چاپتەری-٥

174 27 37
                                    


تکایە مەڕۆ...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گەڕانەوەم بۆ کۆشکی ئۆستن گلێن قورستر بوو، بەهۆی شەکەتی و ماندووبوونی، ڕێگاکە گەلێکی کێشایەوە، بەڵام گەیشتمەوە کۆشک، هەستم دەکرد هەناسەم توند دەبێت و لێدانی دڵم خێراتر و خێراتر ئەبێت، لەبەردەم کۆشکەکە وەستابووم و دەستم لەسەر دڵم دانابوو تەواوی ڕوداوەکان خەیاڵەکانمی تەنیبویەوە.
چۆن بڕۆمە ژوورەوە؟ چۆن سەیری چاوەکانی بکەمەوە؟
چۆن و بە چ شێوەەک ڕەفتار بکەم؟
لەئێستادا تاکە چارەم چونە ژوورەوەبوو.
کە ڕۆیشتمە ژوورەوە هەستم کرد ماڵەکە چۆڵە، هیچ دەنگێک یان هیچ ڕووناکیێک لە نێو کۆشکەکە بەدی نەدەکرا، هەتا بە پێش دەرگای ژووری خەوتنی ئەوانیش تێپەڕ بووم بەڵام دووبارە نەخێر... هیچ دەنگێک نەبوو.
کۆتایم بەهەنگاوەکانم نەهێناو ڕۆیشتمە بەردەم دەرگای ئێلما، بەهێواشی کردمەوە و سەیرم کرد خەوی لێکەوتبوو وا دیار بوو زووتر لەکاتی خۆی خەوتبێت.

لەپاش ئەوە ڕۆیشتمە ژوورە بچوکەکەم لە قاتی خوارەوە بە هێمنی سەرم لەسەر سەرینەکەم دانا و دووبارە نوقمی خەیاڵەکانم بوومەوە.
ئەڵێن ئەو خەیاڵانەی مرۆڤ پێش خەوتن دەیانکات هیچ کاتک نابن بەڕاست، وەلێ گەر ببن بەڕاستیش ڕاستیێکی تاڵ ئەبێت.

ئەو شەوە تەواوی کاتەکە بیرم لە قسەکەی دایکم دەکردەوە کاتێک دەیوت تەنانەت گەر هیچ خەونێکت نەبوو لە ژیان ببە کەسێکی باش، خەونت با بوون بە کەسێکی باش بێت.
بیرم دەکردەوە من کەسێکی باشم؟..
بەهۆی منەوە ئەمڕۆ پیاوێکی ویستی خیانەت لە ژنەکەی بکات، وە منیش دەستدرێژیم بکرێتەسەر، زۆر سەیرە وانیە؟
لەلایەن ئەوکەسەی خۆشمدەوێت.
تەنانەت ئەو شەوە فرمێسکەکانیشم لێم توڕەبوون و هاوئاهەنگم نەبوون.
دڵم تاشە بەفرێکی تیژی وەک خەنجەر بوو، جەستەم و هەستم و مێشکمی دەبەستی، تیژ و بڕەڕ بوو ناخم و جەستەمی لەیەک جیادەکردەوە.
هەرگیز پێشتر هەستێکم نەبوبو کە ناوی بنێم... هیچ.
هەستەکان لێم ون بوون ئەو شەوە بەبیرکردنەوەی زۆر ئازارێکی زۆرەوە بەسەرم برد، تا هەستم کرد خۆرەکە لە نێوچاومی دەدا کە تازە لە ئاسمانی شارەکە بەرز دەبوەوە.

هەموو سەرنجەکانم لەسەر خۆرە کزەکە بوو، ئەو خۆرەی ئەمڕۆ بەنیازە هەڵبێت هەر ئاوا دەبێت، خۆشەویستیە یەک لاینەکەی منیش وەک ئەو خۆرە ئاوادەبێت، هەموو شتێک بەسەر دەچێت.

بە دوودڵیێکی زۆرەوە ئەو جەنتا گەورەیەم لەسەر تەختی نوستنەکەم دانا، ئەبوایە وابکەم، من بەرگە ناگرم تێکدەری هیچ خێزانێک و هیچ پەیوەندیێک بم، جەنتاکەمم پێچایەوە و ڕۆیشتمە لای ئیلما تا ئامادەی بکەم بۆ باخچەی ساوایان، کاتێک ویستم بڕۆمە خوارەوە لەپڕێکا بەڕێز و ئۆستن و خاتوو کیولم بینی بە جل و بەرگێکی تەواو ڕسمی و جوانەوە، پێدەچوو شەوەکەیان لە شوێنێکی تایبەت بەسەر بردبێت، چاوەکانی ئەو کەوتەسەرم و وەک ئەوەبوو بوسکەیەک لێم بدات هەموو جەستەم گرژ بوو، لەکاتێکا خاتوو کیول ئاگادارمان نەبوو من لەقاتی سەرەوە بووم و ئەوانیش لە خوارەوە لە هۆڵەگەورەکە لای دەرگای سەرەکی بوون، چاوەکانی لەسەرم لابرد و بەدەستی خاتوو کیولی لەخۆی نزیک کردەوە، خەندەی دەکرد، یان بڵێم وای دەکرد بۆی من هەست بەئازار بکەم، وەک ئەوەی ئەوان دڵخۆش بن و من زیادەبم لەنێوانیان، وابوو من زیادەبووم، بەڵام ئەمە ئەوەی نەگۆڕی من هێشتا دڵم ئەوێ دەوێت.

لقد وصلت إلى نهاية الفصول المنشورة.

⏰ آخر تحديث: Oct 17 ⏰

أضِف هذه القصة لمكتبتك كي يصلك إشعار عن فصولها الجديدة!

مەیلی باوەشحيث تعيش القصص. اكتشف الآن