بە شپرزەی بەرەو ژووری کارکردنی دەڕۆشتم، هەنگاوی هێواش و دەستی لەرزۆک، ئەو چایەی دەستم کە سەرنجم لەسەری بوو هەڵمەکەی بەرز دەبووەیەوە بەرەو ئاسمان، دڵم خێرا بوو لە هەمان کاتیش بێتاقە.بە وریای گوێم گرت بۆ هەر دەنگێک کە لە ژوورەوە دەهات، دەنگی هەناسە خێراکانی بەرگرێم کەوت هەروەها دەنگی تەقە تەقێک هەر دیاربوو وەک هەموو ڕۆژێک لەکاتی توڕەی دەستی دەکێشێت بە مێزی کارکردنەکەی.
چی وها توڕەی کردوە، یان بڵێم چ شتێکی بەدڵ نەبووە.
هەناسەیەکم هەڵمژی، لە دەرگامدا بەبێ وەرگرتنی وەڵام دەرگاکەم کردەووە و ڕۆشتمە ژوورەوە، چۆن مەزەندەم کرد وەهایە، سەری شۆڕکردوەتەوە، دەستی لەسەر نێوچەوانیەتی قاچەکانی بڵاوکردووەتەوە، بە دەستی هەڕەشە لە مێزەکە دەکات و دەنگ دروست دەکات.
هێشتا بەچاوەکانی ئاشنا نەبووم، تا تەزوو بەگیانم بهێنێت بەڵام بۆنە پیاوانەکەی بەسە تا مەستم بکات و هۆش و بیرم بەرێت.هەنگاوەکانم بەرەو ڕووی ئەویان بردم چاکەم لەسەر مێزەکە دانا.
سەری هەڵبڕی ڕووی تووڕە و پرسیارییەکەیم بەدی کرد، لە چاوەکانیم ڕووانی، ئەویش لە چاکە."بەڕێز ئۆستن چام بۆ هێناویت" بەڕێزەوە وتم.
گرینگی نەدا ڕووکەشە ساردەکەی زەقتر بینرا، چاک دەمزانی زۆر توڕەیە، بەس خۆ ئەگەر تووڕەش نەبا هەر گرینگی پێدەرنەدەبوو.ڕووم سوڕاند و ڕۆشتمە دەرەوە لە دەرگاکە چاوم بە 'کێول'ی هاوسەری کەوت بە جلە شۆخەکەی بەرەو ژوورەکە دەهات، سەرنجی کەوتە سەرم "ئۆستن باشە؟" پرسی، خەندەم بۆی کرد، "بەڵێ خاتونەکەم بەڕێز ئۆستن باشە."
لە ناخەوە شانازیم کرد خۆمم بە هۆکاری باش بونی زانی، بەهۆی چایە ئارامکەرەوەکەم کە بۆیم برد.سەری هەژاند بە بێ باکی ڕۆشتە ژوورەوە.
ئایا هاوسەر ئاوا بێ باکە لە هاوسەرەکەی؟
ڕۆشتمە ژووری 'ئیلما'ی بچوک سەیرم کرد نەخەوتوە، خەندەم بۆی کرد، لەلای دانیشتم،"دادە باوکم تووڕەیە؟" ئەو پرسی، سەرم هەژاند،" نەخێر گیانەکەم ئەو ماندووە بۆیە وایە" وەڵامیم دایەوە، ڕوخساری ئەو مناڵە بێنازە خەمبار دەرکەوت،"باوکم ئەم شەو چیرۆکم بۆ دەخوێنێتەوە؟" پرسیاریتر، " ئیلما گیان ئەو ماندووە لەوانەیە ئێستا خەوتبێت، با بێزاری نەکەین باشە شەوی داهاتوو چیرۆکت بۆ دەخوێنێتەوە"بە خەندەوە درۆیێکی شیرینم بۆی کرد باوکی هەرگیز چیرۆکی بۆ نەخوێندووەتەوە، وە باوڕناکەم هەرگیزیش ڕووبدات
"دەی ئێستا من بۆتی دەخوێنمەوە باشە." وتم ئەویش دڵخۆشی چاوەکانی درەوشاندەوە.
لەباوەشی خۆم ئیلمای پێنج ساڵانم خەواند، دوای ئەوە چوومە خوارەو سەیری ژووری ئەوانم کرد کە داخرابوو پێدەچوو ئێستا خەوتبن.وەک دوو هاوسەر.
ـــــــــــــــمن 'تولیف چایدا' دایەنی مناڵی 'ئۆستن گلێن' 'ئیلما' ماوەی ساڵێکە لە کۆشکی گلێن دەژیم، هاوسەری ئۆستن گلێن 'کیوڵ' کاری پێدام، ئەو ئافرەتێکی شیرین و باشە.
ناکرێت چاوپۆشی لێبکرێت ئەو دایکێکی باشیشە.
أنت تقرأ
مەیلی باوەش
Roman d'amourکچێکی گەنج ئاشقی پیاوێکی هاوسەردار دەبێت. هەموو هەوڵی دەدات تا خۆی ڕزگار بکات لەو چاڵە قوڵەی تێیکەوتوە کە ناوی ئەشقە تا کاتێک 'ئۆستن گلێن' هەستی پێیدەکات، کە دایەنەی منداڵەکەی ئاشقی بووە، ئایا گرینگی پێدەدات؟ ڕاسترین بڕیار چیە؟ وە کێ دەیدات؟ ⚠️هەموو...