پێشەکی

523 59 10
                                    

سوپاس و ستایش بۆ خوا کە توانیم ئەم ڕۆمانە بنوسم، وە سوپاس بۆ هەر یەکەتان بۆ خوێندنەوەی کتێبەکەم.

هیوادارم لەم ڕۆمانە بە جوانی تێبگەن و هەست بە قوڵی هەستەکان و ساتگەلێکی بکەن، تێگەیشتن و ڕاستگۆی لە ڕۆمانەکەم بەدی بکەن و لێوەی فێربن، هەستی هەرزەکارێک بۆ خۆشەویستیە قوڵەکەی، وە بڕیاردانی بۆ باشترین شت، قوربانیدان و گریانی شەوانی لە پێناو هیچ، تەنها دڵخۆشی دڵبەرەکەی نەبێت.
کپ کردنی گوێیەکانی لە هاوارەکانی دڵی، سەرەڕای ئەوەی بەخراپی دەشکێت.

ئەزموون کردنی ژیان و تێگەیشت لە بارودۆخی یەکتر، بینینی هەڵەکان و چاوکرانەوە لێیان و دانپێدانانی، خۆشەویستی کەسانی دەوروبەر تاکە هۆکاری دڵخۆشی، بەیەکەوە بوون و مانەوەی هەمیشەی.

تەنها بە گرینگی دانی هەستی بەرامبەر و ڕێزلێ گرتنی ئەکرێت ئەم ژیانە باشتر بێت، هەر کەسێکەو ژیانی چاک بکات لای خۆی ڕۆژێک وای لێدێ ئەم کۆمەڵگایە و ئەم ژیانەش باشتربێت لە پێشووتر،

هەموومان مرۆڤین و هەستی هەموومان گرینگە، بێگومان هەستێک لە دەرەوەی یاسا و بەزەی خوا نەبێت.

مەیلی باوەشحيث تعيش القصص. اكتشف الآن