەم من تاتۆشم کرد
یونگی:دەمەوێت شتێک بڵێم
دوای ماوەیەک وتی
ناوت:هم
وتی سێری یونگی کرد
یونگی:هەست ئەکەم ئاشق بووم
ناوت یەکسەر سێری کرد چۆن تا ئێستا بەوی نەوتوە ئەوان هیچ شتێک لەیەکتری ناشارنەوە
ناوت:کێیە...ئایا من ئەیناسم...نزیکە لە منەوە...لەکەیەوە؟
هەموو ئەمانە بەسەر یەک وت
یونگی:هـ ئارامبە
بەبزەوە
ناوت:هەرەوەها منیش ئەو لەتۆوە نزیکە
وتی کاتێ دیسانەوە ڕووی کردەوە بەردامی
یونگی:ناوی نارایە خوشکی تای
ناوت:تای کێیە؟
یونگی:خاوەنی ئاهەنگەکە، ئەی تۆ ؟
ناوت:توڕە نابی؟
یونگی:ئاهـ دەی ناوت من کەی توڕە بووم
وتی بەبزەوە
ناوت:هەر ئێستا توڕە بووی
وتی بەپێکەنینە دڵڕفێنەکەی
ناوت:جۆنگکووک
یونگی سێریکی کرد دواتر دەستی کرد بە پێکەنین
ناوت بەسەرسامی سێر یونگی کرد
یونگی:تۆ بەڕاستیتە ئەزانێت ئەو مافیایە
ناوت:بێگوومان
یونگی:جگە لەوەش ئەو کەسێکی خراپە
ناوت:ئایش دەواز بێنە دڵم ئەو شتانە نازانێ
وتو هەڵسا چووە ئاهەنگەکە دوایش یونگی بەدوای کەوت هەردووکیان بێ ئاگا بوون لەوەی کەکەسێک لەیەکەم دەقەوە تا کۆتا دەقە چاودێری ئەوانی ئەکرد
دواتر کە ئەوان ڕوشت
کووک:بچکۆڵ تۆ نازانی من کێم وا لەخۆتەوە من بەدڵ بوو
خەندەیەکی شەێتانی کرد و جگەرەکەی فڕێ دا
کووک:خراپ نابێت بۆ شەوێک
وتیو چووە ژوورەوە
لەژوورەوە
کچەکان و کوڕەکان بەجیا لەمێزێک وەستاون کچەکان بەجیا و کوڕەکان بەجیا کوڕەکان
بەخەندەوە باسی کاروو باری کومپانیان ئەکرد ناوت بەبێزاری سەری دەوروو بەڕی ئەکرد جار جاریش سێری کووکی ئەکرد بابینە سەر سووزی ئەو سەری هەموو دەقەیەک سێری تای ئەکرد ئەو سەرسامە بە تای وە تایش جار جار سێری ئەکر دوای کەمێک پەیوەندێەک بۆ جیمین هات هەڵی گرت دوای کەمێک دایخستەوە
تای:چی بووە؟
وتی چوونکە دەمووچاوی جیمین تێکچوو
جیمین:کووک
کووک:هم
وتی کاتێک قومێکی لە شەرابە سوورەکەی داو ئینجا جوابی دایەوە
جیمین:تۆ چوون های جی ئەناسی؟
کووک:ئەگەر مەبەستت کردنەوەی ئەو بابەتەیە کە لەنیوان من و هاجی ناکۆکی هەیە مەیکەرەوە
وتی بەبێهەستی
جیمین:تۆ چی دەڵی هاجی شتێکە بۆ خوی ئەو ماوەی 10ساڵ لە شێت خانە بووەو دوای ڕای کردوە ئێستاش دوژمنایەتی لەگەڵ تۆ هەیە ئەو دەیەوێ شەر بکات
کووک:کەواتە ئێمەش ئامادەین
جیمین:تۆ شێتی تۆ ئامەدەی بۆ شەڕ پولیسەکانیش ئامەدەن بۆ دەزگیر کردنت
کووک:بۆچی ئەی تۆ من ڕزگار ناکەی لەزیندان وەک هەموو جارێک
جیمین:ئای خوایە ئاگاداریت چەند جار تۆم لەزیندان دەرهێناوە ئەو بەنیازە هێرش کاتە سەر کۆشکەکەت
یونگی:ڕاست ئەکات ئەمجارە بچیتە زیندان ئێمە ناتوانیین ڕزگارت بکەین بوویە بۆماوەیەک لەو کۆشکە بەدووربە هەتا پولیسەکان هاجی ئەگرن
تای:باشە ئەوەم بەدڵە وەرە بۆ ماڵ ئێمە
کووک:نەخێر گیانەکەم کوشکێکی تر دەگرم
تای لەوکاتەیە پەیوەندی بۆ هات
تای:ببوورن ئێستا دەگەڕێمەوە
وتو ڕۆشت
جیمین:نەخێر خۆت و لانی کەلوپەلەکاتان کۆبکەنەوەو وەرن بۆ ماڵ ئێمە هەم ئەوە تەنها دووسێ مانگێک دەبێت دوای ئەو شێتە دەزگێر دەکان
یونگی:ڕاست دەکات پێوست ناکات پارە خەسار بکەیت بۆ کوشێکێک کە بۆ مانێگ دوان ئێشت پێیە
وتی بەبێزاری
کووک:خۆت دەزانیت کێشەم پارە نیە من کێشەم لانیە
جیمین:ئێ دەوەرە بۆ ماڵ ئێمە ئێمەش جیگار زۆرمان هەیە دوو ژوورتان ئەدەینێ
کووک:ئاهـ باشە باش ئەزانم خەمی منیت نیە خەمت لانیە گەمژە
جیمین خەندەیکی کرد
دوای تای گەڕایەوە
تای:چی بوو
کووک:تای کێشە نیە من دەچم بۆ ماڵ جیمین لەوێ دەمێنمەوە
تای:باشە کێشەم چیە
دواتر کچەکانیان تێ گەیاند و گەڕانەوە ماڵەوە خێزانی جێون بەیانی دەڕۆن بۆ ماڵ پارک ناوت بەم هەواڵە زۆر دڵخۆش بوو ئەو ئەتوانێ کەمێک لە کڕاشەکەی نزیک بێتەوە و سەرنجی بۆ خۆی ڕاکێشێت
لەماڵەوە
هەمووان خۆیان گۆڕی و ناوت خەمبارە لەبەر ئەوەی جیمین ئەوی پش گووێ خستەوە ئەو ئەزانێ هەر کاتێک ئوپاکەی توڕە بێت پش گوی ئەخات و ئەویش ئەبێ داوای لێ بووردنی لێ بکات سووز و یونگی خەوتن جیمین لە ژوورەکەی کار دەکات و ناوت گەرماوێکی کرد دەیەوێت داوای لێبووردن لە ئوپاکەی بکات دەزانێ ئەگەر خوی کیوت کات جیمین بەرگە ناگرێ و ئاشت ئەبێتەوە بێگوومان ئەو خوشکە بچووکەکەی زۆر خۆش ئەوێت
شێوەی ناوت:

KAMU SEDANG MEMBACA
بێ بەزەیـی ⚠(کۆتای هاتووە)
Aksis.1 e.9 وەک ئەوەی چارەنووس نەفرەتی لە من کردبێ جۆری چیرۆک:خەمناک،ئاکشن،ڕۆمانسی،خیانەت دەستپێکردن:1/19/2023 کۆتای:10/6/2023 cover by : myself