شتێکت پێ دەڵێم لەوانەیە پێم پێبکەنیت
لەوانەشە دوبارە چاوەکانت دابخەیت و بڕۆیت
شتێک دەڵێم وەک گلەییەک
ئازار ئەچێژم کە چاوەکانت هێندە جوانن !🍃
تەواوی ماڵەکەیان پەشۆکاوبوو لەبەرئەوەی تاکە کوڕەکەیان هاوسەرگیری دەکرد و ڕۆژی مارەکردنی زۆر نزیک بوو
لیلی لەگەڵ دایکیدا خەریکی ئەوە بوون کە چی جلێک لەبەربکات و قسەیان دەربارەی هەموو شتێک دەکرددایکی لیلی / بڕوا ناکەم کوڕەکەم هاوسەرگیری دەکات
لیلی / دەی دایکە تکایە بڕوا بکە (پێکەنی)
دایکی لیلی / کاتێک لویس هاوسەرگیری کرد ئیتر کەسێک بۆ تایهیۆنگ دەدۆزمەوەئەو ناوە چەندە بۆ دڵ و ناخی لیلی ناسیاو بوو هەستی بە قورسی دڵ و تێکچوونی ڕووخساری کرد وەک ئەوەی بەڕاستی بیەوێت بگریت و هەرچی نێو ناخیەتی دەری ببڕێت
لیلی / خەمی کوڕەکەی خۆت بخۆ تۆ تەنها یەک کوڕت هەیە دایکە
دایکی لیلی / نەخێر تایهیۆنگ وەک کوڕی خۆم وایە لیلی بەم شێوەیە قسە مەکەلیلی / بەڵام کوڕت نییە ! کوڕت نییە تەنها هاوسێیەکە تەنها هاوڕێی تاکە کوڕەکەتە
دایکی لیلی / لیلی ! (هاواری کرد) ئاخر جارت بێت بەم شێوەیە ڕەفتار بکەیت کە وتم وەک کوڕم وایە واتا وایە
لیلی لەلای دایکی هەستا و ویستی بڕوات دڵی بەجۆرێک پڕ گریان ببوو کە دەیزانی ناتوانێت خۆی بگرێت
بەڵام کوڕت نییە دایکە
کۆتا وشەی وت و هەر لەگەڵ هەنگاوەکانی فرمێسکەکانی کەوتن دڵی لە چەندین لاوە بریندار ببوو تایهیۆنگ هیچ نامەیەکی بۆ نەناردبوەوە و پەیوەندیشی پێوە نەکردبوو وە ئێستاش دایکی پێی دەڵێت کەوا کەسێکی بۆ دەدۆزێتەوە یاخود هەمیشە بیری دەهێنەوە کە برایەتی
هەرگیز کەسێکت خۆشویستووە کەهەمووان بە براتی هەژماربکەن ؟ دەردێکی سەختە ها..!؟ ئەرێ زۆریش سەختە هەروەک ئەوەی هەمووجارێک لە خۆشترین خەونت زلەیەکت لێ بدەن و بەئاگات بهێنەوە
YOU ARE READING
﮼خۆشهويستیلیلی
Romanceکــیــم تــایـهـیـۆنـگ لە دوای چەند ساڵ دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی وە دووبارە چاوی بە کچ دراوسێکەیان دەکەوێتەوە ئەو کە پێویستە وەک خوشکێک سەیری بکات وە لیلی کە پێویستە وەک براکەی سەیری بکات و خۆشەویستیەکەی بشارێتەوە چارەنووس دڵی تایهیۆنگ دەگۆڕێت ؟ ژیان...