چاپتەری-٢

304 51 45
                                    

چەند ڕۆژێک دواتر شتەکان وەک خۆی بوون، بەیانیان 'ئیلما'م بەڕێدەکرد و دواتر بێکار دەمامەوە هەر لە ماڵەکە دەسوڕامەوە یارمەتی خزمەتکارەکانم دەدا، بەڵام شتێک نامۆ بوو، ئەویش 'خاتوو کیوڵ' بوو، کاتێک چاوەکانم پێ دەگێڕا بۆ دۆزینەوەی نیشانەی جێهێڵدراو، دواجار کە سەیری ڕوخساریم دەکرد، ئەو لەمنی دەڕوانی، منیش چاوەکانمم دەجوڵاند بە شوێنێکی نادیاردا تا هەست نەکات سەرنجی دەدەم یان هەر شتێکی تر، وە بەشتێکی گرینگیشم نەزانی تاگرینگی پێ بدەم.

لە ڕۆژێک دوای ئەوەی 'ئیلما'م بەڕێ کرد 'خاتوو کیوڵ' بانگی کردم کە لە چێشتخانە دانیشتبوو، پێش ئەوەی من بڕۆمە ژوورەوە خزمەتکارەکان هەموویان لە چێشتخانە هاتنە دەرەوە وە ڕۆشتنە دەرەوەی کۆشکەکەش، پێم سەیر بوو، هەر من و 'خاتوو کیوڵ' لە کۆشکەکە ماینەوە، 'ئۆستن'یش کەمێک پێشتر ڕۆشتبوو بۆ کار.

ڕۆشتمە چێشتخانە، ئاماژەی کرد لەبەرامبەری دانیشم، وام کرد هەرگیز بیرۆکەیەکم نەبوو بۆ ئەو هەڵسوکەوتەی، بەڵام هەستێکی خراپم هەبوو، کە نەمدەتوانی وەسفی بکەم.

"بەڵێ خاتوو کیوڵ شتێکت دەویست؟" هێشتا زانینخوازبووم، " تولیف تۆ هیچ هەستێک هەیە بەرامبەر ئۆستن؟" ئەو بە ڕاشکراوی پرسی، لە شوێنی خۆم سڕ بووم یەک وشەم نەوت، ئەبێت چیم وتبا، بڵێم ئاشقی هاوسەرەکەتم بڵێم چی؟
"تولیف مەترسە بیڵێ" لێ دوبارەکردمەوە، سەرم دانەواند، هەوڵمدا قسەبکەم شتەکانی بۆ ڕوون بکەمەوە بەڵام بارودۆخەکە لەوە قورستر بوو کە بیرم لێدەکردەوە زمانم گیرا و چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون، هەستم بە فشار دەکرد لەسەر خۆم، " تولیف سەیرم بکە" بە هێمنی وتی، بە هێواشی سەرم بەرزکردەوە و فرمێسکێک لە چاوم دەرباز بوو، نەم دەتوانی درۆ بکەم نەشمدەتوانی ڕاستیەکە بڵێم، سەیری 'خاتوو کیوڵ'م کرد کە بە ڕوخسارێکی خەفەتاوی سەیری دەکردم، "خاتوو کیوڵ من..." وشەکان ئەستەم بوون درکاندنیان، " تۆ هەستت بۆ ئۆستن هەیە؟" دوبارە پرسی، من بێ وەڵام بووم، "ئایخوایە" بە ئەستەم بیستم، لە لایەن ئەوەوە، "تولیف، من لێت تێدەگەم، وە سەرزەنشتت ناکەم، کۆنتڕۆڵی هەستەکان لەدەست ئێمە نیە" بە نەرم و نیانی وتی، وە من سەرسوڕماو بووم، " تۆ هێشتا زۆر گەنجیت، ئەم هەستانەی ئێستا هەستی پێدەکەیت لەوانەیە ڕۆژێک بێت و نەمێنن، لەو تەمەنانەی تۆ زۆرێک لە کچان ئەوەیان بەسەر دێ، بەڵام بەمانای ئەوە نیە کە ڕاستن، تەمەنێکی دوورت لەپێشە دوبارە هەستت بۆ کەسێکی تر دەبێتەوە، بۆ کەسێکی ڕاست،" ئەو دەیویست ئامۆژگاریم بکات، وە هەستە پڕ و قوڵەکانی منی تەنها وەک هەستی کچێکی هەرزەکار هەژمار دەکرد،" من ڕێز لە هەستەکانت دەگرم، بەڵام نامەوێت بەهۆی ئەو هەستانەت ژیانت وێران ببێت، چونکە ئەو شتە هەرگیز نابێت بە ڕاستی" ئەو دوبارە برینەکانی کولاندمەوە، کە هەر خۆشی دەمزانی من و ئەوێک زۆر مەحاڵین،" سـ..ـسەیرکە خاتوو کیوڵ من هەرگیز نەمویستوە بێمە نێوانتان، وە هەرگیزیش ئەوە ڕوونادات،" گریانەکەم دەنگی دایەوە لە کۆشکە چۆڵەکە" بەڵام هەرچۆنێک بێت دڵی خۆت دەشکێت تولیف" دەنگی بە ئارامی دەبیسترا لە گۆێیەکانم، من وا هەستم دەکرد یان 'خاتوو کیوڵ' خۆی میهرەبان و خەمخۆر بوو، بە تێگەیشتووی و ڕەفتارە جوانەکەی قسەی بۆم دەکردوو، ئامۆژگاری دەکردم ئەوەش زیاتر سەری سوڕماو دەکردم، من بیرکردنەوەی نابەجێم دەربارەی هاوسەرەکەی هەیە، کەچی ئەو نە توڕە بوو، نە هاواری کرد، وە نە سەرزەنشتی کردم، لەجیاتی ئەوە خەمخۆرم بوو، وە وەک خوشکێکی گەورەم مامەڵەی لەگەڵ کردم کە هەرگیز کەسێک لەسەر هەڵەکانم بەو جۆرە قسەی لەگەڵ نەکردووم، بەڵام من هێشتا کچە سەرشێتەکەی جاران بووم، کە لەو کاتەیا بیرم لای ئەوەبوو، ئەبێت ئۆستن بەهۆی تێگەیشتووی و ڕەوشت بەرزی 'خاتوو کیوڵ' ئاشقی نەبووبێت؟

مەیلی باوەشحيث تعيش القصص. اكتشف الآن