تۆ لە کەس ناچیت
گەر کەسێکیش بیەوێت لە تۆ بچێت
دەبێت لەبەردەم ئاوێنەکەیدا تاکو قیامەت پڕۆڤەی جوانیت بکات🍃
پێنج ڕۆژ تێپەڕی بوو تایهیۆنگ و لیلی بەتەواوی ئارام بوون بەرامبەر یەکتری وەک ئەوەی کە هیچ شتێک ڕووی نەدابێت
ڕەنگە ...ئەمەش سیناریۆ بێت !Taehyung pov :
گەر ڕۆژێک کەسێک بهاتایە و پێی بووتمایە تۆ هۆگری خوشکی هاوڕێ چەند ساڵانەکەت دەبیت و دەتەوێت هەمیشە بیبینیت و لەنزیکی بیت و دەستەکانی بگری تەنانەت ... مــاچیشی بکەیت ئەوە تاکو هێزم دەبوو پێدەکەنیم و هاوارم دەکرد تۆ شێتیت
هەرگیز نەمزانیبوو لەبەرامبەر چارەنووس و ژیان بەم شێوەیە لاوازم هەرگیز نەمزانیبوو لەبەرامبەر ترپەکانی دڵم توانای هیچم نامێنێت هەرگیز خەیاڵی ئەوەم نەدەکرد ژیانم بەم جۆرەی لێ بێت
هەربەڕاستی من لیلی'م خـۆشدەوێت ؟ ئایا من شەیدای ئەو بووم ؟
گەر بەو شێوەیە نییە بۆچی بەبەردەوامی لە مێشک و دڵمدا بە گــوڵە گێــلاسەکەم ' ناوی دەهێنم ؟
بۆچی کاتێک ئەو ڕۆژە لە پێشەنگاکە لەگەڵ ئەو کوڕە بینیم دەمویست زەوی شەق بەرێت و من تا قوڵاهی خۆی ببات
کاتێک پێدەکەنی منیش دڵخۆش دەبم
کاتێک دەبینم دڵتەنگە هەست دەکەم شکستم هێناوە
حەز دەکەم هەرچی خۆشی و باشی ئەم دوونیایەیە پێی بدەم
دەمەوێت هیچ شوێنێک نەزانێت و نەڕۆشتبێت تا دەستەکانم بگرێت و بۆخۆم بیبەم من لە کۆتایدا شێت بووم ؟لــیلـی بیرت دەکەم
لـیـلی نزیکیم لە تۆ ئارامم دەکاتەوە
لیـلی دەمەوێت دەستەکانت بگرم و گوێ لە گۆرانی بگرین
من نامەوێت قوربانییەک بم لە خۆشەویستی تۆدا
نامەوێت بڕۆیت... ڕەنگە لەلای تۆ هێندە گرنگ نەبێت
بەڵام لەلای من هەموو شتێکە
هەموو شتێک
YOU ARE READING
﮼خۆشهويستیلیلی
Romanceکــیــم تــایـهـیـۆنـگ لە دوای چەند ساڵ دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی وە دووبارە چاوی بە کچ دراوسێکەیان دەکەوێتەوە ئەو کە پێویستە وەک خوشکێک سەیری بکات وە لیلی کە پێویستە وەک براکەی سەیری بکات و خۆشەویستیەکەی بشارێتەوە چارەنووس دڵی تایهیۆنگ دەگۆڕێت ؟ ژیان...