عــەشق شەپــۆلێکی شێتە
کە لە هەموو کەنارێک نادات
هـەزار ڕەنگە و لە دڵدا ڕەنگ دەداتەوە🍃
سەرەتای بەهار بوو.... چریوەی چۆلەکە و شنەبایەکی هێمن و کزەیەکی سارد بەر پەنجەرەی ژوورەکەی دەکەوت ... ڕقی لەوە دەبوەوەچونکە دەیویست زیاتر بخەوێت و پشوو بدات بەڵام کاتەکەی هەر ئەوەبوو دایکی درگای ژوورەکەی کردەوە و بانگی کرد
لیلی هەستە درەنگ دەکەویت کچەکەم
دووبارە ڕووی کردە لایەکی تر و خۆی کزوڵە کرد تاکو خۆی لە هەوا ساردەکە بپارێزێت
دایکی دووبارە بانگی کرد ' دەی لیلی درەنگ دەکەویت
لیلی بە گلەیەوە چاوەکانی کردەوە و هەوڵی دەدا بەسەر خەوەکەیدا زاڵبێت
لیلی / تەواو دایکە گیان بەئاگام
وتی و دایی لە ژوورەکەی ڕۆشتە دەرەوە لیلی لەنێو جێگاکەی هەستا و بەرەو لای پەنجەرەکەی ڕۆشت
ئەو پەنجەرەیەی بەرامبەر ماڵەکە ئەوان بوو ... ئەو کاتەی لیلی تەنها منداڵێک بوو هەرچەندە ئێستاش هەرزەکارێکە لە چاو تەمەنی ئەوەی لە منداڵییەوە سەرسامی بووە
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستەکانی کردەوە و باوێشکێکی دا و قژەکانی بەسەر شانەکانیدا ئاڵۆزابوون ڕۆشتە دەستشۆرەکە و ڕۆتینی ڕۆژانە کرد و خۆی گۆڕی و ڕۆشتە خوارەوە بەرەو مێزی نان خواردنەکەلیلی / بەیانی باش
دایکی لیلی / بەیانیت باش کچم
لویس / همممم
لیلی/ هێشتا فێرنەبوویت بڵێی باشتر ؟ (لەسەر مێزەکە دانیشت) دایکە باوکە گیانم لە کوێیە ؟
دایکی لیلی / کچم بەیانی زوو ڕۆشتە باخەکەمان وتی بەهارە و پێویستی بە ئاودان هەیە نەمامەکانلیلی سەری بە مانای باشە بۆ دایکی جوڵاند و خەریک بوو نانی بەیانی دەخوارد
لویس / دەربارەی مامۆستاییەکەت چی؟
لیلی / نازانم وتیان تاقیکردنەوەمان پێ دەکەن کاکە
لویس/ گەر نەبیتە مامۆستا دەمرم لە پێکەنیندا
لیلی / چۆن دەهێڵم دڵی دایکم بسووتێت ؟ خەمت نەبێت کاکە ناشرینەکەمدایکی لیلی / هەستن هەستن بەم بەیانییە شەڕ و مناقەشەم ناوێت
لیلی /کوڕە نازدارەکەتە دایکە گیان
لویس / باشە تەواو من بوونم نییە لەم بابەتەدا
بە گاڵتە و قسەو دڵخۆشییەوە نانی بەیانیان خوارد لویس برا گەورەکە لیلی'ە و تەمەنی بیست و حەوت ساڵە و خاوەنی دەکانێکی خۆیەتی
لیلیش ڕۆشتە دەورەکەی .... ڕاستە لەوانەیە کەمێک سەیر بێت بەڵێ لیلی نەڕۆشتۆتە زانکۆ تەنها دوو ساڵ لەمەوپێش بۆ خۆشی ڕۆشتە دەورەیەک هێندە زیرەک بوو کە خەریکە دەبێتە مامۆستا بۆ قوتابخانەیەکی تایبەت وە تەنها تەمەنی نۆزدە ساڵە و چەند مانگێکی تر دەبێتە بیست
ڕۆژەکە وەک هەموو کاتێک بە ئاسایی تێپەڕی لە کۆتایدا ڕۆشتە دوکانە دڵخوازەکەی کە پڕیەتی لە کتێب و دانەیەک نوێی کڕی کاتێک کتێبێکی نوێ دەکڕێت هەست دەکات خەمەکانی نەماون و دڵخۆشترین کچی سەر زەوییە و ئارامی پێ دەبەخشێت ... دوای کەمێک سەیرکردنی کتێبەکان بەرەو ماڵەوە گەڕایەوە
هەورەکان ئاسمانیان داپۆشیبوو وە زەوییان تاریک کردبوو شەقامەکان قەڵەباڵخ بوون بۆیە لیلی کۆڵانێکی بێ دەنگی هەڵبژارد بۆ گەڕانەوە ئەو حەزی بە شوێنە بێ دەنگ و کەم دیارەکانە وا هەست دەکات ئەم کۆڵانانە بێ نازن و هاوڕێیەتیان دەکات
گەیشتە نزیک ماڵەوە و سەیری دەوروبەری ماڵی خۆیانی کرد
ئەو ئەم شوێنەی زۆر خۆشدەوێت
لەناکاو هەستی بە شتێک کرد و لە جێگاکەی خۆی وەستا و بە سەرسامییەوە سەرنجی لەسەر یەک شوێن بوو
بیری نایات لە کەیەکەوە ئەوەی نەبینیوە ...... کۆتاجار ئەو کاتە بوو کە لە کۆڵان بە بوکەشوشەکەی دەستیەوە یار دەکرددرگای ماڵەکەی بەرامبەر پەنجەرەکەی کراوەیە
YOU ARE READING
﮼خۆشهويستیلیلی
Romanceکــیــم تــایـهـیـۆنـگ لە دوای چەند ساڵ دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی وە دووبارە چاوی بە کچ دراوسێکەیان دەکەوێتەوە ئەو کە پێویستە وەک خوشکێک سەیری بکات وە لیلی کە پێویستە وەک براکەی سەیری بکات و خۆشەویستیەکەی بشارێتەوە چارەنووس دڵی تایهیۆنگ دەگۆڕێت ؟ ژیان...