51

157 34 12
                                    



*ئیمێڵێکی دەنگی نێردراو لە لە بیستو پێنجی ئازاری ٢٠١٢ لە کاتژمێر یەک و سیو چوار خولەکی دوای نیوەڕۆ*

"سڵاو، جایمین. ھەموو شتێک لێرە وەک خۆیەتی..... دایکم ھەتاوەکو ئێستا خانوویەکی نەدۆزیوەتەوە، دەزانم ناتوانێ خانوویەکی شاھانە بەدەست بھێنێت بەھۆی مووچەکەیەوە. وە باوکم تەواوی ڕۆژەکە  لە ماڵەوە نەبووە، زۆر بەکەمی قسە لەگەڵ مندا دەکات........ بەڕاستی زۆر ھەست بە تەنھایی دەکەم، لە ھەمان کاتدا بیری تۆش دەکەم..."

ئایرا ھەناسەیەکی ھەڵکێشا، و پێکەنینێک لە لێوەکانیەوە دەرچوو. بەڵام پێکەنینێک نەبوو لە دڵەوە بێت، پێکەنینێکی ساختە بوو. وەک ئەوەی بیەوێت ھەموو شتێک بکات تاوەکو ئەو ڕووداوانە لەبیربکات.

"لەبیرتە ھەرکاتێک کە دڵتەنگ دەبووم تۆ زۆرت لێ دەکردم ھەتاوەکو سەیری فلیمێکی کۆمیدی بکەم، ھەموو جارێک چێژم لێی دەبینی دوای ئەوەی سەیرم دەکرد لەگەڵ تۆدا، ھەستم بە دڵخۆشی دەکرد، بۆیە ئەمڕۆ بڕیارم دا سەیری یەکێکیان بکەم، بەڵام ھەستم بە دڵخۆشی نەدەکرد، چێژم لێی نەدەبینی، تەنانەت سەیر کردنی ئەم شتانەش ناتوانێ دڵخۆشم بکات ھەتا ئەگەر پێبکەنم، چونکە بە بەردەوامی پێکەنینی تۆم  دێتەوە یاد."












100 Voicemails ✔️Where stories live. Discover now