بۆ چێژوەرگرتن لە چاپتەرەکە گۆرانی دڵخوازت داگیرسێنە💖
لەبەر گریانی زۆر پێش چاوەکانی تەڵخ بوونەو ناتوانێ بەجوانێ ببینێ لەکاتێکا ئەو کەسەی لە ڕوحی خۆی شیرینتر بوو لەلای لەنێو باوەشیەتی و هێواش هێواش دوا هەناسەکانی ئەدات
هەموو خەڵکەکە لەوان دەڕوانن هەندێک بە «ڕقەوە» هەندێک بە «خەمەوە» هەندێک بە «قێزەوە» سێریان ئەکەن "چۆن ئەبێ برایەک ئەوەندە بێ ویژدان بێت؟!چۆن توانی هەوڵی کوشتنی براکەی بدات!؟بەڵام ئەوەی شایەنی بوو بەسەری هات تێیالای خۆشەویستی خۆی خستە بەردەم تیرەکە!!"خەڵکەکە بەردەوامن لە چرپە کردن لەنێوان خۆیان و ناوەستن.
«~ب..بمبورە تێیالا تکایە..تکایە لێم خۆشبە هەمووی هەڵەی خۆپەرستێکی وەک من بوو لێم خۆش ب..ە»
هەنسکی پڕ لە ئازار وپەشیمانی ئەدا و گریانەکەی بەر ڕووخساری خۆشەویستەکەی ئەکەوت تک تک.«+م..من لەتۆ خۆش د..دەبم تایهیۆنگ..ب بەڵام ئەی خۆت..تکایە خۆت سەر..زەنشت مەکە بەهۆی کارەکانی ڕابردووت..باشە..ئاهـ»
خوێنی لە لێوی دەرهاو و ڕێگەی نەدەدا وشەکان بە جوانی لەلێوەکانی دەربچن بەڵام ئەمە بەس بوو بۆ ئەوەی تایهیۆنگ گوێی لێی بێت و زیاتر بگری.گەڕانەوە بۆ دواوە.....
بە دڵخۆشیەوە لە دەوروبەری ئەڕوانی و سێری دڵخۆشی خەڵکەکەی ئەکردو زیاتر خەندەکەی سەر لێوانی فراونتر دەبوو بەڵام خەندەکەی گۆڕا بۆشۆک بەبینی ئەو دیمەنەی وای کرد شۆک ببێت "پاسەوانەکانی تایهیۆنگ لە سەربانی یەکێک لەو دوکانەنەی کە ئێستا بەهۆی ئاهەنگەکە داخراوە"خەریک بوو دەست بکات بە گریان لەویا بەڵام وەستا و بڕیارێکی دا کە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی ژیانی لەدەست بدات.
«+گەر ئەمە بە کوشتنی من تایهیۆنگ بوەستێنی کەواتە با بمرم»
ئەو بڕیارەی کە خۆی بە کوشت ئەدا و تایهیۆنگ دەڕوخێنێ بەڵام ئەوە گرنگ نەبوو لەلای بێزار بوو لەوەی جەرگ سوتانی دایکەکان ببینێ و گریانە بە ئازار و جەرگ سوتێنەرەکەی باوکەکان ببینێ کە هۆکارەکەی تایهیۆنگن.«+بیهاوێژە»
بەخێرایی ئەو تیرەی کە پێکابووی لەسەر دڵی کیم نام جوون هاوێشتی بەڵام هاواری لێ هەستا هەرکە بینی کەسێک بەخێرایی نامی پاڵنا و کەوتە بەر تیرەکە.
YOU ARE READING
TK|| شـاجـوان و دڕنـدە
Historical Fiction(ئـەو دڕنـدەیـەڪ بـوو بـەڵـام لـە چـاوی ئـێـوە نـەڪ ئـەو چـاوانـەی من ڪـە وا هـەسـتـی ئـەڪـرد شـاجـوانـێـڪـە...🤎!) . . . . . . نـوسـەر : 𝐴𝑚𝑎𝑙 . . . . . . . "...زاڵ : تـایـهـیـۆنـگ..." "...ژێـر : جـۆنـگ ڪووڪ..." دەسـتـپـێـڪ : 3/3/2023🤎!. ڪـۆتـا...