Chapter 1

906 115 111
                                    

(لەوانەیە ڕۆژێڪ خۆشمبوێی!)

Pov: kook

بۆنی گوڵ و هەوا پاکەکەی باخچکەمان وام لێدەکات زیاتر هۆگری ئێرە ببم هەمیشە دێمە باخچە بچوکو قەشەنگەکەی ماڵی خۆمان ئەو باخچەیەی باوکم بە خۆشەویستیەوە گرنگی پێداوە باوەڕ ناکەن بەڵام ئەو باخچکەی لەمن خۆشتر ئەوێت خەریکی ئاودانی باخچەکە بووم و باوکمیش دووبارە بۆ کارێک ڕۆشتوە بۆ دەرەوەی گوند ئاهـ وە پێش ئەوەی بڕوات بە منی وت کە لە خۆم زیاتر ئاگاداری باخچەکەی بم بەهەرحاڵ واشی نەوتبا خۆم ئاگاداری ئەبوم حەزم لەناو سروشتە وەکو دایکم.

جۆنگ کوووککک
ئاهـ گوێچکەکانم نەفرەت لەتۆ هوانگ دووبارەوە

بەڵێ هوانگ تکایە دووبارە مەڵێ بۆ قسەی بێمانا هاتوم کاتم نییە
ئەمە جگە لە گەمژەیەک هیچی تر نییە ئایی خوایە چ بێ ڕوویەکە دەستی کرد بە قسە بێماناکانی دووبارە

جۆنگ کووک دڵنیابە ڕۆژێک منو تۆ ئەبین بە هاوسەر...
بە خێرایی دەمیم گرت بۆ خاتری خوا چ بەڵایەکە بەم بەیانیە هەموو ڕۆژێک قسەی بێمانا دەمەوێ بیکوژم

هوانگ دەمت بگرە ئەو خەڵکە سێرمان ئەکەن چ بێڕەوشتێکی تۆ!
ئەمە گەمژەیە خودایە یان چی

وەک ئەزانی باوکیشت تەمەنی لە پیر بوون دایە تۆش تازە سەرەتای تەمەنتە کارێکی وات پێناکرێ جۆنگ کووک ئەتوانی هاوسەرگیری لەگەڵ من بکەیت سوێند ئەخۆم ئەتوانم هەم تۆو هەم باوکیشت بپارێزم
بەڕاستی ئەتوانم بڵێم هیچ سەرسام نەبووم قسەکانی ئەو نەک دووبارەیە بۆ من بەڵکو سەد بارەیە ئەو گەمژەیە دووبارە سەرخۆشە بۆیە وا ئەکات

باشە هوانگ تەنها بڕۆ دەی ئازیزم دوورکەوە دەی خوات لەگەڵ ئەتبینمەوە
یاهـ چ گەمژەیەکە من شوو بە دڕندەیەک بکەم بەمەی ناکەم ئا لێرە بەڵێن بێت.!

لە دەرەوەی گوند دونیا تاریک بوەو پیرە پیاوێک بە ئەسپێکەوە خەریکە دەگەڕێتەوە ماڵەوە بەڵام لە بەختی ئەو بەفرێکی زۆر باریوەو ڕێگای لێ ون بوە

TK|| شـاجـوان و دڕنـدەWhere stories live. Discover now