«~ئــاهـــ...»
ناڵەی پر لە ئازار لەلێوی دەردەچێ لەکاتێکا خەریکی دەرهێنانی ئەو گولەیەیە کە بەر قۆڵی کەوتبوو و بەقوڵی برینداری کردبوو و خوێنەکە هێواش هێواش ئەوەستا لەوەی بە قۆڵیا بێتە خوارەوە وەک ڕووبارێ«ئایا دەیەوێ هەر لێرە بەندم بکات بێ ئەوەی هیچ خواردنێکم بداتێ تاوەکو دەمرم؟چی گەر منی خوارد؟بۆنا لەکۆتایدا ئەو دڕندەیە!»
بەردەوام بیرکردنەوەی نەرێنی لە مێشکیدا هاتووچۆیەتی و ئازار بەسەری دەگەیەنێت«~ئەمە بگرە وبیخۆ و بوەستە لە قسەکردنی زۆر گەرنا زمانت دەردەهێنم تێگەشتی لێم!»
دەنگەکەی سامناک و بە ئازار دەردەکەوت لەهەمان کاتدا سارد وەکوو سەهۆڵ!«ب باشە تێگەشتم.»
بەبێ ئەوەی هیچ قسەیەکی تر بکات بە ترسەوە دەستی کرد بە خواردنگەڕانەوە بۆ دواوە....
«+نەخێر کوڕەکەم من هەرگیزڕێگە نادەم تۆ لەجیاتی من ئازار بکێشی تۆ بڕۆو خۆت ڕزگار بکە من باجی هەموو ئەمە ئەدەم تکایە کوڕەکەم»
لەکاتێکا خەریکە دەست بکات بە گریان لە خەمی مەرگی کوڕە بچۆکەڵە بێ نازەکەی دایە نەوەک شتێکی بەسەرا بێت لە کاتێکا هیچی نەکردوە«هەرگیز باوکە!هەمیشە خۆت کردۆتە قوربانی بۆ من خۆت بێبەش کردوە لەهەموو خۆشیەک تەنیا تا من دڵخۆش بکەیت بەڵام کاتی ئەوە هاتووە لەجیاتی من تۆ دڵخۆش بیت:)!
زەردخەنەیەکی شکاوی بەڕووی باوکی دا کردوو دوای ئەوە ڕووی کردە دڕندەکەی بەرامبەری کە شێوەیەکی تەواو ترسناکی هەبوو و بە بڕوا بەخۆبونەوە دەستی کرد بە قسەکردن لەگەڵیا«ئێستا ئەتوانی باوکم بەربدەیت با بڕوات گەر ڕازیش نەبوو ئەوە هەر مەهێڵە بگەڕێتەوە چونکە من بڕیارەکەم ناگۆڕم و لەجیاتی ئەو بەند دەبم لێرە.»
ئەمە وای لە دڕندەکە کرد بەبێزاریەوە ڕوو بکاتە پیرە پیاوە دڵ شکاوەکەی نێو ژورەکەو دەرگاکە بکاتەوە تا دەری بهێنێت و لەبەرامبەرا ئەو کوڕە ترساوە بخاتە جێگای
YOU ARE READING
TK|| شـاجـوان و دڕنـدە
Historical Fiction(ئـەو دڕنـدەیـەڪ بـوو بـەڵـام لـە چـاوی ئـێـوە نـەڪ ئـەو چـاوانـەی من ڪـە وا هـەسـتـی ئـەڪـرد شـاجـوانـێـڪـە...🤎!) . . . . . . نـوسـەر : 𝐴𝑚𝑎𝑙 . . . . . . . "...زاڵ : تـایـهـیـۆنـگ..." "...ژێـر : جـۆنـگ ڪووڪ..." دەسـتـپـێـڪ : 3/3/2023🤎!. ڪـۆتـا...