Chapter5

320 54 104
                                    



بـۆ چـێـژوەرگـرتن لـە چـاپـتـەرەکـە گـۆرانـی دڵـخوازت داگـیـرسـێـنـە💖.






قاچەکانی تەواو ڕووشاون و برینداری زۆری پێوە دەبینرێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشا گرنگی بەوە نادا لەو دارستانە تاریکەدا کە تەنها ڕووناکی مانگ. بە کزی دەبینرێت خەریکی ڕاکردنەو جار بەجارێک لەبەر زۆری برینەکانیەوە ئەکەوێتە سەر ئەرزو زیاتر قاچەکانی بریندار دەکات بەڵام ئەوە نایوەستێنی لەوەی هەڵبسێتەوەو دووبارە دەست بکات بە ڕاکردن.

دڕندەیەک بەبەردەوامی بەدواوەیەتی و دەیەوێ بەبۆن کردن جێ قاچەکان بدۆزێتەوەو بیگرێت لەکاتێکا لەگەڵ ڕاکردنەکە خێراکەی دا جاربەجارێک دڵۆپێک لەخوێن ئەڕژێتە زەوی کە ڕێچکەی گرتووە لەسەری دا!

گەڕانەوە بۆ دواوە...

«قیژەی ئەو کوڕە تەواوی کۆشکەکەی گرتەوە وای لە دڕندەکە کرد بەخێرایی ئاڕاستەی سەری بسوڕێنێ بەرەو خاوەنی دەنگەکە بەڵام پێش چاوەکانی ڕەش هەڵگەڕان کاتێ بەخێرایی شتێک بەرسەری کەوت و وای لێکرد بۆ چەن چرکەیەک هۆش لەدەست بدات.

ئەمەش کاری ئەو کوڕە بچکۆڵە ترساوەی ئاسان کرد و بەخێرایی دەرگای کۆشکەکەی کردەوەو بەهەنگاوی خێرا ولەرزۆکەوە ڕایکردە دەرەوە بەئاواتی ئەوەی ڕزگاری بێت و هیچ ی لێبەسەر نەیەت.»

«بە خراپی باجی ئەمە ئەدەیت جیۆن جۆنگ کووک
هەناسەی توندی هەڵدەمژی و بەردەوامە لە ڕاکردن و بۆنکردنی دارستانەکە تا جیۆنی بچوک بدۆزێتەوەو باجی ئەوەی پێبدا کە وای لەسەری کرد بە خراپی زامدار ببێت

«ئەتوانی ڕزگارت ببێت کووک گەر لێرە بڕۆیتە دەرەوە ئەو ناتوانی بتگرێت و بتکوژێت ئەی وانیە؟
قسەی زیاتر و زیاتری لەگەڵ خۆی دەکرد لە مێشکیەوە وەک وابێ لەگەڵ کەسێکا قسەئەکاو چاوەڕێی دڵدانەوەی بەرامبەرەکەیەتی

بۆنی خوێنێکی تازە بەر لوتی کەوت بەخێرایی ئاراستەی جەستەی گۆڕی بۆ شوێنی بۆنەکە هـەرزوو زانی بۆنی جیۆنە بەڵام لەدڵەوە نزای کرد نەبوبێتە خواردنی گورگە برسیەکانی دارستان هەنگاوەکانی زیاتر و زیاتر خێرا دەکرد بۆ دۆزینەوەی جیۆنی بچوک.

«من ئەتوانم ڕزگارم بێ...»
قسەکەی تەواو نەبوو کاتێ بەخێرایی شتێک هێرشی کردە سەری و وای لێکرد بە خراپی سەری بە بەردێک بکەوێت و نیوە بێهۆشی بکات و نەتوانی جوڵە بکات.

TK|| شـاجـوان و دڕنـدەWhere stories live. Discover now